شه‌رڤانێكی ئه‌ڵمانی: ناو یه‌كینه‌كانی پاراستنی كوردم له‌ماڵی باوكم پێ جوانتره
جیهان 06:46 PM - 2018-05-16.
له‌ناو ریزی یهكینهكای پاراستنی گه‌لی كورد دا به‌خته‌وه‌رترم وه‌ك له ماڵه‌كه‌ی خۆم له ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه قسه‌ی ئه‌و گه‌نجه شه‌ڕڤانه ئه‌ڵمانیه‌یه كه له‌ڕیزی شه‌ڕڤاناندا له‌دژی داعش شه‌ڕده‌كات.
سایتی دۆیچه ڤیللـهی ئه‌ڵمانی له راپۆرتێكیدا باس له گه‌نجێكی ئه‌ڵمانی ته‌مه‌ن 21 ساڵ ده‌كات به ناوی "مارتن" كه له‌ڕیزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا له‌دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش چه‌كی هه‌ڵگرتووه‌و به شه‌ڕڤانێكی نموونه‌یی ناسراوه.
له‌و راپۆرته‌دا كه رۆژنامه‌نووس "ناومی كونراد" ئاماده‌ی كردووه، هاتووه: یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل شه‌ریكی سه‌ره‌كی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكان له شه‌ڕی دژی داعش و ركابه‌ری سه‌رۆكی توركیان و بیانیه‌كی زۆریش پشتگیری له‌و هێزانه ده‌كه‌ن.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێت: ئه‌م جه‌نگه ئه‌و جه‌نگه نیه كه له فیلمه‌كانی هۆڵیود هه‌یه‌و بریندارێك داوای هه‌لیكۆپته‌ر بكات تا له ناوچه مه‌ترسیداره‌كه دووریبخه‌نه‌وه. له‌به‌ره‌ی راسته‌قینه‌ی شه‌ڕدا ره‌وشه‌كه جیاوازه، هه‌ندێكجار تۆ به‌ته‌نها ده‌مێنیته‌وه.
ئه‌م گه‌نجه ئه‌ڵمانیه ده‌ڵێت: به‌چه‌ند مه‌ترێك له‌دووری ئه‌وه‌وه هاوه‌نێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌و پارچه‌كانی هه‌موو گیانی ئاژن ئاژن كردووه، به‌ڵام مارتن سور بووه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له سهنگهرهكهیدا به خۆڕاگری بۆ ماوه‌ی 15 كاتژمێر، باسی له‌وه‌ش كردووه كه مانه‌وه‌ی مه‌ترسیدار بووه.
مارتن، ئه‌و گه‌نجه ئه‌ڵمانیه نمونه‌ییه ته‌مه‌ن 21 ساڵه په‌یوه‌ندی كردووه به لیوایه‌كی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد‌و چاوی به ئه‌مریكی و ئیسپانی و نه‌مساوی و به‌ریتانیه‌كان كه‌وتووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ته‌نانه‌ت گه‌نجێكی "چین-ێین"یش له ریزهكای شه‌ڕڤاناندا كاریكردووه.
له‌و راپۆرته‌دا ئه‌م گه‌نجه ئه‌ڵمانیه باس له‌وه‌ش ده‌كات له 9 مانگی رابردوودا چه‌ند بیانیه‌ك گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كه شه‌ریكی سه‌ره‌كی ئه‌مریكایه‌و ئه‌م هێزه له‌دژی سه‌رۆكی توركیا وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی كه له كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا ئه‌ردۆگان هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێكرد له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
ئه‌م گه‌نجه ئه‌ڵمانیه له‌هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا بۆ رزگاركردنی ره‌قه به‌شداری كردووه‌و دواتر له مانگی 3 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند شه‌ڕڤانێكی نێوده‌وڵه‌تی تردا گواستراونه‌ته‌وه بۆ عه‌فرین و پاشان پاشهكهیان پێكراوه.
وه‌ك ئه‌و گه‌نجه ئه‌ڵمانیه ده‌ڵێت: ئێستا سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنان و خۆئاماده‌كردنن بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كانی داهاتوو.
مارتن ده‌ڵێت: له سه‌ره‌تاوه شاره‌زای هیچ شتێك نه‌بووم، ئه‌وه نه‌بێت كه ده‌مزانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له‌دژی داعش شه‌ڕده‌كه‌ن!
له‌گه‌ڵ باوكی درۆی كردووه
مارتن پێی سه‌خته باس له‌وه بكات كه به‌ره‌و ناوچه‌ی شه‌ڕ چووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئیلتزاماتێكی سیاسی هه‌بووبێت و بۆ ماوه‌ی 9 مانگ درۆی له‌گه‌ڵ دایك و باوكی و هاوڕێكانیدا كردووه‌و به نامه‌و به وێنه وای نیشانداوه كه لهگهلًَ رێكخراوێكی مرۆیی‌دا كارده‌كات. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من مرۆڤێكی خراپم، درۆم له‌گه‌ڵ دایك و باوكم كردووه، به‌ڵام ناچاربووم، چونكه نه‌مده‌توانی بڵێم ده‌ڕۆم بۆ سوریا بۆ به‌شداریكردن له شه‌ڕی داعش.
ئه‌م گه‌نجه ئه‌ڵمانیه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: ویستومه هاوكاری بكه‌م و به‌رگری له ئازادی بكه‌م. ده‌شڵێت: له سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌م له خۆمدا رانه‌ده‌بینی كه به‌وشێوه‌یه ئازابم.
ئه‌م گه‌نجه ئه‌ڵمانیه ده‌ڵێت: ساڵانی رابردوو كاتێك له‌ماڵ بووم بۆشاییه‌كی گه‌وره‌م به‌هۆی بێكارییه‌وه لا دروستبوو، بۆیه دواجار بیرم له‌وه كرده‌وه كه بلیتی فڕۆكه ببڕم و له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراقه‌وه سه‌فه‌رم كرد تا هاوكاری مرۆڤانه پێشكه‌ش بكه‌م، له‌كاتێكدا كه جه‌نگی داعش ناوچه‌كه‌ی گرتبوه‌وه.
مارتن ده‌ڵێت: له‌وێ كه‌سێكی ترم له خۆبه‌خشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناسی و دوای مانگێك له‌ڕێگه‌ی لیوایه‌كی بیانیه‌وه به‌ره‌و به‌ره‌كانی شه‌ڕ رهوانهكراین.
ئه‌م جه‌نگاوه‌ره ناوبه‌ناوێك وێنه‌و ڤیدیۆی ساته‌كانی سه‌ربازگه‌ی راهێنان و به‌ره‌كان كه خۆی به‌شداری تێدا كردووه‌و وێنه‌و ڤیدیۆی ماڵ و كه‌نیسه‌ی رووخاوی ناردووه بۆ سایتی دۆیچهڤیللـه به‌تایبه‌تی وێنه‌ی خۆی له‌به‌رده‌م تانك و ڤیدیۆ‌و ئاهه‌نگی ژنهێنان و له‌دایكبوون و پارتی كریكارانی كوردستان و عه‌بدوڵا ئۆجالان ناردووه.
له‌و راپۆرته‌دا باس له‌وه كراوه كه دۆیتچه ڤیللـه له‌ڕێگه‌ی واتس ئه‌په‌وه ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه په‌یوه‌ندی به‌م جه‌نگاوه‌ره ئه‌ڵمانیه‌وه كردووه كه سه‌رقاڵی سه‌رپه‌رشتی لیوایهكهو له خۆئاماده‌كردندان بۆ ئاینده.
ئه‌م جه‌نگاوه‌ره ده‌ڵێت: من قه‌ناس به‌ده‌ستێكی زۆرباش نیم و روبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دیواری ره‌قه به‌هه‌موو توانایه‌كه‌وه ئاسان نه‌به‌و.
ده‌شڵێت: من له "شیرینی" ئه‌ڵمانی بێبه‌شم، هه‌روه‌ك له ژه‌مه‌كانی "ماگدۆنالدس"ی خێرا كهشوههكهش سارده.
ئه‌م جه‌نگاوه‌ره ئه‌ڵمانیه كه له ریزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدایه ده‌ڵێت: هه‌مووان جۆرێك له سه‌ركێشی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ست و راستگۆیی و دیمه‌نی جوان ره‌نگدانه‌وه‌ی كلتوریانهو شه‌ڕڤانانی نێوده‌وڵه‌تی و بیانی له رۆژانی پشودا به هه‌لهه‌له‌و خۆشی كات ده‌به‌نه‌سه‌رو به ماتۆڕ رێگایه‌ك ده‌بڕن بۆ شارۆچكه‌یه‌ك كه بتوانن شیرینی و بیبسی تێدا بخۆنه‌وه‌و بچنه ئینته‌رنێت كافی و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان به‌یه‌كتری شادبن.
مارتن ده‌ڵێت: هه‌ندێكجار بیرم ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌م كرد‌و چی ده‌كه‌م لێره!
مارتنی جه‌نگاوه‌ری ئه‌ڵمانی سه‌ره‌ڕای رۆتینی سه‌ربازی ده‌ڵێت: هه‌ست به ئازادی ده‌كه‌م دوور له‌و ژیانه‌ی كه باوكم خوازیاری بوو كه ده‌بێت كاربكه‌م، باج بده‌م و ماڵ دروستبكه‌م!
مارتن له‌و دیداره‌دا كه دۆیچه ڤیللـه به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه ده‌ڵێت: نامه‌وێت به‌ته‌واوی ببمه به‌شێك له‌و سیستمه، به‌ڵام ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستی گه‌لی كورد هه‌زاران جار جوانتره له‌وه‌ی له‌ناو خانه‌واده‌كه‌مدا له ئه‌ڵمانیا هه‌یه!
ئه‌م جه‌نگاوره ئاماژه‌ی به شه‌هیدبوونی چه‌ندین شه‌ڕڤانی بیانی داوه كه له رۆژئاڤا به‌خاكسپێردراون و باس له‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و قوربانیانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌و بۆردومان و قه‌ناسه‌وه بووه.
سێ مانگ له عه‌فرین بووه
مارتن ده‌ڵێت: هه‌ندێكجار بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه چی ده‌كه‌م و بۆ لێره‌م و سه‌ركێشی به ژیانی خۆمه‌وه ده‌كه‌م، پێموابوو ئه‌وه ئه‌و رۆژانه‌یه كه پرسیارگه‌لێكی دروستم كردووه كه ئایا ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌ڵمانیا؟
لێپێچینه‌وه له‌م شه‌ڕڤانه به‌پێی یاسا
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ده‌كرێت له حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه شه‌ڕڤانه ئه‌ڵمانیه‌دا له‌ڕووی یاساییه‌وه ئه‌ڵمانیا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد كه به پشتگیری ئه‌مریكا له‌دژی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش جه‌نگاوه، به‌هه‌مانشێوه له‌دژی شه‌ریكێكی هاوپه‌یمانی ناتۆ شه‌ڕی كردووه.
راپۆرته‌كه نوسیویه‌تی: تائێستا نزیكه‌ی 900 ئه‌ڵمانی چونه‌ته سوریا‌و عیراق و په‌یوه‌ندیان به رێكخراوی تیرۆرستی داعشه‌وه كردووه‌و داواكاری گشتی دۆسیه‌ی بۆ كردوونه‌ته‌وه‌و ئه‌وانی گه‌ڕاویشنه‌ته‌وه دووچاری لێكۆڵینه‌وه‌و زیندانیكردن و سزا بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌مجۆره مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لدا نه‌كراوه‌و تائێستا كه‌سیان توشی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سزا‌و لێكۆڵینه‌وه نه‌بوونه‌ته‌وه‌و وه‌ك داواكاری گشتی كالسرۆه رایگه‌یاندووه: له ئاستیكی زۆر نزمدا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه‌و هیج تۆمه‌تێكیان روبه‌ڕوو نه‌كراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی هێرشی دێر الزور بووه
له وێنه‌یه‌كدا كه مارتن ناردویه‌تی، هه‌موو له‌شی له ته‌پوتۆزی كه‌وتندا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌م جه‌نگاوه‌ره نوسیویه‌تی: داعشێك له شه‌ودا ویستویه‌تی هێرش بكاته سه‌رمان، به‌ڵام ئێمه زووتر لێی هاتینه ده‌ست.
ده‌شڵێن: ئه‌وه‌ی روویدا رۆژانه دووباره ده‌بێته‌وه‌و لامان بوه‌ته حاڵه‌تێكی چاوه‌ڕوانكراو ئاسایی.
ئه‌م گه‌نجه ئه‌ڵمانیه ده‌ڵێت: فه‌رمانی چونی شه‌ش شه‌ڕڤانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دێرالزور ده‌رچوو كه میلیشیاكانی داعشی تێدایه. ده‌شڵێت: نازانین كه‌ی هه‌ڵمه‌ت ده‌به‌ین.
وه‌ك راپۆرته‌كه ده‌ڵێت: مارتن دڵخۆشه به كۆتایی چاوهڕوانیهكهی و چاوهڕانه به‌منزیكانه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئاڵای داعش دابگرێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا بیباته‌وه بۆ ماڵه‌وه.
PUKmedia شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24