riklam

پێشبینی دابه‌زینی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ده‌كرێت

ئابوری 12:24 PM - 2018-05-09
.

.

بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی 5+1 نرخی نه‌وتی به‌ رێژه‌ی زیاتر له‌ 2% به‌رزكرده‌وه‌.


نرخی نه‌وت به‌ كاریگه‌ری بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ به‌رزترین ئاست له‌ سێ ساڵ و نیوی رابردوودا به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 76.65 دۆلار بۆ ھه‌ر به‌رمیلێك.

لێكۆڵه‌ران له‌ كۆمپانیای (ئار بی سی كابیتال ماركتس) پێشبینییان كردووه‌، ھه‌نارده‌ی ئێران له‌ نه‌وت به‌ تێكڕای 200 ھه‌زار بۆ 300 ھه‌زار به‌رمیل دابه‌زێت، له‌كاتێكدا ئێران سێیه‌مین گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی خامه‌ له‌ رێكخراوی (ئۆپیك) له‌ دوای سعودیه‌ و عیراقه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket