PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لیژنەی باڵای فەتوا بڕی زەكات و سەرفترەی دیاریكرد


17/5/2018 11:23:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

رۆژی 15/5/2018 لێژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كورستان سەبارەت بە لێكۆڵێنەوە لە چەند بابەتێكی فیقهی تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز، كە بریتی بوون لە دیاریكردنی بڕ و رێژەی هەریەك لە زەكاتی پارەو سەرفیترە و فیدیەی رۆژوو؛ دوای بەدواداچوون و پرسیار لە خەڵكی بازاڕ و جوتیاران و فرۆشیارانی گەنم و زێڕینگران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

دوای لێكۆڵینەوەكانی لیژنەی باڵای فەتوا بەم شێوەیەی خوارەوە بڕی سەرفترە و زەكات دیاریكرا: 

خوای گەورە دەفەرموێ‌: {بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِیمِ.... {فَاسْأَلُوا أَهْڵ الژِّكْڕ إِنْ كُنْتُمْ ڵا تَعْڵمُونَ} [النحل: 43]. 

لێژنەی باڵای فتوا لە هەرێمی كوردستان  لە بەرواری 29ی شەعبانی 1439 كۆچی بەرامبەر 15/5/2018 كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا بە مەبەستی  دیاری كردنی بڕی سەرفیترە و فیدیە و زەكات بۆ ساڵی 2018 ی زاینی، دوای گفتوگۆیەكی تێرو تەسەل لەم بارەوە و ڕاوێژ لە گەڵا كەسانی پسپۆر لە كاری بازار و فرۆشتنی دانەوێلە ......... هتد  گەیشتینە ئەم ئەنجامەی خوارەوە :

1- زەكاتی فیتر ( سەرفیترە ) لە ساڵی دووەمی كۆچی وەك فەرمانێكی دیاریكراو واجب كرا لە سەر موسڵمانان، و هەر لەم ساڵە شدا رۆژی رەمەزانیش واجب بوو، عبدالله كوری عومەر ( خوایان لێ‌ رازی بێت ) ئەفەرموێ‌: ( فرچ رسول الله زكاە الفگر صاعاً من تمرٍ أو صاعاً من شعیرٍ علی العبد والحُرّ والژكر واڵانپی والصغیر والكبیر من المسلمین وأمر بها أن تۆدی قبل خروج الناس الی الصلاە ) رواه البخاری  برقم 1053، ومسلم برقم 948.. 

 

2- هەر موسلمانێك باری دارایی ئەوەندە هەبێت كە زیاد بێت لە پێداویستی خۆیی و ئەوانەی بژێو و خەرجیان لە سەرە، ئەوە لە ماوەی شەو و رۆژی جەژندا پێویستە سەرفیترە بدات هی خۆیی و ئەوانەش كە خەرجیان دەكات.

3- دروستە لە رۆژانی مانگی رەمەزانی پیرۆز زەكاتی سەر فیترە دەر بكات،بەلام نابێت بخرێتە دوایی نوێژی چەژن،چونكە لە شەوی چەژن واجب دەبێت، پێشەوا شافعی (رحمە الله) بەلایەوە دروستە هەر لەسەرەتای مانگی رەمەزانەوە بدرێت و كێشە نیە، باشترین كاتیش لە دوایی پازدەی رەمەزانە چونكە فەرمودەی ( أغنوهم عن الگواف یوم العید) رواه البیهقی فی السنن الكبری برقم 7990، بەڵگەیەكە بە تەنها شەوی جەژن ناكرێت، و ئەبێت چەند رۆژێك پێش جەژن بێت .

4- سەرفیترە لە چی بدرێت ؟ جەماوەری زانایان ( مالكی ، شافعی ، حەنبەلییەكان ) ڕایان وایە ئەبێت قوت بێت واتە: گەنم و دانەوێلە، بەڵام لە لای پێشەوا ئەبو حەنیفە و هاوەڵانی و(متأخرین) ی زانایانی شافیعی و هەروەها عومەری كوری خەتتاب و سوفیانی سەوری و حەسەنی بەسری و عومەری كوری عبدالعزیز و ئیمامی بوخاری دروستە لە جیاتی قوت نرخەكەی بدرێت،واتە: پارە بێت، كەوا بوو ئەصل قوتە (گەنم و جۆ و دانەوێلە) لە روانگەی فەرمودەكەوە، بەلام زانایان فەرمویانە ( یجوز أنْ یعدل عنه الی إخراج القیمە لچرورە أو حاجە أو مصلحە راجحە  فیجزی حینئژ) دروستە لە جیاتی قوت پارە بدرێت لەكاتی پێویستی و بەرژەوەندی هەژاران، جا بە هۆی ئەوەی بار وگوزەرانی خەلك زۆر گۆرانكاری بە سەردا هاتووە خەلكی  هەژارو دەست كورت لە رۆژگاری ئەمرۆماندا وەكو پێویست سوود مەند نابن لەم جۆرە خواردەمەنیانە كە لە دەقی فەرمودەكەدا هاتووە، هەروەها مەبەستی شەرعی لە دانانی ئەم فەریزەیە ئەوەی بار وگوزەرانی خەلك زۆر گۆرانكاری بە سەردا هاتووە خەلكی  هەژارو دەست كورت لە رۆژگاری ئەمرۆماندا وەكو پێویست سوود مەند نابن لەم جۆرە خواردەمەنیانە كە لە دەقی فەرمودەكەدا هاتووە، هەروەها مەبەستی شەرعی لە دانانی ئەم فەریزەیە بە دەركردنی خواردەمەنی نایەتەدی، هەربۆیە :  

لێژنەی بالای فەتوا لە هەرێمی كوردستان بە موسولمانانی خەلكی كوردستان ڕادەگەینێ كە دروستە زەكاتی سەرفیترەكانیان بە پارە بدەن بە هەژاران لە بڕی دانەوێلەكان بێ هیچ گومان و دوو دڵیەك ،كەوا بوو هەموو تاكێكی موسولمان ئازادە لە وەی گەنم و دانەوێلە دەدات لە جیاتی سەرفیترە یا پارە لەسەر ڕای ئیمام ئەبوو حەنیفە بەبێ هیچ كێشەیەكی شەرعی.

5- چەند بدرێت بۆ سەرفیترە: ئەوەی گەنم یا جۆ یا برنج ئەدات واتە( قوت)، ئەندازەی واجبـی سەرفیترە بۆ هەر مرۆڤێك گەورە یا بچوك پیاو یا ئافرەت یەك صاعە لە قوتی غالبـی ئەو شوێنەی سەرفیترەی تێدا واجب بوە، كێشی یەك صاع دەكاتە نزیكەی 2500 گرام دووكیلۆو پێنجسەد گرام، ئەویشی پارە بدات : بۆ هەر كەسێك 3000 سێ‌ هەزار دیناری عێراقی .

6- فیدیەی رەمەزان : ئەوەی فیدیەی كەوتۆتە سەر ئیتر بە هۆكاری پیری یا نەخۆشی یاخود سكپری و شیردان وەیا هەر عوزرێكی شەرعی، دەتوانی فیدیەی بدات، بۆ هەر رۆژەك شەش سەد گرام لە برنج یا گەنم هتد، واتە:  بۆ هەموو مانگەكە 18 كیلۆیە، بەلام ئەوەی  پارە ئەدات ئەوا بەپێ‌ی مەزهەبی ئیمامی حەنەفی ( فیدیە و كفارە) وەك یەك وایە ، بۆیە بۆ هەر رۆژێك 3000 سێ‌ هەزار دینارە وەك سەرفیترە، وە بۆ تەواوی مانگی رەمەزان 90000 نەوەت هەزارە دینارە.

7- بڕی ئەندازەی زەكات : دیارە  پارە  تەخمین ئەكرێت بە ئالتون و زیو ، واتە: ئەو برە پارەیە بە ئەندازەی بیست میسقال ئالتوون، یا دووسەد دیرهەم زیو بو زەكاتی تیاواجب ئەبێت.

لە رۆژگاری ئەمرۆشدا (زیو) وەكو عوملەیەكی رەسمی مامەلەی پێوە ناكرێت، زیاتر هەر ئالتوون كە عوملەیەكی رەسمی و نێودەولەتی یە، بۆیە لیژنەی بالای فەتوا لە ئیستادا پارەكە تەخمین ئەكات بە ئالتوون، وە بڕی ئەندازەی زەكات بە پارە 4.500.000 چوار ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار مەزندە دەكرێت.

واتە : هەر هاولاتیەك ئەم بڕە پارەییەی هەبێت و ساڵی بەسەردا سورابێتەوە ئەوا پێویستە لە هەر ملیۆنێك بڕی بیست و پێنج  هەزار دینار زەكات بدات.

8- سەبارەت بەو هاولاتیانەی كە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەژین، ئەوا  لەو ولاتە بڕی چەندیان دیاری كرد بۆ سەرفیترە ئەبێت ئەو ئەندازەیە بدات، وە دەتوانێت لەكوردستانیش وەكیل بگرێت بەپێ‌ ی ئەو بڕەی كە لەو ولاتەی تێیدا ئەژیت بۆی بدەن، وە ئەگەر لە ولاتێك دەژیا بڕی سەرفیترە لەو ولاتە دیاری نەكرا بو وەیا نەیئەزانی، ئەوا دەتوانێت بۆ هەر نەفەرێك  لە 10000 دیناری عیراقی كەمتر نەبیت بدات .. ... والله سبحانه وتعالی أعلم.

    ليژنەی باڵای فەتوا

  یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان 

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • یەكێتی بەلیستی ژمارە 105 بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

  • image04
  • خستنه‌بازاڕی ترێی خۆماڵی له‌هه‌رێمی كوردستان

  • image04
  • كۆفی ئه‌نان له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

  • image04
  • سلێمانی..پەردە لەسەر پەیكەری خاتونە سیستەر لادرا

  • image04
  • چاككردنه‌وه‌ی پردی پردێ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌

  • image04
  • قوباد تاڵەبانی پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی دەڤەری راپەرین بەسەر دەكاتەوە

  • image04
  • تێرمیناڵی نوێی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی كرایه‌وه‌

  • image04
  • كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ بۆ بازاڕه‌ سوتاوه‌كه‌ی هه‌ولێر


                                           

شاعیرێكی كورد به‌شداری له‌یادی كارل ماركسدا ده‌كات


شاعیرێكی كورد به‌شداری له‌یادی 200 ساڵه‌ی كارل ماركس دا ده‌كات
ئێواره‌ی 18ی ئابی 2018 له&zw...


  داوا له‌كوردانی سوید ده‌كرێت به‌شداری ده‌نگدانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن
  مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو (حەبسە ئەحمەد) بەڕێوەدەچێت
                                           

سەرۆک کۆمار: له‌ به‌رژه‌وه‌ندی عیراقدا نیه‌ هاریكاری لایه‌نێك بكات دژی لایه‌نێكی تر


د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (الحره‌ – العراق) دا تی...


  په‌رله‌مانتارێك: وه‌زیری دارایی یاسایه‌كی په‌رله‌مان په‌كده‌خات
  پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ كه‌ركوك له‌ هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بپارێزێت
                                           

كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر ئاگری ململانێیه‌كی ناوخۆیی خۆش ده‌كات

كێشەی‌ هەرە سەرەكی‌ دەروازەی‌ سنووریی عەرعەر ئەوەیە دەكەوێتە سنووری ئیداری ناوچە جێناكۆكەكانی نێوان ئە...


   كۆچۆ.. ئەو گوندەی ئێزدییەكانی تێدا جینۆساید كرا
  PUKmedia دانپێدانانی چه‌ند تیرۆرستێك بڵاوده‌كاته‌وه‌



کاریکاتێر