riklam

سی ئای ئه‌ی سه‌رۆكێكی نوێی دیاریكرد

جیهان 11:44 AM - 2018-05-17
.

.

لیژنەی ھەواڵگری لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستنیشانکردنی "گینا ھاسپل" لە پۆستی بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگری ئەمریکا سی ئای ئەی،  بەوەش ھاسپل دەبێتە یەکەم ژن لە مێژووی ئەمریکادا ئەو پۆستە وەربگرێت.

جون مەکین کە سیناتۆرێکی دیاری کۆمارییەکانە سەرپەرشتی کەمپینێکی کرد بۆ ئەوەی رێگری بکات لەوەی ھاسپل ببێتە بەڕێوەبەری سی ئای ئەی، ھاسپل کەپێشتر لە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا بەڕێوەبەری ئەرکە نھێنییەکان بووە، تۆمەتبارە بەوەی چەندین شێوازی ئەشکەنجەدانی لەکاتی لێکۆڵینەوەدا بەکارھێناوە لەگەڵ ئەو کەسانەی بە گومانی تێوەگلان لە تیرۆر دەستگیرکراون.

ھاسپل جێی "مایک پۆمیۆ" دەگرێتەوە کەپێشتر بەڕێوەبەری سی ئای ئەی بوو دواتر لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاوە وەک وەزیری دەرەوە ئەو وڵاتە دەستنیشانکرا.

PUKmedia كوردسات نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket