riklam

ئه‌ڵمانیا.. ئێزدییه‌كان داوا له‌یه‌كێتی ده‌كه‌ن ژنێكی ئێزدی و دومنداڵ له‌زیندانه‌كانی پارتیدا ڕزگاركه‌ن

جینۆساید‌‌ 08:50 PM - 2018-05-08
.

.

گه‌نجانی ئێزدیی دانیشتوی ئه‌ڵمانیا داوا له‌یه‌كێتی ده‌كه‌ن ژنێكی ئێزدی و دومنداڵی له‌زیندانه‌كانی پارتیدا ڕزگاركه‌ن
ڕۆژانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و له‌كۆڕو كۆبونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی رێكخستی ئه‌ڵمانیادا ئێزدییه‌كان ئاماده‌بونێكی به‌رچاویان هه‌بوو نه‌ك هه‌ر ئه‌ندامانی یه‌كێتی بگره‌ چه‌ندین ئێزدی بێلایه‌نیش هه‌ڵوێستی خۆیان ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌نگ به‌لیسته‌كه‌ی مام لیستی یه‌كێتی ئه‌ده‌ن ئه‌و حزبه‌ی كه‌له‌گه‌ڵ ئازارو خه‌می ئێزدیه‌كاندابوون داواشیان له‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد هه‌وڵه‌كانی چركاته‌وه‌ بۆ ڕزگاركردنی ژنه‌ ئێزدی"باسمه‌"كه‌به‌دو منداڵه‌وه‌ له‌زیندانه‌كانی پارتیدایه‌و ئاشكرایانكرد "باسمه‌" ژنه‌ ئێزدیه‌كه‌ كه‌له‌كاتی هاتنی داعشدا كه‌وتبوه‌ ده‌ست داعش و له‌كاتی ئازادكردنی زوماریشدا ئه‌و ژنه‌ به‌دوو منداڵه‌وه‌ له‌بری ڕزگاركردنی ئه‌مجاره‌یان كه‌وتۆته‌ ده‌ستی پارتی، به‌ڵام پارتی به‌بڕوبیانوی بێ بنه‌ماو به‌تۆمه‌تی هاوكاری داعش باسمه‌یان له‌زیندان هێشتوه‌ته‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی به‌سه‌ردا ساغ بوبێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌ دادگاشدا بی تاوان ده‌رچووه‌، به‌ڵام تائێستا هیشتویانه‌ته‌وه‌.

سه‌عید شه‌نگالی ئه‌و گه‌نجه‌ ئێزدییه‌بوو به‌ناوی خۆیی و ژماره‌یه‌ك گه‌نجی ئێزدی و هه‌ندێك ئێزدی بێلایه‌نه‌وه‌ سوربونی خۆیانی بۆ لیستی ژماره‌ 162 ڕاگه‌یاندو سه‌باره‌ت به‌ئیرهابی فیكریش له‌سلێمانیدا وه‌ڵامێكی پڕاو پڕی لێدوانه‌كانی نێچیرڤان بارزانی دایه‌وه‌ بزانن ئه‌م گه‌نجه‌ ئێزدیه‌ چ وه‌لامێك ئه‌داته‌وه‌و به‌ده‌نگی خۆی گوێتان لێی بێت .

PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket