riklam

هه‌ولێر.. چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان پشتیوانی له‌ لیستی 162 ده‌كه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 11:21 PM - 2018-05-05
.

.

چین و توێژە جیا جیا كانی هەولێر بۆ پشتیوانی لە كاندیدانی 162ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێریان كرد 

بەمەبەستی پاڵپشتی و پشتیوانی, لە كاندیدانی لیستی 162ی یەكێتیی نشتمانیی كوردستان گەنجان و چین و توێژە جیاجیا كان سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێریان  كرد.

 

شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ لە بارەگای مەڵبەند پێشوازی كرد لە كۆمەڵێك گەنجی و چین و توێژی جیای شاری هەولێر كە بۆ مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ لستی 162ی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەڵبەندیان كردبوو،  لە لایەن خۆیانەوە ئامادەیی یان دەربڕی بۆ هەر كارێك كە مەڵبەند پێیان بسپێرێت وەك گوتیشیان ئەمرۆ لە هەموو كات زیاتر یەكێتیانە تر كار دەكەین بۆ سەرخستنی مەڵبەندی هەولێر و كاندیدانی بازنەی هەولێر لەم هەڵبژاردنە.

 

لە لایەن خۆیەوە هەڤاڵ شاڵاو كۆسرەت رسوڵ ,ووتی: یەكێتی لە هەموو هەڵ و مەرجە جیاوازەكاندا هێز و بازووی گەنجان  و نەوەی داهاتووی لە بیر نەكردووە و پشتی بە فیكر و بەرنامەی گەنجان بەستووە بۆیە لەمرۆدا پێویستە گەنجان زیاتر بێنە پێشەوە بۆ خزمەتی زیاتری یەكێتی و هەودارانی یەكێتی لە هەولێر تاكو بتوانین بە هێزی هەموومان زیاترین كاندیدانمان بنێرین بۆ بەغدا بۆ داكۆكی كردن لە مافی هەموو چین و توێژەكان بە بێ‌ جیاوازی رەنگ و ئاین وبیر و باوەر.

 

هەر لە هەمان دانیشتندا میوانان هەریەكە و لە ئاستی خۆیدا پیرۆزبایی خۆیان بۆ دەست بەكاربوونی شاڵاو كۆسرەت دەربڕی و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.

 

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket