من ئه‌و یهكێتیهم....!!
بیروڕا 08:31 PM - 2018-05-14.
من ئه‌و یهكێتیهم كێوێك له وره‌و روحێك پڕ له مهره‌بانی و خۆشه‌ویستی بۆ ئهلف و بێی كوردایه‌تی دایمه‌زراندووم، هزرێك زاخاوی داوم هه‌رگیز وه‌ستان نه‌زانم و به‌رده‌وام به‌ره‌و خۆر ههڵكشێم له كوی كورد‌و كوردستانیه‌كی مافخوراو هه‌بێت له‌وێبم.
من ئه‌و یهكێتیهم، له‌دوای ههرهسا له‌نێو تاشه به‌رده‌كانی كوردستاندا سه‌رم ده‌رهێناو دڕم به شه‌وه‌زه‌نگدا، هه‌ر به ناوه‌كه‌م هیواكانی گه‌له‌كه‌م چرۆی كرده‌وه، دۆستانم دڵخۆشكردو ناحهزانیشم توشی شۆككرد، دوژمنانیشم شه‌رمه‌زارو روڕهشكرد.
من ئه‌و یهكێتیهم، هه‌رگیز نه‌ترساوم، له به‌هێزترین خاڵی دوژمن‌دا وه‌ك ئهسپهشی حیللـهم هاتوه‌و بازم به‌سه‌ر دڕك و داردا هه‌ڵداوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بنێمه بیناقاقای دوژمنان و موڕهخسی به‌رده‌ستی روحی شه‌هیدان و قوربانیانی گهلهكهمیان بكه‌م.
من ئه‌و یهكێتیهم، بیست هه‌زار گوڵاڵه سوره‌ی به‌هارم كردۆته سور خه‌ڵات بۆ كوردستان، به خوێنیان خاكاوی هه‌رچوار پارچه‌م كردووه له ئاسمانیشدا ره‌نگی سوریان تا ئه‌به‌د شه‌به‌ق شه‌وقه داده‌ته‌وه، كێلی شههیدهكانیشم ئه‌وه‌ندی به‌رزه، وه‌ك شاخهكهڵ به‌دیار سه‌ری نهوهكانمدا ئێشك ده‌گرن و هه‌رگیز ناچه‌من.
من ئه‌و یهكێتیهم، چه‌ندین كه‌ڵه پیاوم له زیندانه‌كاندا وانه‌ی خۆڕاگریان فێركردووم و سرودی كوردایه‌تیان بۆ هۆنیمهتهوه، دوژمنانیشیان دهرسداوه به‌وه‌ی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن ((گه‌ر له‌سێداره‌ش بدرێین پێیه‌كانمان له‌سه‌ر سه‌رتانه‌وه))، په‌یامه‌كان ئه‌وه‌نده به جۆش و خرۆشن، تا له‌بری هه‌رشتێكی تر ((كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیان)) هه‌ڵبژێرم.
من ئه‌و یهكێتیهم، هه‌رگیز گلانم نه‌زانیوه، گه‌واهی ئه‌و راستیه‌ش، كاره‌ساتی هه‌كاری، كیمیاباران، ئه‌نفال، 31ی ئاب، مامی گه‌وره‌و رابه‌رمان وته‌نی ((گورگمان دیت و نه‌ترساین)) تازه به تازه هه‌ندێك كه‌سی فكر بچوك و كورتبین به‌جێم دێڵن و پاشقولم لێده‌گرن و فاڵ بۆ مان و نه‌مانه‌وه‌م ده‌گرنه‌وه، نازانن من له‌سه‌ر رێبازه‌كه مام هه‌ر به‌رده‌وامم، به‌سه‌ر په‌یژه‌كانی خه‌باتدا بی ماندووبوون و وه‌ڕسبوون ههڵدهشاخێم و ئه‌زمون فێری كردووم له جاران به‌هێزتر دهركهومهوه، وه‌ك ((برنجم لێهاتوه تا بمهاڕن سپی‌تر بم و تامم خۆشتر بێت)) تازه‌ش ناسرهوم تا به یه‌كجاری سهرنهكهم، كه سه‌ریش كه‌وتم ناوه‌ستم و سه‌رمه‌ست نابم هه‌ر له خزمه‌تی كورد‌و كوردستاندا ده‌بم.
ن: عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26