سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق
ریپۆرتاژ 11:10 AM - 2018-05-16.
ھه‌رچه‌نده له ئێستادا ته‌نھا ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خراونه‌ته‌ڕوو و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له ھه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا له نێوان ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و قایل بوون پێی ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام ھه‌وڵه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی خێرا ده‌ستی پێكردووه.
به هۆی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی راگه‌یه‌نراون، پێده‌چێت موقته‌دا سه‌در له ڕێگه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، ھاوكێشه‌و سیناریۆكانی تایبه‌ت به حكومه‌تی داھاتوو بگۆڕێت و جارێكی تر له ڕێی ھاوپه‌یمانی سائیرونه‌وه بگه‌ڕێـته‌وه بۆ ناو گۆڕه‌پانی سیاسی له عیراقدا.
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در كه بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ١٢ی ئایار ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكایه‌تی ھاوپه‌یمانی سائیرونی كرد و ئێستاش به پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان له پێش لیست و قه‌واره‌كانی تره‌وه‌یه، به نیازه جارێكی تر به گوڕ و تینێكی نوێیوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی عیراق و و ھه‌ژموون و كاریگه‌ری خۆی، له‌سه‌ر كابینه‌ی داھاتووی حكومه‌تی عیراق ھه‌بێت.
به‌پێی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ھاوپه‌یمانی سائیرون كه حزبی شیوعی عیراقیش له‌خۆده‌گرێت و سه‌در سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، له كۆی ١٨ پارێزگای عیراق، له شه‌ش پارێزگا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه و له چوار پارێزگای تریش له پله‌ی دووه‌مدایه‌و ھاوپه‌یمانی فه‌تح كه ھادی عامری سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات به شێوه‌یه‌كی گشتی له پله‌ی دووه‌مدایه و لیستی نه‌سریش به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له پله‌ی سێیه‌مدایه.
چاودێرانی سیاسی پێشبینی ده‌كه‌ن له رۆژانی داھاتوودا دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ١٢ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ھه‌ردوو ھاوپه‌یمانی سائیرون و نه‌سر، ھاوپه‌یمانێتییه‌كی سیاسی نوێ رابگه‌یه‌نن و گه‌وره‌ترین كوتله‌ی سیاسی له خولی پێنجه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا پێكبھێنن، ھه‌رچه‌نده ئه‌م ئه‌گه‌ره ته‌نھا پێشبینییه و كاریگه‌ری وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌تیش ئه‌مریكا، ره‌نگه ھاوكێشه‌ی پێكھێنانی كابینه‌ی داھاتووی حكومه‌تی عیراق بگۆڕێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێش به‌ڕێوه‌چوونی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق ھه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن راگه‌یاندو داوای له ھاوڵاتیان كرد، ده‌نگ به كه‌سانی گه‌نده‌ڵ نه‌ده‌ن و ره‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆش پشتیوانی له ھاوپه‌یمانی سائیرون كردبێت، كه له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌دره‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
له لایه‌كی تره‌وه، وته‌بێژێك به ناوی موقته‌دا سه‌دره‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان ھیچ لاریه‌كیان نییه له‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندی چه‌ند مه‌رجێك بێت و وه‌زیره‌كانیش كه‌سانی ته‌كنۆكرات بن نه‌ك حزبی.
دوای راگه‌یاندنی به‌شێك له ئه‌نجامی به‌رایی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه، ئاشكرا بوو كه لیستی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر ئاستی عیراق یه‌كه‌مه و زیاتر له په‌نجا كورسی مسۆگه‌ر كردوه، به‌مه‌ش چاوه‌كان چونه‌ته سه‌ر ئه‌و ره‌وته بۆ ئه‌وه‌ی چۆن نه‌خشه‌ی سیاسی و حكومه‌تی نوێی عیراق ره‌نگڕێژ ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ڵاح عوبه‌یدی وته‌بێژ به ناوی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در به (بغداد الیوم)ی راگه‌یاندوه، ره‌وتی سه‌در و لیستی سائیرون ھیچ لاریه‌كیان نییه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پابه‌ندی چه‌ند مه‌رجێك بێت كه به خشته‌یه‌ك رێكه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
عوبه‌یدی رایگه‌یاندوه، ره‌وتی سه‌در پێی باشه كه‌سێكی نا حزبی و ته‌كنۆكرات پۆسته باڵاكان وه‌ربگرن به پۆسته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره‌كانیشه‌وه.
هاوكات، د.حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ساز كرد و تێیدا ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی تاوتوێ كرد و وتی: پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی عیراق له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و ھاووڵاتیه‌ك ده‌كه‌م.
وتیشی: داواكارم كه لایه‌نه‌كان رێز له ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كان بگرن. روونیشی كرده‌وه، ئه‌وان ئاماده‌ن بۆ ئاماده‌كردنی حكومه‌تێكی به‌ھێز به شێوه‌یه‌ك كه گه‌نده‌ڵی تێدا نه‌بێت.
له لایه‌كی تریشه‌وه، ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێت موقته‌دا سه‌در به ده‌ردی ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌چێت كه له 2010 زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراقی به‌ده‌ستهێنا و نه‌بووه سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌م ئاژانسه ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتوه كه سه‌در میلیشیایه‌كی چه‌كدار «سرایا السلام» و جه‌ماوه‌رێكی عه‌قیده‌یی گوێڕایه‌ڵی هه‌یه، ره‌نگه پاشقول لێگرتنی هه‌روا ئاسان نه‌بێت و جیاوازی زۆری له عه‌لاوی هه‌یه.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، بریت ماكگۆرك نێرده‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ھاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی عیراقی ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه، شێوه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسی عیراق له ژێر رووناكی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ورده ورده روون ده‌بێته‌وه، ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش ئاماژه‌یه‌كه بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی ھه‌ندێك لایه‌ن كه له سه‌ره‌تادا له رووی بیروڕا و پڕۆگرامه‌كانیانه‌وه له یه‌كتر نزیك بوون، به‌وه‌ش پێده‌چێت ئه‌ركی پێكھێنانی حكومه‌تی داھاتوو ئاسانتر بێت وه‌ك له‌وه‌ی پێشبینی ده‌كرا.
له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌سیل نوجه‌یفی رایگه‌یاندووه، باسكردنی پێكھێنانی حكومه‌ت له‌م ره‌وشه‌ی ئێستادا و له نێو كه‌می رێژه‌ی به‌شداربوواندا له پڕۆسه‌كه و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له لایه‌ن كوتله سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه عیراق به‌ره‌و گێژاوێك ده‌بات به‌بێ گه‌ڕان بۆ رێگه چاره‌كان.
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیستی ده‌وڵه‌تی قانون ده‌ڵێت، نوری مالكی ھه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ھاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چه‌ند لیستێكی تردا بكات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ھاوپه‌یمانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داھاتودا پێكبھێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له لیستی ده‌وڵه‌تی قانون به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی به سایتی (بغداد الیوم)ی راگه‌یاندوه، ناوبراو زانیاریی پێگه‌یشتوه له‌سه‌ر ده‌نگ و كورسییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی له خولی داھاتوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌زانێت توشی شكست ھاتوه، به‌ڵام ئێستا ھه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند لیستێكی تر ھاوپه‌یمانی پێكبھێنێت تا وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو ئه‌نجومه‌نه‌كه رابگه‌یه‌نرێت.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، به ھۆی ئه‌نجامه باشه‌كانی لیستی (سائیرون)ی موقته‌دا سه‌در و (الفتح)ی ھادی عامری و (النێر)ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، مالكی ده‌یه‌وێت پێش روداوه‌كان بكه‌وێت و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ١٢-٥ رابگه‌یه‌نرێت ھاوپه‌یمانیه‌كی نوێ رابگه‌یه‌نرێت.
هه‌روه‌ها، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا پیرۆزبایی له گه‌لی عیراق كردووه به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له ھه‌مان كاتدا داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان كردووه، له ئێستاوه كار بۆ پێكھێنانی حكومه‌تێكی بنكه‌فراوانی نیشتمانی بكه‌ن.
پوه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ھیوای خواست لایه‌نه سیاسییه‌كان به پێی ده‌ستووری عیراق و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كار بۆ پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق بكه‌ن به جۆرێك، له به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م پێكھاته‌كاندا بێت.
هه‌روه‌ك حكومه‌تی روسیا پێشوازی له سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات و ھیواخوازه به‌زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبھێنرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌رێوه‌چوونی یه‌كه‌م پڕۆسه‌ی ھه‌لبژاردن له دوای له‌ناوبردنی داعش له عیراق له واده‌ی دیاریكراودا، ھه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت له وڵاتـه‌كه‌دا.
ئاماده‌كردنی: له‌شكر حه‌مه ساڵح
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26