riklam

میتسۆبیشی لانسه‌ر ده‌بێته‌ ئۆتۆمبێلێكی هه‌ورازو نشێو بڕ

هەمەرەنگ 10:26 AM - 2018-05-16
.

.

كۆمپانیای میتسۆبیشی ژاپۆنی په‌رده‌ی له‌سه‌ر نوێترین ئۆتۆمبێلی ئه‌زمونی خۆی له‌ جۆری (میتۆبیشی لانسه‌ر) لابرد كه‌ گۆڕانكاریه‌كی ریشه‌یی تێدا كردووه‌ و له‌گه‌ڵ بچوكی قه‌باره‌كه‌ی بۆ شوێنه‌ سه‌خت و نشێوه‌كانیش به‌كارده‌هێنرێت.

تریفۆر مان به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتنی كۆمپانیای میتسۆبیشی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ كۆمپانیایه‌كمان به‌ نیازه‌ زۆرینه‌ی جۆری ئۆتۆمبێله‌كان بگۆرێك به‌ جۆرێكی نوێتر، له‌ ناویشیاندا ئۆتۆمبێلی لانسه‌ر كه‌ ده‌مانه‌وێت گه‌شه‌ی ته‌واوی پێبده‌ین گۆرانكاری ریشه‌یی تێدا ئه‌نجام بده‌ین؛.

ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كه‌ی میتسۆبیشی پێده‌چێت  بۆ ساڵی 2020 بكه‌وێته‌ بازاره‌كانی جیهانه‌وه‌ كه‌  تا راده‌یه‌كی زۆر هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی ( نیسان كیكس)ه‌.

میتسۆبیشی لانسه‌ر توانای 150 ئه‌سپی ده‌بێت به‌ قه‌باره‌ی 1.5 لیتر، هه‌روه‌ها بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌ جۆری تێربۆ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توانایه‌كی باشی ده‌بێت، به‌ڵام كه‌م سوته‌مه‌نی (به‌نزین) خه‌رج ده‌كات.

PUKmedia و/ گۆران قادر
س: الامارات الیوم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket