riklam

هۆكارەكانی لاساریی منداڵ

هەمەرەنگ 03:55 PM - 2018-05-15
.

.

زۆربەی زانایان لەسەر ئەوە كۆكن كە هۆكاری ژینگەیی ( پەروەردەی هەڵە ، نەبوونی و هەژاری ، توندوتیژی دایك و باوك و مامۆستا ، تێكچونی شیرازەی خێزان ....هتد ) پاڵنەری سەرەكین بۆ لاساری و سەرەڕۆیی زۆربەی منداڵان.

لەگەڵ ئەوانەشدا هۆكارەكانی لاساریی و سەرەرۆیی و منداڵان زۆرن و هۆكارە سەرەكییەكانیش ئەمانەن:

1- هەست كردن بەكەمی : هەندێك منداڵ لە ئەجامی ( پەروەردەی هەڵە و جیاوازی كردن و نەبوونی دادوەری لە مامەڵەدا و لێدان و سوكایەتی پێكردن ) توشی هەستكردن بەكەمی دەبێت، ئەو هەستكردن بە كەمیەش بە فاكتەری سەرەكی و پاڵنەر بۆ ئەنجامدانی هەندێك كار وچالاكی سەرەڕۆیی دادەنرێت بو مەبەستی پڕكلردنەوەی ئەو هۆكارە.

2- تۆڵەسەندنەوە : هەركاتێك منداڵ ئەو هەست و سۆزەی لا دروست بوو كە كەسێكی بێزارو پشتگوێ خراوە و مافەكانی پێشێل كراوە، دوورنییە كە پەنا بۆ لاساری و سەرەڕۆیی ببات بۆ ئەوەی بەهەرشێوەیەك بێت تۆڵەی خۆی بكاتەوە و زیان بەو كەسانە بگەیەنێت كە ئازاریان پێگەیاندووە .

3- هەست كردن بە ترس و نائارامی : هەندێك كات منداڵ لە ئەنجامی ترس و نائارامی و دڵە راوكێوە پەنا بۆ بەكارهێنانی هێز و پاڵەوانبازی و لاساری و سەرەڕۆیی دەبات ، بۆ ئەوەی ئەو لاساری و سەرەڕۆییەی ببێت بەهۆی رووپۆش و پەردە بۆ شاردنەوەی ئەو ترس و نا ئارامییە .

4- نەبوونی پلە و پایە وگرنگی : ئەگەر هات و خێزان و قوتابخانە و دام و دەزگا كۆمەڵایەتیەكانی تر نەتوانن ژینگەی گونجاو لەبار بۆ منداڵ بخوڵقێنن و منداڵ هەستی بەگرنگی و بونی خۆی نەكرد، ئەوا دوورنییە بە ریگەی نایاسای و سەرەڕۆیی پلەو پایەی گرنگ بۆ خۆی دروست بكات تا سەرنجی هاوڕێ و كەسانی تر بۆ لای خۆی ڕابكێشێت .

5- دەست نەكەوتنی تام و چێژ و خۆشی : منداڵ دەبێت لەرێگەی یاری كردن و چالاكی و رێز و خۆشەویستی دایك و باوك و مامۆستاوە هەست بەتام و چێژی خۆشی ژیان بكات، بەڵام ئەگەر لەرێگەی سروشتیەوە ئەو تام و چیژو خۆشیەی دەست نەكەوت ئەوا پەنا بۆ شێواز و رەوشتی نا ئاسایی دەبات تا لەرێگەیانەوە هەست بە چێژ و خۆشی ژیان بكات .

PUKmedia  پەروەردە و تەندروستی منداڵ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket