riklam

بابەخولێ‌

بابەتی گۆڕاو 02:49 PM - 2018-05-15
.

.

بابەخولێ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ دكتۆرگیان خوا هەڵناگرێ‌. ئەو نەخۆشە (شتێكی) وای نەبوو بۆچی مرد؟!
+ بە سەری تۆ یەك دەنك خەتای منی تیا نییە. ئەوەی لەسەر منە كردم. نەخۆشییەكەم دەستنیشان كردو دەرمانی موناسیبیشم بۆ نووسی. بەینی خۆمان بێ‌ و لەناومانا دەرنەچێ‌ دەرمانی بازاڕ ئیستیفادەیان نییە. هەموویان علوجن.
*****
ـ دەرمانسازی كوڕی باش بۆچی دەرمانی علوج ئەدەن بە نەخۆشی داماو؟ لەباتی ئەوەی چاك ببنەوە دەردیان (كاری) ئەبێ‌.
+ خوا ئاگادارە تەقصیری ئێمەی تیا نییە. مەدخەرەكان دەرمانی هەرزان و علوج ئەهێنن و بەسەرمانا تەوزیعی ئەكەن. ئێمە بڵێین چی؟
*****
ـ مەدخەری بەڕێز بۆچی دەرمانی هەرزان و خراپ ئیستیراد ئەكەی؟
+ بە سەری تۆ نا بەسەری خۆم، لە هەموو كەس زیاتر حەز ئەكەم دەرمانی ستانداردی ئەسڵی بكڕم. بەڵام چی بكەم قاچاخچییەكان هەر ئەم نەوعە خراپانە ئەهێنن.
*****
ـ قاچاخچیی بەڕێز حیكمەت چییە لەوەی ناچی دەرمانی ستانداردو ئەسڵی لە كۆمپانیا باشەكان بكڕی؟
+ سەرف نابێ‌ برای بەڕێزم. دەرمانی ئەسڵی شەش قات و حەوت قاتی دەرمانی پاكستانی و ئێرانی گرانە. نەخۆش فێر نەبووە پارەی باش بدات بە دەرمانی باش.
*****
ـ خوالێخۆشبووی بەڕێز، كەواتە هەمووی خەتای خۆت بووە بەدوای دەرمانی علوجدا گەڕاویت و ئەو هەموو بابەخولێیەشت بە من كرد!!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket