riklam

گوگوش گه‌وره‌ترین كۆنسێرت ساز ده‌كات

ژنان‌ 12:40 PM - 2018-05-15
.

.

گوگوش ژنه‌ گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی گه‌وره‌ترین كۆنسێرتی له‌ یاریگای" هالیوود باول" له‌ شاری لۆسانجلێس له‌ ئه‌مریكا ڕێكخست.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا هیچ گۆرانبێژێكی ئێرانی نه‌یتوانیوه‌ وه‌ها كۆنسێرتێك ساز بكات كه‌ چه‌ندین شه‌قام به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی لایه‌نگرانی گۆرانیبێژێك دابخرێت.

ته‌نها له‌ یاریگاكه‌ 17 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ بوون و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و لایه‌نگر و هۆگرانه‌ی بوون كه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی نزیك یاریگاكه‌ ئاماده‌بوون.

تیپی موزیكژه‌نانی ئه‌و كۆنسێرته‌ له‌ 30 كه‌س پێكهاتبوو.

گوگوش ژنه‌ گۆرانیبێژی ناوداری ئێران به‌ هونه‌رمه‌ندێكی مۆدێرنی ئێرانی له‌قه‌ڵه‌مده‌ده‌رێت.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket