riklam

كۆمسیۆن: ژیانی سەعید كاكەیی هەڕەشەی لەسەرە

عیراق 02:58 PM - 2018-05-16
.

.

لایەنێكی سیاسی كە لەهەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری پەرلەمانی عیراقدا زیانیكردوە هەڕەشەی كوشتن لە ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران و خێزانەكەی دەكات.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmediaی رایگەیاند: دكتۆر سەعید كاكەیی كە یەكێكە لەئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن لەلایەن لایەنێكی سیاسیەوە هەڕەشەی كوشتن لەخۆی و خێزانەكەی كراوە.

ئەنجومەنەكە دەشڵێت: لایەنێكی سیاسی كە زەرەرمەندی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنە جگە لەهەڕەشەی كوشتن ناچاریشیان كردوە كە دەست لەكاربكێشێتەوە، یان لە راگەیاندنەكانەوە لەبەرژەوەندی لایەنەكەوە لێدوان بدات.

لەكۆتایی بەیاننامەكەیدا ئەنجومەنی كۆمسیاران بەرپرسیارێتی ژیانی ئەندامەكەیان و خێزانی كاكەیی دەخاتە ئەستۆی ئەو لایەنە سیاسیەی هەڕەشەی لێكردوەو داوای پاراستنی گیانی ئەندامەكەشیان دەكەن.

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket