riklam

پێده‌چێت گازی كلۆر له‌ ئیدلب به‌كارھاتبێت

جیهان 11:23 PM - 2018-05-16
.

.

رێكخراوی نه‌ھێشتنی چه‌كی كیمیایی له‌ راگه‌یه‌ندراویكیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ پێده‌چێت گازی كلۆر له‌ ھێرشی سه‌ر ئیدلن به‌كارھاتبێت.

ئه‌مرِۆ 16-5-2018، رێكخراوی نه‌ھێشتنی چه‌كی كیمیایی رایگه‌یاندووه‌: پێده‌چێت گازی كلۆر له‌ ھێرشه‌كه‌ی مانگی شوباتی رابردو له‌ سه‌راقیبی سه‌ر به‌ ئیدلب به‌كارھاتبێت.

رێكخراوه‌كه‌ له‌ باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه‌، هه‌تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان له‌ تاقیگه‌كاندا ده‌رده‌چێت.

له‌ ده‌ستپێكی قه‌یرانی سوریاوه‌، چه‌ندین جار چه‌كی قه‌ده‌غه‌كرا و له‌و وڵاته‌دا به‌كارھاتووه‌، كه‌ دوایین جار، ھێرشه‌كه‌ی 7-4-2018، ی سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما بوو، كه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا حكومه‌تی سوریایان تۆمه‌تباركرد به‌ ئه‌نجامده‌ری ئه‌و ھێرشه‌ و له‌ ئاكامدا ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانانی ھێرشێكی سێ قۆڵییان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوریا، به‌ڵام حكومه‌تی مۆسكۆ گشت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردبووه‌وه‌ و به‌ شانۆگه‌ری ناوی بردبوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket