كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا سوپاسی یه‌كێتییه‌كان ده‌كات
ی.ن.ک 07:34 PM - 2018-05-16.
كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سوپاسی هاڤاڵان و دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
هه‌ڤاڵان و كادرانی تێكۆشه‌ری ڕێكخستنه‌كانی ئه‌ڵمانیا
دۆست و لایه‌نگرانی یه‌كێتی، پێشمه‌رگه دێرینه‌كان، كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو زیندانیانی سیاسی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.. كه‌رته تێكۆشه‌ره‌كان..
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه وێڕای پیرۆزبایی سوپاس و پێزانینی خۆمانتان پێڕاده‌گیه‌نین سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌رت و كادر‌و ئۆرگانانه ده‌كه‌ین كه خه‌مخۆرانه به‌بێ ماندوبوون هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان خسته‌گه‌ڕو كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌ركه‌وتنیان گێڕا. یه‌كه‌یه‌كه ده‌ستی ماندوبونتان ده‌گوشین كه سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌متان توانیتان سه‌ربه‌رزانه مافی ده‌نگدانی خۆتان به‌جێبێنن بێگومان په‌رۆشیتان بۆ سه‌رخستنی لیستی ١٦٢ په‌یامی مژده‌به‌خشی سه‌ركه‌وتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی یه‌كێتی و خستنه‌ڕووی وه‌فابوو بۆ مامی مه‌زن مام جه‌لال..
هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر:
پرۆسه‌ی ده‌نگدان پرۆسه‌یه‌كی گرنگ و چاره‌نووسساز بوو به‌تایبه‌تی بۆ كه‌ركوك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو گله‌یی و گازنده‌ی ئه‌وانه‌ی كه هاوشێوه‌ی عه‌ره‌بی شۆفێنی و توركمانی نه‌ژادپه‌رست و نه‌یارانی كورد داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی كه‌ركوكیان ده‌كرد ده‌ریانخست كه ئه‌وانه له‌خه‌می ده‌ستكه‌وتی حزبی خۆیاندان و له‌به‌رئه‌وه‌ی شكستیان هێناوه ئیتر به‌لایانه‌وه گرنگ نییه كه‌ركوك و پرسی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی چی به‌سه‌ردێت بۆیه هه‌رچیان وت نه‌ده‌بوایه له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی كورد له كه‌ركوك ژاوه‌ژاویان بكردایه.. ئێمه له‌سنوری بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌ڵمانیا گله‌یی و گازنده‌مان له‌سه‌ر پێشێلكاریه‌كان زۆره‌و سووریشین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی ده‌نگمان به‌ده‌ستهێناوه به به‌ڵگه‌ی گرنگ و وێنه‌و ڤیدیۆش له‌به‌رده‌ستماندایه چ فێل و ساخته‌كاریه‌ك له‌ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی كراوه‌و ته‌نانه‌ت لایه‌نی ساخته‌كار كه‌وته ڕجاو تكا له‌گه‌ڵمان تا سكاڵاكان گه‌وره نه‌كه‌ین و ده‌ستبه‌رداری مافی خۆمان بین بۆیه به‌هه‌موو لایه‌كتان ڕاده‌گه‌یه‌نین ئێمه سه‌روخۆمان له‌و گرته ڤیدیۆیی و به‌ڵگانه به‌تایبه‌تی له‌بنه‌كه‌ی كۆڵن ئاگاداركردۆته‌وه‌و كۆمیسیۆن ئاگاداره به‌ڵام وه‌ك چۆن هه‌میشه باجی دڵسۆزی و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان داوه وه‌ك یه‌كێتی له‌م هه‌ڵبژادرنه‌شدا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان و قوڵنه‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌به‌ر ڕۆشنایی رێنمایه‌كانی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی‌دا ئێمه پابه‌ندی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ین كه كۆمسیۆنی باڵا ڕایده‌گه‌یه‌نێت و پشتگیری له‌هه‌ر بڕیارێكی كۆمیسیۆن ده‌كه‌ین.
دوباره پیرۆزبایی گه‌رمی هه‌ڤاڵان و كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا له گه‌له‌كه‌مان و یه‌كێتی نیشتمانی و به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی كه‌ركوك و كوردستانیه‌تی كه‌ركوك ده‌كه‌ین.
با ئاسوده‌بێ ڕۆحی به‌رزه فڕی مام یه‌كێتی له گه‌شاندنه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌دایه.
كۆمیته‌ی ریكخستنی ئه‌ڵمانیای
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
16/05/2018
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19