riklam

یەكەمجارە شیعە و سوننە لەعیراق پێكەوە بە رۆژو دەبن

عیراق 11:53 AM - 2018-05-17
.

.

نوسینگەی ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان لەعیراق هەمان رۆژ كە دەكاتە ئەمڕۆ پێنج شەممەی كردە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز. ئەوەش كە جێی سەرنجە ئەوەیە بۆ یەكەمجارە سوننەكان و شیعەكانی عیراق هەردووكیان لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان كۆك دەبن و لەیەك رۆژدا پێكەوە بەڕۆژوو دەبن. 

لەسەردەمی دەسەڵاتی بەعسی روخاویشدا شیعەكان هەمیشە بەنهێنییەوە رۆژێك لەدوای ئەو رۆژە رۆژویان دەگرت كە لەلایەن دەسەڵاتی سوننە مەزهەبەوە وەك یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەكرا. بەڵام لەدوای روخانی دەسەڵاتی بەعس لەساڵ 2003 شیعەكان دەسەڵاتیان لەعیراق وەرگرت و بە ئاشكرا هەموو ساڵێك لەدوای سوننەكان، رۆژی دواتریان دەكردە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان لەلای شیعە.

PUKmedia  گەلی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket