riklam

د.فوئاد بۆ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان: پێكه‌وه‌ په‌یامی شۆڕشی نوێ جۆش ده‌ده‌ينه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 07:47 PM - 2018-05-05
.

.

ئێواره‌ی شه‌ممه‌ 5-5-2018  د.فوئاد مه‌عسوم له‌ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستاندا كۆبوه‌وه‌ .

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ ڕۆحی پاكی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد .

دواتر له‌لایه‌ن جه‌میل هه‌ورامی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كراو دوای به‌خێرهێنانی سه‌رۆك مه‌عسوم، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراقدا كۆده‌بنه‌وه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڤاڵه‌ دێرین و پێشمه‌رگه‌ ماندوه‌كانی شۆڕشی گه‌لی كوردستان، ووتیشی: سه‌ربه‌رزین كه‌ له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه‌ دوو سه‌ركرده‌مان كه‌ هه‌ڤاڵ و هاوڕێی ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانمان بون و له‌ شاخیش سه‌ركرده‌مان بون ئه‌وانیش سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك دكتۆر فوئاد كه‌ له‌ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عیراقدان ده‌بینین ئه‌وه‌ مایه‌ی فه‌خره‌ بۆ هه‌مومان .

دواتر د.فوئاد مه‌عسوم له‌ وته‌یه‌كدا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌ دێرینه‌كانی كۆده‌بێته‌وه‌و پێكه‌وه‌ جارێكی تر په‌یمانی سه‌رخستنی په‌یامی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان جۆش ده‌ده‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ك دڵخۆشی خۆشی ده‌ربڕی كه‌ له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا جۆش و خرۆشی گه‌نجان و تێكۆشه‌ره‌ دێرینه‌كان به‌ ئاوێته‌یی ده‌بینێت و هه‌مویان به‌یه‌ك ده‌ست هه‌وڵی سه‌رخستنی په‌یامی دیموكراسی و لیستی ئومێدی خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كه‌ لیستی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌ .

سه‌رۆك مه‌عسوم دڵخۆشی خۆشی ده‌ربڕی به‌و كه‌شوهه‌وا ئازادو ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌ی كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ ئازادانه‌ و بێ هیچ سانسۆرو به‌ربه‌ستێك بانگه‌شه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن وه‌ وتی: ئه‌وه‌ كرۆكی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی یه‌كێتی و هێزه‌ دیموكراسیخوازه‌كانه‌ .

دواتریش هه‌ڤاڵ رابه‌ر سه‌ید برایم به‌ په‌خشانێك سه‌باره‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ به‌شداریكرد و له‌ناو جۆش و خرۆشی هه‌ڤاڵانی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و دوپاتكردنه‌وه‌ی وه‌فا بۆ ڕێبازی شه‌هیدان كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هات.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket