riklam

درۆكان

بابەتی گۆڕاو 02:39 PM - 2018-05-16
.

.

درۆكان

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ ئەرێ‌ كەلـلەپووت!
× گیانی كەلـلەپووت.
ـ ئەڵێم مودەتێكە فیڕنەگولە كڕە! هیچ دەنگوباسێكی نابیستم. خۆ هیچ نەبووە؟
× نەوەڵـڵا ئەو رۆژە بینیم بسكەی سمێڵی ئەهات.
ـ كام سمێڵەیان؟
× یەعنی چی كام سمێڵەیان؟!
ـ ئاخر ئەو جووتێ‌ سمێڵی دەسكە كەوەریی هەیە.
× قوربان كورتی كردۆتەوە. ئەڵێ‌ تاقەتی مەسئولیاتی سمێڵم نەماوە.
ـ ئای دنیا.. لەچییەوە هاتە سەرچی! جاران تەدەخولی لە هەموو شتێكدا ئەكرد، ئێستا تاقەتی سمێڵی خۆیشی نەماوە؟!
× هەڵبەتە حیكمەتێكی تیایە.
ـ راست ئەكەی. هەڵبەتە حیكمەتێكی تیایە. بەس پێت نەگوتم كام سمێڵەیان بسكەی ئەهات، بەشی لای چەپی یان بەشی لای راستی؟
× دەققەیەك با بیر بكەمەوە.. ئا.. قوربان گیان سمێڵی چەپی بوو بسكەی ئەهات.
ـ دە ئەوە مەعنای وایە كاروباری بازرگانییەكەی روو لە قازانجە. چەپ عیلاقەی بە بازرگانییەوە هەیە.
× ئەی ئەگەر سمێڵی راستی بوایە؟
ـ سمێڵی لای راست عیلاقەی بە سیاسەتەوە هەیە. ئەویش وەكو بیستوومە هەقی بەسەر سیاسەتەوە نەماوە.
× وانییە بەگم. ئەوە من و تۆی پێ‌ ئەخەڵەتێنێ‌ ئەگینا لەژێرەوە هەر خەریكە.
ـ لە ژێرەوە؟
× بەڵێ‌. تیرەكە ئەهاوێژێ‌ و كەوانەكە ئەشارێتەوە.
ـ ئەمە كێ‌ وا ئەڵێ‌؟
× نازانم دیعایەكە زۆر بە قووەتە.
ـ باشە عەیب ناكەی تۆ بە درۆ و بە دیعایە باوەڕ ئەكەی؟
× قوربان خۆت نەسیحەتت كردم… وتت چەلەحانێ‌ و مەلەحانێ‌ مەكە. هەرچییەكت بیست خێرا بڕوا بكە ئەگەر سوور زانیشت درۆیە.
ـ رۆڵە گیان من نەمگو بە هەموو درۆیەك بڕوا بكە.. وتم تەنیا بڕوا بە درۆكانی خۆمان بكە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket