PUKmedia یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یه‌كێتی له‌م شوێنانه‌ یه‌كه‌مه‌


12/5/2018 19:07:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ڕۆژی شه‌ممه‌ 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

212 حزب و هاوپه‌یمانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی په‌رله‌مانی عیراق پێشبڕكێ كرد و دوو هه‌زار و 456  چاودێری بیانی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد.

بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ له‌ مێژووی عیراقدا هه‌ڵبژاردن به‌ شێوه‌ی ئه‌لكترۆنی به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان 24 ملیۆن و 349 هه‌زار و 357 كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو و له‌هه‌رێمی كوردستانیش 3 ملیۆن و 142 هه‌زار و 730 كه‌س مافی ده‌نگیان هه‌بوو.

له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق 8 هه‌زار و 959 بنكه‌ی ده‌نگدان كرابوونه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران بچنه‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و 151 هه‌زار و 135 چاودێری ناوخۆیی  و 20 ڕێكخراو و دوو هه‌زار و 465 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كرد و 940 هه‌زار پۆلیس و سه‌رباز ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ پاراست.

له‌ هه‌رێمی كوردستان 1600 بنكه‌ی ده‌نگدان كراوه‌ بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی كورد ده‌نگبده‌ن.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق 7376 كاندید له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق پێشبڕكێان كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی په‌رله‌مانی عیراق 212 حزب و قه‌واره‌ و هاوپه‌یمانی به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیارییه‌كان  353 میدیایی جیهانی ڕوماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یان كرد.

كۆمیسیۆنی  باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی به‌مشێوه‌یه‌ ڕاگه‌یاند:

له‌ پارێزگای سلێمانی


یه‌كێتی 262128 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی 8 كورسی، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 149030 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی 4 كورسی، پارتی دیموكراتی كوردستان 46575 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی یه‌ك كورسی، كۆمه‌ڵی ئیسلامی 49000 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی یه‌ك كورسی و یه‌كگرتووی ئیسلامی 29121 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی كورسییه‌ك و ئه‌وانی تریش 106600 ده‌نگیان هێناوه‌.

له‌پارێزگای دهۆك

یه‌كێتی 25832 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان 348777 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، گۆڕان 3768 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و یه‌كگرتوو، 43300 ده‌نگ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی 3619 ده‌نگ و ئه‌وانی تر 43272 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ پارێزگای هه‌ولێر

یه‌كێتی 77792 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی سێ كورسی، پارتی 316601 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی 7 كورسی، گۆڕان 39807 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌خاوه‌نی یه‌ك كورسی، كۆمه‌ڵ 35741 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی كورسییه‌ك، یه‌كگرتووه‌ 23هه‌زار 933ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی كورسییه‌ك، لایه‌نه‌كانی تریش 118 هه‌زار و 266 ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌.

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێوه‌ بكرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆی 24 ملیۆن ده‌نگده‌ر 10 ملیۆن و 800 هه‌زار ده‌نگده‌ر به‌شدارییان كردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 44% ده‌نگده‌ران و به‌هۆی ڕیفراندۆمیشه‌وه‌ زیاتر له‌ 270 هه‌زار ده‌نگی كورد له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان فه‌وتاوه‌.
 

له‌ كه‌ركوك

یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان 184300 ده‌نگی هێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی 6 كورسی، هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی 83000 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی 3 كورسی، به‌ره‌ی توركمانی 79000 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و بوه‌ته‌ خاوه‌نی 3 كورسی و هاوپه‌یمانی نه‌سر 23245 هه‌زار ده‌نگ و یه‌كگرتوو 4650 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ نه‌ینه‌وا یه‌كێتی 32 هه‌زار و 141 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌.  

كوردستان
ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی راگه‌یاند و  و زیاتر له‌ ١٣ ھه‌زار كوردی تاراوگه‌ش به‌شداریی پڕۆسه‌كه‌یان كردووه‌.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه‌: له‌ به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، 13 ھه‌زار و 680  كورد له‌ 21 وڵات به‌شداریی پڕۆسه‌كه‌یان كردووه‌ و له‌و رێژه‌یه‌ش:

پارتی 8446ده‌نگی به‌ده‌ستھێناوه‌.

گۆڕان 3002 ده‌نگی به‌ده‌ستھێناوه‌.

یه‌كێتیش 2323 ده‌نگی به‌ده‌ستھێناوه‌.

له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، له‌ ئه‌ڵمانیا زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگده‌ری كورد به‌شداریی پڕۆسه‌كه‌یان كردووه‌، له‌ فه‌ڕه‌نساش نزمترین رێژه‌ی به‌شداری تۆماركراوه‌ و ته‌نھا 52 ده‌نگده‌ر به‌شدارییان كردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

 

وێنە هەواڵ
  • image04
  • له‌ناو یاری ململانێ، له‌دوای یاری ده‌ست له‌ ملانێ

  • image04
  • خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی به‌سره‌ بۆ خزمه‌تگوزاری

  • image04
  • به‌ره‌و پاراستنی ژینگه‌

  • image04
  • گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان له‌ موسڵ.. زاوایه‌ك ئاماده‌كاری بۆ هاوسه‌رگیری ده‌كات

  • image04
  • كارێكی هونه‌ری كه‌ گوزارشته‌ له‌ ئه‌ركی رۆژانه‌ی دایكان

  • image04
  • دیمه‌نی ڕوداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی به‌غدا – بابل

  • image04
  • هندییه‌كان به‌هۆی هه‌ژارییانه‌وه‌ قژیان ده‌فرۆشن

  • image04
  • سلێمانی.. پەتای مۆندیاڵ گەورەو بچوکی گرتوەتەوە


                                           

مه‌غریب.. هونه‌رمه‌ندێكی كورد خه‌ڵات ده‌كرێت


هه‌ندرێن خۆشناو كه‌ هونه‌رمه‌ندێكی پێشه‌نگه‌ له‌بواری كاریكاتێرو كارتۆنی كوردی، له‌ دوایین چالاكی هونه‌ری ئه&zwnj...


  هۆڵەندا.. پرسەی هونەرمەند حەمە غەریب بەڕێوەدەچێت
  ئه‌ڵمانیا.. 38ـه‌مین فێستیڤاڵی كلتوری نه‌ته‌وه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
                                           

دوو ساڵ دوای كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی توركیا

ئه‌مڕۆ 15ی ته‌مووز دوو ساڵ به‌سه‌ر كوده‌تا سه‌رنه‌كه‌وتووه‌كه‌ی سوپای توركیا له‌وڵاته‌ تێده‌په‌ڕێت، كوده‌تایه&zw...


  گه‌شتێك بۆ چین
  ژنه‌ نابینایه‌ك ده‌بێته‌ به‌رگدرویه‌كی شاره‌زا


کاریکاتێر