riklam

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تارمیه‌ ئیدانه‌ ده‌كات

جیهان 09:35 AM - 2018-05-17
.

.

خاتو ئالیس وۆڵپۆڵ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەکالەت، بە توندی ئیدانەی هێرشە خۆکوژییە ترسنۆکانەکەی ئەمرۆی شارەدێی تارمیە لە باکوری بەغدا کرد، کە بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی ژمارەیەک هاووڵاتی.

خاتو وۆڵپۆڵ وتی:" لەدوای تێکشکانە سەربازییەکەیان، پاشماوەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ ناسەقامگیری عیراق. بەبێ گوێدانە بەهاکانی مرۆڤایەتی و ئایینی، ئەم تیرۆرستانە هێرشیان کردە سەر ئامادەبووانی پرسەیەک و بەم ئێوارەی یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان ئەو هێرشە قێزەوەنەیان ئەنجامدا. بەڵام، هەروەک لە ڕابردووشدا، سەرکەوتوو نابن لە کپکردنەوەی گیانی سەربەخۆیی و دیموکراسی گەلی عیراق، کە لە ئێستادا هەنگاو بەرەو داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی دەهاوێن." 

خاتو وۆڵپۆڵ هەروەها وتی: "پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خانەوادەی قوربانییان دەکەم و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم"   

PUKmedia يونامى

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket