چه‌ند ڕاستیه‌ك بێ توڕه‌بون ....
بیروڕا 07:37 PM - 2018-05-13.
عه‌بدولواحید دوكانی
هاوڕێم ..هیوادارم كه‌مێك دور له‌عاتیفه و به عه‌قڵ و مه‌نتقه‌وه له‌گه‌ڵم بیت له‌م چه‌ند خاڵه‌دا وه به دڵێكی ساف و هاوڕێیانه دور له هه‌ڵچوون بیڕبكهرهوهو بڕیاربده .
تكایه له‌م حه‌مله دورو درێژه نه‌مهێشتوه كه‌س دڵی لێم بهێشێت و شعوری كه‌سم بریندار نه‌كردوه‌و هیوادارم تۆش به كۆمێنتێك یان قسه‌یه‌كی بێڕێزی بریندارم نه‌كه‌یت بۆئه‌وه‌ی ناچار نه‌بم كۆتایی به هاوڕێیه‌تیمان بهێنم ، كه ڕێز گرتن له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و من ده‌تانخه‌مه سه‌رچاوم .
1 .پرۆسه‌كه له ته‌واوی عیراق به به‌شداریه‌كی كه‌می خه‌ڵك تیایدا به‌ڕێوه‌چوه‌و ته‌نها كوردستان نیه‌و ئه‌وه‌ش زۆر له نه‌تیجه‌كانی به‌زیانی حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كان گۆڕیوه كه خه‌ڵكی ناڕازی و یان بێلایه‌ن متمانه‌ی به ئۆپۆزسیۆن و هوتاف و دروشم كه‌م بوه‌و تاقه‌تی نه‌ماوه ده‌نگیش بدات ، به‌وه‌ش ڕێژه‌ی حزبه‌كانی تری هه‌ڵكشاندوه .
2. ده‌نگی یه‌كێتی كهبهرز بۆته‌وه ئه‌مجاره چه‌ند هۆكارگه‌لێكی جیاوازی هه‌یه له‌وانه ( وه‌لانانی كێشهناوخۆییهكانی سه‌ركردایه‌تی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئومێد بۆ خه‌ڵكی یه‌كێتێ ، وه‌فای خه‌ڵك بۆ ماندوبونه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال ، ته‌واوبونی شه‌ڕی داعش و ڕوبارێ خوێنی فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بۆ به‌رگری خاكی كوردستان ، بینینی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی كه هه‌موان ده‌یانه‌وێت زوڵم له یه‌كێتی بكه‌ن ، دڵسۆزی تیمی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌ڵمه‌تی ده‌رگا بهدهرگاو ده‌ست به‌ده‌ستی هه‌ڤاڵان ، ده‌رنه‌كه‌وتنی كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی پله‌باڵا كه خه‌ڵك خۆشی نهویستون و چه‌ند هۆكارێكی تریش ) .
3. خه‌ڵكی تێگه‌یشت به‌لاوازبونی یه‌كێتی ته‌رازوی هێز ده‌گۆڕێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی تر و به‌وه‌ش سه‌رجه‌م ئازادی و سهربهستیهكان له‌قاڵب ده‌درێن و ناتوانرێت پشت به‌هێزی تر ببه‌سترێت كه ئه‌و هاوكێشه‌یه هاوسه‌نگ بكاته‌وه .
4. دروستبونی هه‌ریه‌ك له ( نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی ) ژماره‌یه‌كی یهكجارزۆری ده‌نگی گۆڕان و یه‌كگرتوو وهلایهنهكانی تریشی ههڵلوشیهوه كه به‌وه‌ش ده‌نگه‌كانی كه جاران هه‌ر نه‌ده‌دران به‌یه‌كێتی و ده‌دران به گۆڕان و یه‌كگرتوو ئێستا له‌ناو ئه‌و هێزانه دابه‌ش بوه‌و به‌وه‌ش ده‌نگی یه‌كێتی به‌رز كردۆته‌وه .
5. سیستمی سانتلیگۆی هه‌مواركراو خۆی له‌هه‌موو دنیا زه‌ربه‌ی كه‌مه‌رشكێن له ده‌نگی كه‌م ده‌دات وه ئه‌و سیستمه‌ش له عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرێ .
6. خه‌ڵكی بێلایه‌ن و خۆڵه‌مێشی كه تا دواسات بڕیارنادات ده‌نگ بدات به‌كێ ، بۆئه‌م قۆناغه پێی وایه یه‌كێتی له‌رووی ئابوریه‌وه ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا باشتر بنیات بنێته‌وه‌و ئاهێك به بازاڕدا بێته‌وه ، چه‌ندین نمونه‌ی له‌م جۆره لای شه‌خسی خۆم هه‌یه .
7. ببورن هاوڕێیانی گۆڕان به‌ڵام ڕاستیه‌كی تاڵه ، خه‌ڵك بروای كه‌می به‌و سه‌ركرده‌و نوێنهرانهتان ماوه كه نزیكی پاره‌و پۆست ده‌بنه‌وه ، خه‌ڵك بینی چه‌ندین وه‌زیرو پهرلهمانتارو سه‌ركرده‌ی گۆڕان به‌سانایی چونه باوه‌شی پارتیه‌وه‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری زۆڕی هه‌یه له‌سه‌ر متمانه‌ی خه‌ڵك .
8. به‌رله‌وه‌ی ئێوه باسی رووداوه‌كانی كه‌ركوك بكه‌ن و بڵێن خاكفرۆشراوو 16ی ئۆكتۆبه‌رو ووووو ، ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌تان پێ‌بڵێم كه بۆ خه‌ڵك روون بوه‌وه كه كه‌ركوك یه‌كێتی نهیفرۆشتوه به‌ڵكو به كشانه‌وه‌ی پاراستی له وێران بون و كاولكاری و سوربونی شه‌قامه‌كانی به‌خوێن و هه‌روه‌ها پاراستی له پلانگێڕی ئیقلیمی بۆ داگیركاری له‌لایه‌ن توركیاوه ، ئه‌وه روون بۆته‌وه .
9. ڕێژه‌ی كه‌می ده‌نگده‌ر هاوكێشهكهی گۆڕی ، چونكه به‌دڵنییایه‌وه یه‌كێتیه‌كان ئه‌مجاره هه‌موی چون بۆ ده‌نگدان و كۆبونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كانی كاك قوباد و كاك لاهور گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه‌ن كه له هه‌مووناوچه‌كان ئه‌نجام دراو حه‌شاماتی سه‌وزتان بینیوه به‌چاوی خۆتان ، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌نگێك كهنهچوه بۆبه‌شداری ده‌نگی لایهنهكاخی تربوه كه توڕه‌ن له ئه‌دای سیاسه‌تیان و ته‌عامولیان و تێگه‌یشتون كه چۆن نه‌یانتوانی هیچ بگۆڕن و واقیع سه‌ره‌وژور بكه‌ن بۆله‌مه‌ودواش ناتوانن .
10 . ئه‌گه‌ر پێتان وابێت وه‌ك هه‌ندێ له‌براده‌ران ده‌ڵێن ( ئێران سیستمه‌كه‌ی هاك كردوه ) كه ئه‌وه مه‌حاڵه چونكه سیستمه‌كه مهركهزیهو سێرڤهرهكهشی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق بوه‌و كۆنترۆڵكردنهكهی له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێران بوه چونكه ئه‌گه‌روابێ ئه‌مریكا چ كاره‌یه ؟؟ ئینجا ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌وه‌ی بكردایه بۆ نوری مالكی و هادی عامری ده‌كرد كه له ریزبه‌ندی سێیه‌م و چواره‌می عێراقن و نه‌یده‌هێشت عه‌بادی و موقته‌داسه‌در پێشیان بكه‌ونه‌وه .
زۆر هۆكارگه‌لی تر هه‌ن به‌ڵام هیوادارم ئه‌م چه‌ند خاڵه به‌وردی تێیڕامێنن و به‌سنگ فراوانیه‌وه دان به سه‌ركه‌وتنی یهكێتیدابنێن و ئێمه‌ش هه‌مان ئه‌و تاڵیه‌ی ئێوه‌مان چه‌شتوه‌و هه‌ست به‌ئازارو ناڕه‌حه‌تیتان ده‌كه‌ین ، پشودرێژی له سیاسه‌ت كردن‌دا زۆر گرنگه ، هیوادارم به‌هه‌موومان بتوانین مافه‌كانی ئه‌م گه‌له به‌ده‌ست بهێنین و بیگه‌یه‌نینه كه‌ناری ئارامی .
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23