riklam

هاوئاوازه‌كانی راكان جبوری ‌و توركمانی تۆرانی له‌ كه‌ركوك

بیروڕا 07:55 PM - 2018-05-15
.

.

كوردستانی نوێ

كاریته‌ی چاوی خۆیان نابینن. تا ئێواره‌ قسه‌ به‌ یه‌كێتی ده‌ڵێن گوایه‌ (12)ی مایس (په‌ڵه‌یه‌و ته‌زویره‌) هه‌رچه‌نده‌ ده‌بێ كۆمسیۆن وه‌ڵام بداته‌وه‌، به‌ڵام هه‌قه‌ بپرسین داخۆ ئه‌و رۆژه‌ مێژووییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجام قبوڵ ناكه‌ن یان مێژووییه‌ چونكه‌ ئێوه‌ بوونه‌ته‌ هاوئاوازی توركمانه‌ تۆرانییه‌كان‌و عه‌ره‌به‌ شۆڤێنییه‌كان له‌ كه‌ركوك؟ بوونه‌ته‌ هاوئاوازی كاره‌كته‌ره‌كانی ته‌عریب‌و ته‌تریك‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وان تانه‌ له‌ كورسییه‌كانی كورد ده‌ده‌ن له‌ كه‌ركوك. له‌سه‌ر چوار ده‌نگی ئه‌م خوێندنگه‌و دووانی ئه‌و ناوه‌ندی سلێمانی دێنه‌ ده‌نگ، كه‌ هه‌مووی بۆ كورد ده‌چێت، به‌ڵام له‌سه‌ر فه‌وتانی 30 هه‌زار ده‌نگی كورد له‌ كه‌ركوك چاوتان نوقاندووه‌؟ خۆی ئه‌مه‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری راسته‌قینه‌یه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی نه‌یویستووه‌ شاره‌كه‌ وێران بێت وه‌كو حه‌له‌ب‌و وه‌كو عه‌فرین كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌رخودانی ئازایانه‌، به‌داخه‌وه‌ سه‌رئه‌نجام توركه‌كان داگیریان كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوئاوازانه‌ی توركمان‌و ته‌عریب، هاوئاوازه‌كانی راكان جبوری پارێزگاری خۆسه‌پێنی به‌وه‌كاله‌ت، پێیانوایه‌ كه‌ركوك داگیركراوه‌ ئه‌دی چۆن له‌كه‌ركوك كه‌مپینیان كردووه‌ و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بوون؟ ئه‌گه‌ر هاوئاوازه‌كه‌یان كه‌ له‌ودیو دێگه‌ڵه‌وه‌ هاوارێتی بۆ شارێك ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌ ئیرهابی فیكری تۆمه‌تباریان ده‌كردو ئێستا داكۆكی له‌وانه‌ ده‌كات كه‌ توانجی ئیرهابه‌ فیكرییه‌كه‌ رووی له‌وان بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م هاوئاوازه‌ی له‌ ئاست پێشێلی هه‌ڵبژاردن له‌ سنووری هه‌ولێرو دهۆكدا قڕوقه‌پیان لێكردووه‌، پێیوایه‌ كه‌ركوك داگیركراوه‌، بۆیه‌ لیستی نه‌بوو، ئه‌ی بۆچی ئێستا داوای فه‌رزكردن‌و دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك ده‌كات؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بردوویه‌تییه‌وه‌، نه‌ك جه‌بهه‌ی توركمانی‌و ته‌جه‌موعه‌كه‌ی راكان، كه‌ بۆیه‌ به‌ پارێزگار ماوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ پارتی پارێزگارێكی عه‌ره‌بی پێ باشتره‌ له‌ دانه‌یه‌كی یه‌كێتی؟
ئه‌گه‌ر هاوئاوازه‌كانی وه‌ك به‌سته‌ی فۆلكلۆری بۆ یه‌كتری ده‌ستێننه‌وه‌، راستیان ده‌كرد كورد داگیركراوه‌و یه‌كێتی 16ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌یه‌، ئه‌ی بۆ ناپرسن گه‌لی كورد له‌ كه‌ركوك چۆن جوابی دانه‌وه‌و چۆن به‌ده‌نگدان سوپاسی یه‌كێتی كرد كه‌ شاره‌كه‌ی تووشی فه‌لاكه‌تی حه‌له‌بی نه‌كرد.
ئه‌م هاوئاوازانه‌ تانه‌ له‌ یه‌كێتی ده‌ده‌ن گوایه‌ له‌كه‌ركوك شه‌ڕی نه‌كردووه‌، وه‌ك بڵێی ده‌بابه‌ به‌سه‌ر لاشه‌ی هه‌ڤاڵ‌و هه‌ڵسوڕاوو هاودیدو هاوئاوازی ئه‌واندا رۆیشتبێت، نه‌ك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی؟
بۆ ئه‌وانه‌ نه‌یانكرد كه‌ وه‌ك ماڵه‌ باجێنه‌ هه‌ر خه‌ریكی ململانێی سه‌رووی بان مه‌قان‌و نێوانی دوو دیوی دێگه‌ڵه‌ بوون‌و شه‌ڕی كه‌ركوكیان بۆ یه‌كێتی جێهێشتووه‌.
ئێوه‌، كه‌ هاوئاوازی راكان جبوری ‌و ئه‌رشه‌د ساڵحی-ن، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ دژه‌ كوردو كوردستانه‌تان لێ پیرۆز بێت.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket