riklam

بافڵ تاڵەبانی: ھەندێک لایەن خەریکی نانەوەی ئاژاوەو دڵەڕاوکێن

ی.ن.ک‌‌ 07:14 PM - 2018-05-15
.

.

بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاندووە کە ھەندێک لایەنی سیاسی لەژێر ناوی رەخنە لە ئەنجامەکان، خەریکی نانەوەی ئاژاوەو دڵەڕاوکێن لە کوردستان، داواش لە کۆمسیۆن دەکات ئەنجامەکان رابگەیەنێت.

ئەمەش دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانییە:
دەنگدەرانی کوردستان، رۆژی شەممە؛ چونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، پاش بانگەشەیەکی راستگۆیانەو تارادەیەک زبر.

بەڵام، ئەوەی کە زۆر دڵگرانی کردوین، ھەندێک لایەنی سیاسی لەژێر ناوی رەخنە لە ئەنجامەکان، خەریکی نانەوەی ئاژاوەو دڵەڕاوکێن لە کوردستان، دەیانەوێت دەنگی راستگۆیانەی ملیۆنان لە خەڵکی ئازادیخواز بەھەند وەرنەگرن کە لەم پرۆسەیەدا بەشدارییان کردووە!.

ئاماژە سەرەتاییەکان راستی و دروستی دەنگەکانی یەکێتی دەسەلمێنن بە تایبەتی لە کەرکوک!.

بۆیە لێرەوە؛ داوا لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دەکەین، کە بە زوترین کات ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان رابگەیەنێت، گوێ بە دەست تێوەردانە دەرەکییەکان نەدات و رەوایەتی کورسییە بەدەست ھاتووەکانی یەکێتی لە کەرکوک بسەلمێنێت کە (٦ بۆ ٧) کورسیە، چیتر دوای نەخات. بۆ ئەوەی بە زوترین کات حکومەتێکی نوێ لە بەغداد دەست بەکاربێت بۆ کارکردن لەسەر پرسە گرنگەکان و کۆتایی بە چاوەروانی ھەزارەھا دەنگدەری کوردستان بھێنرێت کە شەکەت بوون.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
١٥ی ئایاری ٢٠١٨

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket