وه‌زیری شه‌هیدان بۆ ئیمتیازاتی وارسی شه‌هیدان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
جینۆساید 10:27 PM - 2018-05-09.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان وئه‌نفالكراوانی هه‌رێم: به سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 9ی ئایاری 2018 له رێوڕه‌سمێكدا له ده‌روازه‌ی شارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت په‌رده له‌سه‌ر دیواربه‌ندی وێنه‌ی شه‌هیدانی سرك لادرا.
مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند:" له دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق، به سه‌رۆكایه‌تی لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین، به مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن تاكو بودجه‌ی ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدان بخرێته سه‌ر سیاده‌ی حكومه‌تی ئیتحادی و یاساكانمان ته‌وحید بكه‌ین ".
شه‌هیدانی سرك پۆلێك له‌پێشمه‌رگه گیانبازه‌كانی سوپای رزگاری كوردستان بوون له‌تیپی ژماره 3 ی شاره‌زووری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه له دوای شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال له‌ساڵی 1988 بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له‌شاخه‌وه بۆ شاره‌كان پێكهێنران و له‌ئه‌نجامی كاروچالاكیه‌كانیان كه‌وتنه داوی سیخوڕه‌كانی ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچووه‌و گه‌یشتنه كاروانی نه‌مران و تاجی شه‌هید بوونیان له‌سه‌ر نا.
ده‌قی وتاره‌كه‌ی ( مه‌حمود حاجی ساڵح) وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم...
به‌ناوی خوای گه‌وره
به‌ڕێز كاك عومه‌ر فه‌تاح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
به‌ڕێز : وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی
به‌ڕێزان: نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان
به‌ڕێزان: كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان به‌خێرهاتنی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م.
لێره سه‌ری ڕێز له ئاستی شه‌هیدانی گه‌له‌كه‌مان به گشتی و به تایبه‌ت سوپایی ڕزگاری كوردستان(سرك)داده‌نه‌وێنین و به‌خێر هاتنی گه‌رمتان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌راسیمه كه ئه‌مرۆ 30ی ساڵ، تێپه‌ڕ ده‌كات، به‌سه‌ر مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری و خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌و پۆله قاره‌مان و تێكۆشه‌رانه‌ی كه له ڕۆژه سه‌خته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كاتێك شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌ستیپێكردو له مانگی نۆ كۆتایی هات، ئه‌م تێكۆشه‌رانه توانیان خۆیان له‌نێو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان رێكبخه‌ن، له ناو هێزێك به ناوی سوپایی ڕزگاری كوردستان(سرك) .
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌كه‌ی كه دروست بوو له نێوان خه‌ڵك و هێزی پێشمه‌رگه دروست ببوو، كه هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و سنوره‌كان پاشه‌كشه‌ی پێكرابوو، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئه‌نفاله‌وه، ئه‌و سوپایه له چه‌ند تیپێك پێكهێنرابوو، له‌گه‌ڵ پارتیزانه‌كان و هێزه‌كانی تر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی كوشنده له به‌عسییه‌كان بوه‌شێنن و بیسه‌لمێنن كه گه‌له‌كه‌مان ئنفال و كیمیاباران كۆڵی پێنه‌داوه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه له مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشان،ئێمه له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه‌و هه‌رده‌م گوتومانه‌و به كرده‌وه‌ش خۆمان به پارێزه‌ری سه‌ر ڕاستی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید‌و كیمیاباران و كۆڕه‌و ڕاپه‌ڕینه‌كان و زیندانیانی سیاسی و هه‌موو قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان ده‌زانین.
ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه ئێمه كارمانكردووه به‌و بێ دارایی و دۆخه‌وه، به‌ڵام توانیومانه له ئاست ئه‌و ئه‌ركه‌دابین كه پێمان كرابێت و جێبه‌جێمان كردووه،هه‌وڵی زۆرمانداوه كه باری دارایی قورس نه‌بێت له‌سه‌ر شانیان،مانگانه منحه‌كانیان كه‌م نه‌كرێته‌وه‌و بدرێت پێییان و جێبه‌جێمان كردووه،به هه‌وڵی زۆری وه‌زاره‌تمان، له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه ئه‌وانه‌ی زه‌وییان پێ نه‌دراوه‌و فه‌رمانی زه‌وی وه‌رگرتنیان بۆ ده‌رچووه، كارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌یی شه‌هیدان كه له خوێندنگا‌و زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا ده‌خوێنن كرێی خوێندنیان بۆ دابین كراوه، ماوه‌ی سێ ساڵه له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و منحانه‌ی كه هه‌یانه،له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كه نزیكه‌ی 40 ملیار دینار مانگانه به كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌درێت بخرێته سه‌ر بودجه‌ی سیادی، چونكه به‌پێی مادده‌ی132ی ده‌ستور حكومه‌ت حكومه‌تی ئیتحادی موكه‌له‌فه‌و مولزه‌مه به‌وه‌ی جێبه‌جێی بكات.
له هه‌مان كاتدا ماف و ئیمتیازاتیان كه دیاره له‌وێ زۆرتره بۆیان جێبه‌جێ بكرێت،خۆشبه‌ختانه له‌و ماوه‌یه‌دا له په‌ڕله‌مان بڕیار دراوه‌و له دوای هه‌ڵبژاردن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ین بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دوو مه‌به‌ست گفتوگۆ بكه‌ین.
یه‌كه‌م: بودجه‌ی ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدان بخرێته سه‌ر سیاده‌ی حكومه‌تی ئیتحادی
دووه‌م: یاساكانمان ته‌وحید بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ئه‌و بودجه‌و ئیمتیازاتانه‌ی له به‌غداو جنوب ده‌درێت له هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت.
ئێمه به‌رده‌وامین له خزمه‌تی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، شه‌هیده‌كانمان نه‌بوونایه گه‌ل و وڵاتمان له قۆناغێكی سه‌خت و دژوار‌دا ده‌بوو، ئه‌و كۆمه‌ڵگا زۆره ملێیانه‌ی كه له ده‌وروبه‌رمان دروست كران، به یه‌كجاری ئه‌م ناوه ته‌عریب ده‌كرایه‌وه‌و كورد به‌سه‌ر هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرا، بۆیه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و شۆڕشه‌كانی گه‌له‌كه‌مان و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان پێویسته هه‌موومان به‌ڕێزو حورمه‌ته‌وه به گه‌وره‌یی سه‌یریان بكه‌ین و له ئاست ئه‌ركه‌كانیاندا بین.
ئێوه‌ش هه‌ر شاد‌و سه‌ربه‌رز بن
به‌خێربێن سه‌رچاومان
PUKmedia ئا/ شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26