riklam

ئه‌مریكا دان به‌ ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی عیراقدا ده‌نێت

عیراق 10:52 AM - 2018-05-16
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دان به‌ ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نێت و پێشبینی پێكھێنانی حكومه‌تێكی ئیئتلافی، به‌ به‌شداری زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌كات.

ھیزه‌ر نوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ئیداره‌ی واشنتۆن چه‌ند راپۆرتێكی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ده‌نگداندا، به‌ڵام كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ راپۆرتانه‌.

وتیشی: ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی دان به‌ ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نێت، به‌مه‌رجێك ئه‌م ھه‌نگاوه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی سیاسی و گه‌لی عیراقدا بێت.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد: ھه‌رچه‌نده‌ كۆشكی سپی ئاگاداری ھه‌ڵوێست و بۆچوونی سیاسی موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌دره‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینی پێكھێنانی حكومه‌تێكی ئیئتلافی ده‌كه‌ن له‌ عیراقدا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket