PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یه‌كێتی سه‌ركه‌وت


16/5/2018 12:45:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

عه‌بدوڵڵا حاجی سعید
بێ گۆمان زۆرمان ووت (ی.ن.ك) له‌ مه‌یدانی خه‌باتی شۆڕشگێڕیو شاخ دا، ده‌یان جار توشی گلان و هه‌ڵسانه‌وه‌ بووه‌ به‌ڵام هه‌رگیزو هه‌رگیز چۆكی دانه‌داوه‌ نه‌بۆ ناحه‌زانی ناوخۆ نه‌بۆ دوژمنانی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌می هه‌موو كۆسپو نه‌هامه‌تیه‌كدا وه‌ك قه‌ڵای پۆڵاین خۆڕاگر بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی بنكه‌یه‌كی ڕێكخستن و جه‌ماوه‌ری به‌هێزه‌ هه‌ڤاڵانو كادره‌ تێكۆشه‌ره‌كانی به‌ بیروباوه‌ڕی به‌رزی پۆڵاینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (ی.ن.ك)دان ڕێكخستنه‌كانی وابه‌سته‌ی ته‌واویان به‌ڕێبازو فه‌لسه‌فه‌ پیرۆزه‌كه‌ی مامی هه‌میشه‌ زیندو وابه‌سته‌ی ته‌واویان هه‌یه‌ به‌به‌رده‌وامی ووشه‌ پیرۆزه‌كانی مامی گه‌وره‌مان له‌ گوێمانا ئه‌زره‌نگێ ته‌وه‌ كه‌ ئه‌ی فه‌رموو (چیای سه‌فین له‌بن بێ یه‌كێتی له‌ بن نایه‌) ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ناڕه‌وا گه‌له‌كۆمه‌كی له‌یه‌كێتی ئه‌كه‌ن چاویان به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌یه‌یدا هه‌ڵنایه‌ت ئه‌بێت بزانن (ی.ن.ك) خاوه‌نی ڕوبارێ خوێنه‌ به‌ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌وان شه‌هیدی داوه‌ خاوه‌نی داستانی ڕوگاری نه‌ته‌وایه‌تیه‌ كه‌ركوكی قودسی كوردستانی به‌جێ نه‌هێشتو كوردستانیه‌تی كه‌ركوكی پاراست ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گه‌له‌كۆمه‌كێ ی ناخه‌زانه‌ به‌رانبه‌ر به‌ یه‌كێتی دروست ئه‌كه‌ن هه‌رئه‌وانه‌ن ئارامیو سه‌قامگیری شاری سلێمانیو شارو شارۆچكه‌كانی ده‌وروبه‌ریان تێك ئه‌داو په‌لاماری داموده‌زگاكانی میری خۆمانیان ئه‌دا ئێستاش به‌بیانوی ئه‌وه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌وانی ناوێو ده‌نگیان نه‌داونه‌تێ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن جارێكی تر له‌ ڕێگه‌ی شه‌قامه‌وه‌ كاری گێره‌شێ وێنیو تێكده‌رانه‌ ئه‌نجام بده‌ن به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌بێت بزانن جارێكی تر له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌ ڕێگه‌یان پێ نادرێ شه‌قام بشێوێنن كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئارامی و سه‌قامگیری شه‌قامو كاروكه‌سابه‌تی ئه‌وێ ئه‌وه‌یان ئه‌وێ له‌ژێرسایه‌و سێبه‌ری ئازادیو دیموكراسیدا سه‌رفراو بژین (ی.ن.ك) هێشتا له‌ هه‌ڵبژاردندا مافی خۆی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كاسبكاران فه‌رمانبه‌ران پیشه‌وه‌ران مامۆستایان خوێندكاران سه‌رجه‌م چینو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ده‌كه‌ن خۆشحاڵن به‌سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی خۆشحاڵن به‌وه‌ی باڵانسی سیاسی و هێز له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاستكرایه‌وه‌ خۆشحاڵن به‌وه‌ی ڕۆحی پاكی مام جه‌لال شادبو كه‌ هه‌ڤاڵه‌كانی نه‌وه‌كانی ڕێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌یان پاراست.

كه‌وابوو به‌ناوی بازرگانان و كاسبكاران و پیشه‌وه‌رانه‌وه‌ پیرۆزبایی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ له‌ یه‌كێتی ده‌كه‌ین هیوادارین سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌و مه‌زنتری به‌دوادابێت له‌ژێر سایه‌ی سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی دا كه‌ركوك پارێزراوبێت و پێگه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیو سیاسی و حوكمداری كورد له‌ به‌غداد به‌هێزبێت.

یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆ كاروباری بازرگانی و ئابوری

وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌ناو یاری ململانێ، له‌دوای یاری ده‌ست له‌ ملانێ

  • image04
  • خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی به‌سره‌ بۆ خزمه‌تگوزاری

  • image04
  • به‌ره‌و پاراستنی ژینگه‌

  • image04
  • گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان له‌ موسڵ.. زاوایه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هاوسه‌رگیری ده‌كات

  • image04
  • كارێكی هونه‌ری كه‌ گوزارشته‌ له‌ ئه‌ركی رۆژانه‌ی دایكان

  • image04
  • دیمه‌نی ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌غدا – بابل

  • image04
  • هندییه‌كان به‌هۆی هه‌ژارییانه‌وه‌ قژیان ده‌فرۆشن

  • image04
  • سلێمانی.. پەتای مۆندیاڵ گەورەو بچوکی گرتوەتەوە


                                           

مه‌غریب.. هونه‌رمه‌ندێكی كورد خه‌ڵات ده‌كرێت


هه‌ندرێن خۆشناو كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی پێشه‌نگه‌ له‌بواری كاریكاتێرو كارتۆنی كوردی، له‌ دوایین چالاكی هونه‌ری ئه&zwnj...


  هۆڵەندا.. پرسەی هونەرمەند حەمە غەریب بەڕێوەدەچێت
  ئه‌ڵمانیا.. 38ـه‌مین فێستیڤاڵی كلتوری نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
                                           

دوو ساڵ دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیا

ئه‌مڕۆ 15ی ته‌مووز دوو ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی سوپای توركیا له‌وڵاته‌ تێده‌په‌ڕێت، كوده‌تایه&zw...


  گه‌شتێك بۆ چین
  ژنه‌ نابینایه‌ك ده‌بێته‌ به‌رگدرویه‌كی شاره‌زا


کاریکاتێر