riklam

كاكه‌یی: كۆمسیۆن دووباره‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ره‌تده‌كاته‌وه‌

کوردستان 04:34 PM - 2018-05-16
.

.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ كۆمسیۆن داوای لایه‌نه‌كانی بۆ دووباره‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ ده‌ست ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16-5-2018 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، د.سه‌عید كاكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆن رایگه‌یاند: ئه‌و داوایه‌ی لایه‌نه‌كان ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنیان كردبوو كه‌ ده‌نگه‌كان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك به‌ ده‌ست هه‌ژماربكرێنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ بوو سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كان هه‌ژماربكرێنه‌وه‌. به‌ڵام من بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ یاداشتێكم ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆن كردو تێیدا داوام كردووه‌ كۆمسیۆن 25%ی سندوقه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك به‌ ده‌ست هه‌ژمار بكرێنه‌وه‌ نه‌وه‌كو هه‌موو سندوقه‌كان.

وتیشی: كۆمسیۆن وه‌ڵامی یاداشته‌كه‌ی نه‌داومه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها داوای لایه‌نه‌كانیشیان بۆ دووباره‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆن راشیگه‌یاند: هه‌ر له‌ یاداشته‌كه‌مدا داوام كردووه‌ ئاسایشی هه‌موو عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی بپارێزرێت و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بپارێزرێن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند تێبینییه‌كم له‌سه‌ر چۆنێتی پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجامه‌كانی هه‌یه‌ كه‌ زۆر به‌زوویی راگه‌یه‌نرا، كه‌ ئه‌نجامی ئه‌و زوو راگه‌یاندنه‌ش ئه‌وه‌ بوو لایه‌نه‌كان گومانیان له‌ ئه‌نجامه‌كان بۆ دروست ببێت و چه‌ندین داوا تۆماركراون له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket