riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌موو هه‌وڵێك بۆ خزمه‌تی هه‌ولێر ده‌ده‌ین

ی.ن.ک‌‌ 07:37 PM - 2018-05-05
.

.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی بۆ كاندیدانی لیستی 162 له‌ هه‌ولێر: هه‌موومان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتین و ئه‌وه‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بێ ده‌یكه‌ین.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رایگه‌یاند: هه‌ر هه‌نگاو و كردارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و سه‌ركه‌وتنی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێ ده‌یهاوێژن و هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ك ده‌خه‌نه‌ گه‌ڕ بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی.

ئه‌م وتانه‌ی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5/5/2018 له‌ شاری هه‌ولێر، له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كاندیدانی لیستی 162 له‌ پارێزگای هه‌ولێر هات.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی روو له‌ كاندیدانی لیستی یه‌كێتی كردو وتی: "یه‌كێتی خاوه‌نی قاره‌مان و تێكۆشه‌ر و دڵسۆزی وه‌ك ئێوه‌یه‌ بۆیه‌ به‌رده‌وامه‌و ئاسۆ روونه‌و پێویسته‌ ئێمه‌و ئێوه‌ رۆڵی خۆمان بگێڕین".

جێگری سكرتێری گشتی وتیشی: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نی دنیایه‌ك سه‌روه‌رییه‌، كه‌ مایه‌ی شانازییه‌ بۆ هه‌موو گه‌لی كورد و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌مڕۆ به‌ری ره‌نج و خه‌بات و ماندووبوونی قاره‌مانانی یه‌كێتییه‌.

لای خۆیانه‌وه‌ كاندیدانی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامن له‌ كاركردن بۆ سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و داوایان كرد كه‌ جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگر و دڵسۆزانی یه‌كێتی متمانه‌یان پێ ببه‌خشن".

له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتی: هه‌ولێر لای ئێمه‌ پیرۆزه‌و یه‌كێكه‌ له‌ شاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ هه‌ولێری قه‌ڵاو مناره‌و خزمه‌تكردنی هه‌ولێر و هه‌ولێرییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان".


PUKmedia راگه‌یاندنی جێگری سكرتێری گشتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket