د.هیشام: هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌نێو به‌ندكراوه‌كانى هه‌رێمدا نیه
چاوپێکەوتن 03:36 PM - 2018-05-09.
د.هیشام هاشمى پسپۆڕى گروپه تونده‌ڕه‌وه‌كان زانیارى له‌سه‌ر هه‌نگاوى داهاتووى گروپى داعش له عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى داعش له‌نێو به‌ندكراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا نییه.
د.هیشام هاشمى له چاوپێكه‌وتنێكدا باس له‌وه ده‌كات به هۆى ئه‌وه‌ى كورد زۆرتر له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی شافعی و حه‌نه‌فین، ڕێژه‌یه‌كى كه‌می گروپه كوردییه‌كان په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن به گروپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌له‌فی جیهادییه‌وه‌و ده‌شڵێت: گروپى ئاڵا سپییه‌كان گروپێكی كوردییه له‌دژی حه‌شدی توركمانی سه‌ریان هه‌ڵداوه.
*سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ین كه ئایا گروپى داعش كۆتایی هاتووه له عێراق یان هێشتا ماون به شێوه‌و به‌رگى نوێوه؟
هیشام هاشمی: داعش به‌ته‌نها مه‌له‌فە سه‌ربازییه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه، واتا جارێكی‌تر ناتوانێت ئاڵای خۆی له‌هیچ ناوچه‌یه‌كی عێراق هه‌ڵبكات، چونكه توانای به‌رگریكردنی بۆ به به‌رزمانه‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داعش له ته‌واوی خاكی عێراقدا بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌شێوه‌ی شانه‌ی نوستوو و په‌یكه‌ری سێبه‌ر كه به ״جه‌نگاوه‌ری شه‌به‌ح״ی ناوده‌به‌ین، توانای ده‌ستپێشخه‌ری و وه‌شاندنی گورزی هه‌یه، هه‌روه‌ك داراییه‌كی باشی له‌ژێر ده‌ستدایه كه ده‌توانێت بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی به‌كاریبهێنێت.
ڕێكخراوه‌ی داعش دامه‌زراوه‌یه‌كی خاوه‌ن 14 دۆسیه‌یه، له سێ ساڵی ڕابردوو عێراق به‌پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها توانی له 4 دۆسێدا شكست به داعش بهێنێت، ئێستا كه هێشتا 10 دۆسیه‌ی دیكه‌ی هه‌یه كاری له‌سه‌ر بكات، له‌هه‌مانكاتدا تواناشی هه‌یه به شێوه‌یه‌كی به‌هێزتر بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانه‌كه به‌ڵام پێمان وانییه جارێكی‌تر خاك داگیربكاته‌وه.
*ده‌وترێت ئه‌گه‌ر زۆره له‌دوای داعش گروپی توندڕه‌وتر له عێراق سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه؟
هیشام هاشمی: ڕاست نییه، چونكه ڕێكخراوی داعش له‌ڕووی بونیادی بیروباوه‌ڕی و فیقهییه‌وه گه‌یشته دواپله‌ی توندوتیژی كه سه‌رجه‌م گروپه سه‌له‌فی جیهادییه ته‌كفیرییه‌كان مه‌به‌ستیانەو له‌پێناویدا هه‌وڵده‌ده‌ن، دواتر داعش گه‌یشته هه‌نگاوی ڕاگه‌یاندنی خه‌لافه‌ت و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت، له‌دوای ئه‌میش گروپ و ڕێكخراوی دیكه دروستده‌بن كه هاوشێوه‌ی داعش ده‌بن یاخود هاوشێوه‌ی قاعیده.
*به‌مدواییه گروپی نوێ ده‌ركه‌وتن وه‌ك ئاڵا سپیه‌كان یان نه‌وه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین له سنوورى كه‌ركوك، ئه‌وه‌نده‌ی زانیاریت هه‌بێت سروشتی ئه‌و گروپانه چۆنە؟
هیشام هاشمی: ئه‌م گروپه ڕادیكاڵی نییه هاوشێوه‌ی داعش و قاعیده‌و ته‌نانه‌ت نه‌قشبه‌ندییه‌كانیش كه گروپێكی سۆفیگه‌ری به‌عسین، چونكه ״ئاڵا سپییه‌كان״ گروپێكی كوردییه له دژی حه‌شدی توركمانی سه‌ریان هه‌ڵداوه، بۆیه ئه‌مانه ده‌توانین ناویان لێبنێین گروپێكی یاخی.
*ئاژانس: واتا زانیاریت هه‌یه له باره‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوكاری ئه‌و گروپه ده‌كه‌ن؟
هیشام هاشمی: ئه‌م گروپه كوردییه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورده‌وه نییه.
*كورد له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گروپانه‌دا هه‌ن؟ دیارترینیان كێن؟
هیشام هاشمی: نه‌خێر له‌ڕاستیدا كورده‌كانی ئه‌نسار ئیسلام هه‌یه په‌یوه‌ندییان كردووه به قاعیده‌وه‌و دواتر بوونه پێشه‌نگی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه، هاوشێوه‌ی عومه‌ر بازیانی، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووتری كوردی نێو ئه‌نسار دوای په‌یوه‌ندیكردنیان به ڕێكخراوی داعشه‌وه بوونه سه‌ركردهو كه‌سانی دیاری ڕێكخراوه‌كه بوون هاوشێوه‌ی هه‌ڵگورد، وریا هه‌ولێری كه چه‌ندین پله‌ی جیاواز‌و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی پێدرا.
به گشتی كورد هه‌ڵگری مه‌زهه‌بی شافعی حه‌نه‌فین، ئه‌مه‌ش وایكردووه ڕێژه‌ی كه‌می گروپه كورده‌كان په‌یوه‌ندی بكه‌ن به گروپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌له‌فی جیهادییه‌وه، چونكه زۆرجار گروپه‌كانی كورد له ڕوانگه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ده‌جه‌نگن نه‌وه‌كو له ڕوانگه‌ی ڕادیكاڵییه‌وه.
*ده‌وترێت ئه‌و داعشانه‌ی كه پێیانده‌ڵێن گورگه ته‌نیاكان مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه له چیاكانه‌وه هێرش به‌رن، ئه‌وه هاوكێشه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراوه؟
هیشام هاشمی: له عێراق، یه‌مه‌ن، سوریا، لیبیا، ئه‌فغانستان، یه‌مه‌ن و بیابانه‌كانی ئه‌فریقیا داعش پێویستی به شه‌ڕكردن نییه له‌شێوه‌ی تاكڕه‌وێتی واتا ״گورگه ته‌نیاكان״، چونكه هێشتا تیمه‌كانی له‌م وڵاتانه توانایان هه‌یه به شێوه‌ی گروپ و شانه شه‌ڕبكه‌ن، بۆیه به‌دووری ده‌زانم داعش په‌نا بۆ شه‌ڕكردن به‌رێت به‌وشێوه‌ی ״گورگه ته‌نیاكان״ به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، ڕێكخراوه‌كه له ڕووی پێكهاته‌كه‌یه‌وه هێشتا به‌هێزه‌و په‌نابردن بۆ ئه‌و شێوه‌یه‌یش دانپێدانانه به لاوازی یه‌كجاره‌كی.
*ئه‌و داعشانه‌ی كه له هه‌ولێر به‌ندكراون سه‌ركرده‌كانی داعشی تیایه؟
هیشام هاشمی: له‌ڕاستیدا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری داعش له‌نێو به‌ندكراوه‌كانی كوردستاندا نییه، چ ئه‌و گروپانه‌ی له عه‌یازییهو ته‌له‌عفه‌ر خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه كرد‌و چ ئه‌وانه‌شی له حه‌ویجه خۆیان ڕاده‌ستی ئاسایش كرد، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركران لهلایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كوردستانه‌وه جگه له چه‌كداره عێراقییه‌كان له‌ناویاندا هه‌ڵگری 14 ناسنامه‌ی جیاواز هه‌یه‌و به‌گشتی جه‌نگاوه‌ره مه‌یدانییه‌كانن و هیچ یه‌كێكیانیش له سه‌ركرده‌كانی ڕیزی یه‌كه‌م نین.
*پێشنبی ده‌كرێت داعش وه‌ك قاعیده ئیش به ڕێكخستنی ناوچه‌یی بكات له‌بری مه‌ركه‌زی كه پێشتر پیاده‌ی ده‌كردو یه‌ك سه‌ركرده‌ی سه‌ره‌كی هه‌بوو كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی بوو؟
هیشام هاشمی: له حوزه‌یرانی ساڵی 2016دا داعش وتارێكی گرنگی پێشكه‌شكردو تێیدا ستراتیژی ئه‌و ڕێكخراوه‌ی بۆ ساڵی 2017 و ساڵانی دواتریش ڕوونكرده‌وه له‌سه‌ر زاری عه‌دنانی، له‌و وتاره‌یشدا 35 لقه‌كه‌ی له ته‌واوی عێراق سه‌رپشك كرد بۆ جێبه‌جێكردنی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كان، واتا هه‌ر لقێكی ڕێكخراوه‌كه له سنوور‌و ناوچه‌كه‌یدا سه‌رپشكه چی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی یاخود دارایی و هه‌واڵگری و كارگێڕی ئه‌نجامده‌دات، هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كانیشی هاندا كه هه‌ركه‌سێك له ناوچه‌ی خۆی بجه‌نگێت.
یه‌كێكه دیكه له ستراتیژه گرنگه‌كانی داعش كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، سه‌رپشككردنی لقه‌كانێتی بۆ دابینكردنی پاره و سه‌رچاوه‌ى دارایی به‌مه‌به‌ستی خۆبه‌ڕێوه‌بردنی خۆیان، به‌وپێیه‌یش ئێمه وه‌كو پسپۆڕی كاروباری گروپه توندڕه‌وه‌كان پێمانوایه گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه لهلایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه وایكردووه كه پرسی كۆتاییهێنانیان ماوه‌ی 5 بۆ 10 ساڵی دیكه بخایه‌نێت، چونكه ئه‌ركی ده‌وڵه‌تان دژی ئه‌و گروپه قورس‌تر ده‌بێت به‌وپێیه‌ی له بری شه‌ڕكردنی ڕێكخراوێك پێویسته بۆ له‌مه‌ودوا شه‌ڕی 35 لق بكات.
* پێشبینی ده‌كرێت به‌غدادی له كوێ بێت، هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونییەوە هه‌یه؟
هیشان هاشمی: سه‌رجه‌م زانیاری و ڕاستییه‌كان كه له‌به‌رده‌ستی ده‌زگاكانی هه‌واڵگریدایه ده‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی هێشتا له ژیاندایه، پێشبینی ده‌كه‌ین له سێگۆشه‌ی گه‌مارۆدراودا بێت، له‌نێوان داوێنی سه‌رسار، دێره‌زوورو بیابانی حه‌زه‌ر.
*ناكۆكی سه‌ره‌كی داعش و قاعیده له كوێدایه؟
هیشام هاشمی: ناكۆكییه‌كانیان خۆی له سێ خاڵی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه، كه مه‌نهه‌جییه‌و په‌یوه‌ندی به بیروباوه‌ڕه‌وه نییه، داعش خیلافه‌تی ڕاگه‌یاندو قاعیده‌ش پێیوایه ئه‌و هه‌نگاوه هێشتا زووه، داعش له‌گه‌ڵ دوژمنی نزیكدا شه‌ڕده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه قاعیده شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمنی دووردا ده‌كات، له هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه داعش هیچ ئاگربه‌ستێك نابینێت له‌گه‌ڵ ئیخوان موسلمین و گروپه چه‌كداره‌كاندا، به‌ڵام قاعیده به‌پێچه‌وانه‌وه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات.
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23