ژیان له نمایشی (ماڵێك له بێده‌نگی)
ئەدەب وهونەر 02:42 PM - 2018-05-12.
بیرۆكه شانۆگه‌رییه‌كه:
بیرۆكه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه باس له شه‌ڕو ئاكامی شه‌ر ده‌كات له‌نێو خێزان له كۆمه‌ڵگاش به‌گشتی روداوی شانۆگه‌رییه‌كه به ژیانی پیاوێك ده‌ستپێده‌كات كاتێ وه‌كو وێنه‌گری فۆتۆگرافی جه‌نگ هه‌موو چركه‌ساته‌كانی جه‌نگی له رێگه‌ی كامیراكه‌ی وێنه‌گرتووه هه‌ر له وێنه‌گرتنی سه‌ركه‌وتن و ونوشستی تا وێنه‌گرتنی زۆربه‌ی هاورێیه‌كانی كه له‌كاتی شه‌ڕ ده‌بنه قوربانی.. ئه‌نجا شانازیش به كاره‌كانی خۆی ده‌كات له‌هه‌مانكاتدا خۆی به پاڵه‌وان و سه‌ركه‌وتوو ده‌ناسێت كه‌چی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كه‌سێكی دۆراو و هه‌موو په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه ئافره‌تێك كه خێزانی ئه‌و پیاوه‌یه وه‌كو ره‌تكردنه‌وه‌و ده‌ربڕینی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر به شه‌ڕ بڕیارده‌دات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قسه‌و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كات تا ئه‌وكاته‌ی بتوانێ هاوسه‌ركه‌ی بگۆرێت، هه‌رواش بوو به بێده‌نگی خۆی توانێ ببێته فاكته‌ری خێر‌و گره‌وی كلیلی سه‌ركه‌وتن به به‌رۆكی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌یدا بدات ئه‌مه چه‌مكی شانۆگه‌ری ماڵێك له بێده‌نگی بوو، كه پێمان ده‌ڵیت: هه‌رده‌م لایه‌نی خێر‌و پاك و راستگۆیی و خۆشه‌ویستی گراوه‌كان ده‌كه‌نه ترۆپكی ئاشتی و به‌خته‌وه‌ری.
ده‌ق:
به‌نده چه‌ندینجار له نووسینه‌كانمداجه‌ختم له‌وه كردۆته‌وه كه ئاماده‌كرنی ده‌قێكی شانۆیی له دوو ده‌ق و له دوو نوسه‌ری جیاواز، یاخود زیاتر كارێكی سه‌خت و ئاسان نیه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه كه هیچ نووسه‌رێك ئه‌وه‌ی لاپه‌سند نه‌بێت چه‌ند دێرێك یان بیرۆكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی نووسه‌رێكی تر تێكه‌ڵكێش بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قێكی نوێی نمایشی له‌سه‌ر بونیاد بنرێت، راسته له‌م نمایشه‌دا هه‌ردوو نوسه‌ره‌كه عێراقین (یوسف سائغ و فه‌لاح شاكر) وه‌گیراوه له‌یه‌ك كۆمه‌ڵگاو له‌یه‌ك بارودۆخ ژیاون، به‌ڵام مه‌رج نیه وه‌كو یه‌ك به‌یه‌ك شێوه‌و به‌یه‌ك فۆرم بیربكه‌نه‌وه واته یه‌ك بیركردنه‌وه‌یان بۆ بابه‌تێك هه‌بێت، كه‌چی ده‌رهێنه‌ر (كرمانج مسته‌فا) تا راده‌یه‌ك توانیبووی ده‌قێكی نمایشمان پێشكه‌شبكات به‌تایبه‌تی له‌رووی سه‌ره‌تا، ململانێ، روداو، ترۆپك، چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ كۆتایی.. به‌جۆرێك بێت بینه‌ر هه‌ست به‌وه ناكات شانۆگه‌رییه‌كه له‌دوو ده‌ق وه‌رگیراوه، ئه‌وه‌شیان خاڵێكی گرنگی سه‌ركه‌وتنی شانۆگه‌رییه‌كه بوون.
نواندن:
نواندن له‌م شانۆگه‌رییه‌دا تا راده‌یه‌ك ده‌توانین به نواندنی تاكه‌كه‌سی (مۆنۆدراما) له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین به‌تاییبه‌تی له‌رووی دیالۆژ (زمانی گفتۆگۆ)، ئافره‌ته‌كه به‌درێژی ماوه‌ی شانۆگه‌رییه‌كه له‌سه‌ره‌تا تاوه‌كو كۆتایی شانۆگه‌رییه‌كه بوونی هه‌بوو به‌ڵام ته‌نیا یه‌ك دیالۆژی له كۆتایی نمایشه‌كه‌دا هه‌بوو كه بریتی‌بوو له وشه‌ی (به‌ڵێ) ئه‌مه له‌رووی دیالۆژه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه هونه‌رو ئه‌كادیماییه‌كه سه‌یری رۆڵی ئافره‌ته‌كه بكه‌ین بێگومان نواندنه‌كه‌ی زۆر زه‌حمه‌ته تۆ بتوانی دیالۆژه‌كان به‌بێ دیالۆژی قسه‌كردن ته‌نیا له رێگه‌ی ئاماژه‌و هێما بگه‌ینیته بینه‌رانی ئاماده‌بوو نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه نواندن به زمانی ئاماژه‌و هێمای و جه‌سته‌ی مرۆڤ كارێكی ئاسان نیه ده‌بێ ئه‌و كه‌سه زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر زانستی هێماكان و ئاماژه‌كان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه ئاڵوگۆرو بیروبۆچوونه‌كان و چه‌مه‌كه‌كان به‌رجه‌سته بكات و له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌رو بگه‌ێنێته بینه‌ران.
ئه‌و ئه‌كته‌ره‌ی رۆڵی ئافره‌ته‌كه‌ی ده‌گێرا خاتوون (لیلا مه‌جیدی) تا راده‌یه‌ك توانیبووی له‌رێگه‌ی ئاماژه‌و جوڵه‌كانی دیالۆژه‌كانی بگینتێته بینه‌ران به‌تایبه‌تی گه‌یاندنی هه‌ردوو چه‌مكی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كه‌و سه‌رجه‌م حاڵاته‌كان به‌تایبه‌تی حاڵه‌تی ده‌رونی له‌گه‌ڵ، كار‌و كاردنه‌وه‌كانی پیاوه‌كه‌و له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی (ئیكسسوارات) شانۆی به‌تایبه‌تی مه‌كینه‌ی دوورمان، قوماش: مه‌قست.. روناكی و موزیكی شانۆیی یارده‌رێكی باشی بوون زۆرجاریش له‌یه‌ك ساتی زۆر كورتدا به‌جوڵه‌یه‌كی بچووك له‌رێگه‌ی چاو یان په‌نجه‌كان یاخود له‌رێگه‌ی ئاوڕدانێك مانا‌و گوزارشتی زۆری ده‌به‌خشی هه‌ندێ دیالۆژ كه ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ به دیالۆژی زمانی قسه‌كردنی كردبا له‌وانه‌یه به‌قه‌د زمانی جوڵه‌و ئاماژه به‌هێزو كاریگه‌ر نه‌بونایه به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت ئه‌كته‌ری به‌رامبه‌ر (پیاوه‌كه) كه ده‌رهێنه‌ر خۆی رۆڵه‌كه‌ی به‌رجه‌سته كردبوو هاوكارو یارمه‌تی زۆر بوو بۆ سه‌رخستن و گه‌یشتنی په‌یامه‌كه‌ی (لیلا مه‌جیدی) به‌جۆرێك بینه‌ر دركی به‌وه ده‌كرد ئافره‌ته‌كه وه‌كو پیاوه‌كه دیالۆژه‌كانی به‌زمانی قسه‌كردن ده‌ڵێت نه‌ك به ئاماژه‌و هێما ئه‌مه‌ش بۆ توانستی ئه‌كته‌ره‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆیه ماییه‌ی رێزه ده‌ستخۆشییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (لیلا مجیدی) له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا وه‌ك پێویست نه‌بوو بۆ نموونه له‌كاتی دیالۆژی كه ته‌نیا وشه‌ی (به‌ڵی) زیاتر له چه‌ند جارێك دووباره‌ی كرده‌وه ده‌كرا هه‌رجاره‌و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز له‌رووی ده‌مودووه‌كه‌ی بكردایه، یاخود ته‌نیا یه‌كجار ئه‌م دیالۆژه‌ی گوتبا به‌جۆرێك مانا‌و مدللولی خۆی كه‌ده‌رهێنه‌ر مه‌به‌ستی بوو بگات به ئاماده‌بووان.
هونه‌رمه‌ند كرمانج مسته‌فا رۆلی پیاوه‌كه‌ی ده‌گێرا ئه‌وه‌ندی من كاره‌كه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌م بینیوه هه‌رده‌م له‌بواری ده‌رهێنان سه‌ركه‌وتووتر بوو له نواندن به‌ڵام له‌م نمایشه‌دا ده‌توانم بڵێم هاوسه‌نگی ته‌واوی له‌نێوان نواندن و ده‌رهێنان دورستكردبوو ئه‌گه‌ر چی بۆچونێك هه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌و كه‌سه‌ی نواندن ده‌كات وه‌ك ئه‌وه‌ی بینه‌ران نواندنه‌كه‌یان ده‌بینن خۆیان نوندنه‌كه‌ی خۆیان وه‌كو بینه‌ر نابینن له‌هه‌موو روێكه‌وه بۆیه له‌وانه‌یه كه‌موكوڕی له نواندنه‌كه هه‌بێت به‌ڵام خودی خۆی دركی پێنه‌كات.
هه‌رچه‌نده زۆرجار ئه‌كته‌ر له‌به‌رده‌م ئاوێنه نواندنه‌كه‌ی خۆی ده‌كات یان له‌رێگه‌ی كامیرا پرۆڤه‌كانی تۆمارده‌كات، پاشان سه‌یری ده‌كاته‌وه به‌مه‌به‌ستی دیاركردنی لایه‌نی پۆزه‌تیف و نیگه‌تیڤی نواندنه‌كه‌ی خۆی به‌ڵام بۆچوونی خۆم ئه‌وه‌یه كه كاتێ ده‌رهێنه‌ر كاری ده‌رهێنان ده‌كات خۆی نواندن نه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هزر و توانستی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ده‌رهێنان ته‌رخانبكات و نمایشه‌كه له‌هه‌موو روێكه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت كاتێ له كرمانج مسته‌فا پرسی بۆچی خۆت رۆڵی (پیاوه‌كه‌ت ) به‌رجه‌سته، له وه‌ڵامدا وتی: "رێزم هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كان به‌ڵام بۆ رۆڵبینینی ئه‌م كه‌سایه‌تییه ئه‌كته‌ری وام له‌به‌رده‌ست نه‌بوو بتوانێ ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت ئه‌و ئه‌كته‌ره به‌رجه‌سته بكات له‌لایه‌كی تریشه‌وه من هه‌ستمكرد خۆم زۆر له‌م رۆڵه نزیكم".
كرمانج مسته‌فا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دیالۆژی گفتۆگۆكردن به‌ته‌نیا بوو راسته ئه‌كته‌ری دووه‌م له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بوو به‌ڵام كه‌سێكی (لاڵ) بوو ئه‌مه‌ش ماندووبوون توانستێكی زۆری پرۆڤه‌ی پێویسته له‌هه‌مانكاتدا بۆ سه‌ركه‌وتنی رۆڵه‌كه‌ی تا راده‌یه‌كی زۆر سوودی له كه‌سایه‌تی (هاملێت) و ( ئۆتۆئێلۆ)ی شكسپیر بینیوه به‌تایبه‌تی له دیمه‌نه‌كانی شێت بوون، گوڵ فرێدان، فرێدانی جلوبه‌رگه‌كه له‌گه‌ڵ زرۆبه‌ی هه‌ڵچوونه‌كانی.. ئه‌مه‌ش كارێكی ئاساییه بۆ هه‌ر ئه‌كته‌رێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌ته رۆحیه‌كانی ئه‌و كه‌ساییه‌تیه‌ی به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات.
خاڵێكی تری سه‌ركه‌وتنی كرمانج مسته‌فا ئاماده‌باشی بۆ (فلاش باك) بوو كه پێویستیه هه‌موو ئه‌كته‌رێك ئه‌و ئاماده‌باشییه‌ی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌كته‌رێك دیالۆژی له‌بیرچووه یان روداوێك روویدا چۆن چاره‌سه‌ری ده‌كه‌یت بێئه‌وه‌ی بینه‌ران هه‌ستی پێبكه‌ن واته ده‌بێ ئه‌كته‌ری سه‌ركه‌وتوو ئاماده‌باشی هه‌بێت بۆ رۆڵبینینی كه‌سییه‌ت له‌ناو كه‌سییه‌ت، روداو له‌ناو روداو، كات له‌ناو كاتدا.. له‌نمایشی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌دا روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه رویدا كاتێ پارچه ئاگرێك له بنمیچی شانۆ كه‌وته‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ له‌م حاڵه‌تدا ده‌بێ ئه‌كته‌ر چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات؟ چۆن ئاگره بكوژێنێته‌وه له‌هه‌مانكاتدا كار له رێره‌وی نمایشه‌كه نه‌كات به‌جۆرێك هه‌ڵسوكه‌وت بكات هیچ كاریگه‌ری نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر نمایشه‌كه نه‌بێت كاتێ زیاتر له (30 -40) جار پرۆڤه‌كراوه به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته روینه‌داوه به‌ڵام له‌رۆژ نمایش رویدا، كرمانج به‌شێوه‌یه‌كی زۆر هونه‌ری ئاگره‌كه‌ی دامركانه‌وه وه گیانی ئه‌كته‌ره‌كان و بینه‌رانیشی پاراست به‌جۆرێك روداوه‌كه‌ی كرده خزمه‌تی نماشیه‌كه‌ی و نواندنه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌رێكی تر له‌شوێنی ئه‌و بوایه له‌وانه‌یه تووشی شڵه‌ژان باو نمایشه‌كه‌ش سه‌ركه‌توو نه‌ده‌بوو گیانی هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌وته مه‌ترسی ده‌ستخۆشی له كرمانج ده‌كه‌م كه توانی حاڵه‌تی ئاگره‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی نۆرماڵ تێپه‌راند به‌راده‌یه‌ك هه‌ندێ له بینه‌ران هه‌ستیان به ئاگره‌كه نه‌كرد هه‌روه‌كو به‌شێك له نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه‌یان بینی بۆیه ده‌بێ ئه‌كته‌ر ئاماده‌یی هه‌بێت بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك.
كرمانج مسته‌فا راسته له رۆڵه‌كه‌یه‌ی واده‌خواست كه‌سێكی شه‌رانگێز به هاتوو هاوارو توڕه بێت، به‌ڵام به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ئه‌م ریتمه‌ی له هه‌ندێ دیمه‌ن دیالۆژو نواندنه‌كه‌ی ونده‌بوو، نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیربچێت كه زۆرجار بێده‌نگی مه‌به‌ستدار به‌هێزترین پرماناترین دیالۆژه.
ده‌رهێنان:
ده‌رهێنه‌ر به‌سوود وه‌رگرتن له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی ده‌رهێنان وابه‌ست نه‌بوون به رێبازێكی دیاركراوی شانۆیی نمایشه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو له‌هه‌مانكاتدا جۆره ده‌ربازبوونێك بوو له ره‌خنه‌گرتن. ده‌رهێنه‌ر له پانتایه‌كدا شه‌ڕو ئاشتی پیشانداین به دابه‌شكردنی ته‌خته‌ی شانۆ‌و هاوسه‌نگی له‌نواندن و كه‌رسته‌و دیكۆر روناكی.. له‌هه‌مووی گرنگتر سینۆگرافیا هاوكاری باشی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان بوو به‌تایبه‌تی (فیگه‌ری وێنه‌كان) ئه‌گه‌رچی زۆرێك له ئاماده‌بووان (فیگه‌ره‌كانیان) به‌تێكه‌ڵكردنی سینه‌ما به شانۆ دانابوو به‌ڵام ئه‌مه كارێكی سینه‌مایی نه‌بوو چه‌ند (فیگه‌ری) كامیرای فۆتۆی وێنه‌یی جێگیربوون له‌لایه‌كی تر ده‌رهێنه‌ر زۆر زیره‌كانه له گۆرانی دیمه‌نه‌كان و لكاندی به‌یه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو به‌جۆرێك بینه‌ران زۆر له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌كان ئاوێته‌ی روداوی شانۆگه‌رییه‌كه ببوون به‌واتایه‌كی تر كه‌شێكی شانۆیی له‌رێگه‌ی ده‌رهێنان بۆ ئاماده‌بوان فه‌راهه‌م كردبوو. هه‌ڵبژردنی هۆڵی نمایش زۆر گرنگه ده‌هێنه‌ر ئه‌و هۆڵه‌ی هه‌ڵبژارد كه بینه‌ر زۆر له ته‌خته‌ی شانۆ نزیكبوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه هه‌موو هێماو ئاماژه‌و چرپه‌ی ئه‌كته‌ر ببینێت.
ئیكسسواراتی شانۆی له به‌رجه‌سته‌كردن و شێوازی دیدگای ده‌رهێنه‌ر له‌خزمه‌تی پرۆسه‌ی ده‌رهێنان به مانا‌و مه‌دللولی زۆروه به‌كارهاتبوو وه‌كو (مقست) وه سوود وه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه‌ییه‌كی كوردی (زمانت به مه‌قست ده‌بڕم) به‌كارهێنانی مه‌قست به‌شێوازێكی هونه‌ری له‌گه‌ڵ دورستكردنی نیشانه‌ی (ئێكس) له‌رێگه‌ی په‌تی هه‌ڵخستنی جلوبه‌رگ و فرێدانی پۆستاڵ وه‌كو هێمایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له رۆحی شه‌ر، نیشاندانی تارمایی كۆمه‌ڵی كه‌س له‌دواوه‌ی شانۆ له‌كاتی ناشتنی قوربانیه‌كی شه‌ڕ. دیمه‌نه‌كانی گرته‌ی ژیانی رۆژانه‌ی (ئافره‌ته‌كه) له‌رێگه‌ی فیگه‌ره‌كان له‌چه‌ند ساتێكی كورت سه‌ركه‌وتوو بوو، له كۆتایی شانۆگه‌رییه‌كه ئه‌و كامیراییه‌ی پیاوه‌كه بۆ شه‌ری به‌كارده‌هێنا توانی بیگۆرێت بۆ وێنه‌ی (سیڵڤی) خۆشه‌ویستی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی.
ده‌رهێنه‌ر كه‌شێكی شانۆیی بۆ ئاماده‌بووان دروستكردبوو به‌جۆرێك هۆڵی شانۆی كپكردبوو به مانایه‌كی تر بینه‌ر خۆی له‌نێو نمایشه‌كه ده‌دۆزییه‌وه به‌راده‌ی ئه‌بڵقبوون، شانۆگه‌رییه‌كه كۆتایی هاتبوو بینه‌ر هه‌ربێ ده‌نگ بوو.
شانۆگه‌ری ماڵێك له بێده‌نگی له ده‌قی (عه‌با)ی هه‌ردوو نووسه‌ری عێراقی یوسف سائغ و فه‌لاح شاكر وه‌گیراوه له وه‌رگێڕانی رێبین ره‌سوڵ، سینۆگرافیای (ئه‌یار سلێمان) دراماتورگ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (كرمانج مسته‌فا) بوو، به‌رهه‌می تیپی رۆژ - په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر بوو له‌میانی چواره‌مین فیستیڤاڵی نێوه‌ده‌وڵه‌تی شانۆی هه‌ولێر له 17/12/2017 نمایشكرا.
ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27