riklam

نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

ئابوری 09:06 AM - 2018-05-16
.

.

به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی قورسكردنی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ 16-5-2018، بڵاویكرده‌وه‌ به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی قورسكردنی سزا ئابورییه‌كانی سه‌ر ئێران نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه‌، ئه‌مڕۆش نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 20 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌ گه‌یشته‌ 79.47 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له‌ بازاڕه‌كانی جیهان 35 سه‌نت به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشته‌ 71.31 دۆلار.

جێگای باسه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ دوای ساڵی 2014 ه‌وه‌ نرخی نه‌وت بۆ نرخه‌ به‌رزبێته‌وه‌.

PUKmedia رۆیته‌رز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket