riklam

قوباد تاڵه‌بانی: نه‌یارانی یه‌كێتی سه‌ریان لێشێواوه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:28 AM - 2018-05-06
.

.

قوباد تاڵه‌بانی داوا ده‌كات كه‌ یه‌كێتییه‌كان ده‌نگ به‌ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و بۆ سه‌قامگیری ئاشتی و ئارامی بده‌ن و ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌ یه‌كێتی ده‌كرێت.

به‌یانی ئه‌مڕۆ 6-5-2018  قوباد تاڵه‌بانی له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گه‌رمیان قه‌زای كفری به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و وته‌یه‌كی له‌ناو ئاپۆره‌ی یه‌كێتییه‌ سه‌وز پۆشه‌كان پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ یه‌كێتی حزبێكی خاوه‌ن ئه‌زموونه‌ و حزبێكه‌ له‌ ئاشتی و شه‌ڕدا خاوه‌نی ئه‌زموونه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیش هه‌ر به‌ یه‌كێتی ده‌كرێت.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی وتیشی: لیستی 162 لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانه‌ و هه‌مووان بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش و خۆش و ئارام و ئاسووده‌ و رێككه‌وتنی سیاسی و نیشتمانیی و مافی مرۆڤ و مافی دیاریكردنی چاره‌نووس ده‌نگ به‌ یه‌كێتی بده‌ن.

وتیشی: ده‌بێت تیمێكی به‌هێزی یه‌كێتییانه‌ بنێرین بۆ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانی عیراقه‌وه‌ شه‌ڕی شایسته‌ داراییه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر بكه‌ن و مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستبهێنه‌وه‌.

قوبادی مامه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌ نه‌یارانی یه‌كێتی وتیشی:  نه‌یارانی یه‌كێتی سه‌ریان لێشێواوه‌ و لێیان تێكچوو، بێ ئه‌زموونیان ده‌ركه‌وتووه‌ و هیچ حزبێك به‌ قه‌ت یه‌كێتی به‌ ئه‌زموون نییه‌ و ئه‌وه‌ یه‌كێتیه‌ نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم له‌ به‌غدایه‌ نه‌ك له‌هه‌ولێر.

PUKmedia تایبه‌ت

وێنه‌/ پێشڕۆ خالید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket