riklam

پارتی ئاڵوگۆڕ بەسندوقی دەنگدانی ئێزدییەكان دەكات

کوردستان 06:27 PM - 2018-05-14
.

.

پارتی ئاڵوگۆڕ بەدەنگی ئێزدییەكانی شەنگالەوە دەكات كە دوای كارەساتی 3ی ئابی شەنگال و جینۆسایدكردنیان لەكەمپەكانی سنوری پارێزگای دهۆك جێگیركراون.

نەسروڵڵا سورچی لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشمانیی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: ئێزدییەكانی شەنگال 10%یان گەڕاونەتەوەو 90%ی دیكەیان لەكەمپەكانی پارێزگای دهۆك نیشتەجێكراون و لەژێژ دەسەڵاتی پارتیدان و هەر 10 خێزانێكی ئێزدیش لەلایەن پارتییەوە موختارێكیان بۆ دانراوە، بۆیە هەڕەشیان لێكراوە دەبێت دەنگ بە پارتی بدەن، ئەگەر دەنگ بە لیستی پارتی نەدەن  ئەوا لەكەمپەكان دەردەكرێن.

وتیشی: تائێستا ئەنجامی دەنگدانی ئێزدییەكانی شەنگال لەكەمپەكانی دهۆك جیانەكراوەتەوە، لەدوێنێوە سندوقی دەنگدانی ئێزدییەكانی شەنگال بۆ چەند شوێنێك ئاڵوگۆڕی پێكراوە.

ئەوەشی ئاشكراكرد كە بڕیارە ئەمشەو دەنگی ئێزدییەكانی شەنگال لەكەمپەكانی دهۆك جیابكرێنەوەو ئێزدییەكان چارەنوسی دەنگەكانیان نازانن.

 رۆژی 3ی ئابی 2014، دوای پاشەكشەی هێزەكانی پارتی لەقەزای شەنگال و دەوروبەری داعش قەزاكەی داگیر كردو جینۆسایدی ئێزدییەكانی شەنگال كردو بەشێكی زۆریان شەهید كران و بەشێكی زۆری ژنان و كچانیشیان رفاند.

هەر لەكاتی كارەساتی جینۆسایدی شەنگالدا، بەشێكی دیكەی ئێزدییەكان ئاوارە بوون و لەكەمپەكانی سنوری پارێزگای دهۆك جێگیركران.

PUKmedia تایبەت  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket