مامێك كه بۆ هه‌مووان بوبێت ئیتر چۆن هه‌مووانیش بۆ ئه‌و نابین
بیروڕا 02:12 PM - 2018-05-08.
له یه‌كه‌مین ساته‌وه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی عێراقه‌وه له یه‌كه‌مین ڕۆژی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌یبینین كه یه‌كێتیه‌كان و هه‌وادارانی یه‌كێتی دانیشتوانی شار‌و شارۆچكه‌كان چه‌ند به جۆش و خرۆشه‌وه وه به په‌رۆشیه‌وه قۆڵی مه‌ردانه‌یان لێ هه‌ڵماڵیوه له مه‌راسیمه جه‌ماوه‌ری و فراوان و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌كاندا هه‌موو پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن بانگه‌شه بۆ لیسته‌كه‌ی مام ده‌كه‌ن لیستی(162) هه‌موو پێكه‌وه بگره ئه‌وانه‌ی دڵگران و زویریش بوون به په‌رۆشه‌وه به لۆگۆی سه‌رسنگیان به وێنی مام له‌سه‌ر دڵیان شه‌وو ڕۆژیان خستۆته سه‌ر یه‌ك تا یه‌كێتیه‌كه‌ی مام سه‌ربخه‌ن بیكه‌نه‌وه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كان هێنده سه‌وز پۆشن كه ڕۆژ به ڕۆژ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئومێدیان به یه‌كێتیه‌كه‌ی مامه، چونكه هه‌ر ئه‌و یه‌كێتیه بوو كه مام ڕابه‌رایه‌تی ئه‌كردو له ناخ و هه‌ناوی خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵقه‌ڵابوو بۆیه ئێستاش هه‌ر ئه‌و ناخه‌یه جه‌ماوه‌ری خرۆشاندووه تا له ده‌وری ئاڵا سه‌وزه‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه‌و سروده‌كه‌ی مه‌شخه‌ڵان بڵێنه‌وه ئه‌وه هه‌مووی وه‌فایه بۆ مامێك كه هه‌موو ته‌مه‌نی به خشیه كوردایه‌تی و خه‌بات و تێكۆشان له پێناو یه‌كسانی و ئازادی و خۆشگوزه‌رانی هه‌موو ده‌ڵێن به‌رده‌وامین له خه‌بات له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مام چونكه په‌یامبه‌ری پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و ئاوه‌دانی بو چونكه چه‌تری هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان و عێراق بوویت تۆ به‌گه‌وره‌یت هه‌موو ئاین و مه‌زهه‌به‌كانت له ده‌وری خۆت كۆده‌كرده‌وه تۆ خاوه‌نی مێژویه‌كیت كه هه‌تا هه‌تایه جێگه‌ی فه‌خرو شانازیت بۆ یه‌كێتیه‌كه‌ت و گه‌له‌كه‌ت.
چونكه تۆ مامی هه‌مووان بویت و بۆ هه‌مووان بویت ئێستاش كه‌تۆ لێره نیت دروشمه‌كه‌ت كه ده‌توت (نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن).. (یا كه‌ركوك و خانه‌قین یا تا ماوین ده‌جه‌نگین) له هه‌موو كه‌رنه‌ڤاڵه‌كاندا بۆته وێردی سه‌ر زمانی خوێنكاره ژیر‌و لاوه‌كانت و هه‌وادارنت تۆ كه ئێستا لێره نیت و له ناوماندایت به‌ڵام رۆحت هه‌میشه له‌گه‌ڵماندایه ڕۆژانه وانه‌كانت ئه‌ڵێینه‌وه.. جێگه‌ی دڵخۆشی و ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتیه‌كه‌ت.. ئێستا یه‌كێتیه ڕاسته‌قینه‌كه‌ت بۆته‌وه هیوای خه‌ڵك ئێستا یه‌كێتیه‌كه‌ت به یه‌ك تیم كارده‌كه‌ن .. مام نه‌یاران و ناحه‌زانی یه‌كێتیه‌كه‌ت خه‌یاڵیان خاوه كه یه‌كێتیه‌كه‌ت لاواز بكه‌ن..
به ڕێنمایی و وانه‌كانی تۆ ڕۆژ به ڕۆژ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردندا یه‌و شاره‌كانی كوردستانی سه‌وز پۆش كردووه وه‌رزی به‌هاری ژیانۆته‌وه مامه كه‌تۆ بۆ هه‌مووان بویت ئیتر چۆن ئه‌توانین كه هه‌مووان بۆ تۆ نه‌بین.
رێبوار ئیعلام
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17