riklam

لاهور شێخ جەنگی : گەرمیان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی قوربانییەكان بووە

ی.ن.ک‌‌ 05:39 PM - 2018-05-05
.

.

لە قەڵای شێروانەی شاری كەلار لەناو ئاپۆڕای گەرمیانییە سەوزپۆشەكان و لایەنگرێكی یەكجار زۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لە ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانی لیستی 162، گەرمیان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی قوربانییەكان بووە.

لە وتەیەكیدا لە ئاهەنگی ناساندنی كاندیدەكانی یەكێتی لە قەڵای شێروانەی شاری كەلار لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: لەقەڵای شێروانەی لانكەی شۆڕشەوە سڵاو لە خوێنگەرمە سەوزپۆشەكانی گەرمیان، كە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی قوربانییەكان بوون.

وتیشی: ئەم گەرمیانە ئەنفالكرا و خاپوركرا، ئێوەی گەرمیانییەكان لە هەمووكەس زیاتر قەدری ئەم دۆخەی ئێستا دەزانن، چونكە خوێن و بەشێك لەجەستەی خۆتان بەخشیووە بەم خاك و نیشتیمانە.

لاهور شێخ جەنگی وتیشی: چەند كەسێك هاتوون مزایەدەی سیاسی بەسەر یەكێتیدا دەكەن و ئەمڕۆش لە سۆران شەكرێكی تریان شكاند لەسەر یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەوانەی كە ئێستا بایكۆتی هەڵبژاردنەكانی كەركوكیان كردووە، كوردایەتیمان پێ دەفرۆشنەوە و دەیانەوێت كەركوك لەژێر دەستی یەكێتی دەربهێنن، پێیان دەڵێین خەیاڵتان خاوە ئەوە ئێمەین دروشمی یا كەركوك و خانەقین یا تاماوین دەجەنگین دەڵێینەوە.

لە كۆتایی وتەكانیشیدا لاهور شێخ جەنگی وتی: بە بڕیارێكی ناسیاسیانە لە 50% ی خاكی كوردستانمان لەدەستدا، بۆیە هیممەت بكەن هەموو بچنە سەر سندوقەكان و بە دەنگەكانتان سەوزپۆشی بكەن و لیستی مام جەلال و گەرمیانییەكان سەربخەن، بەڵێن دەدەین چۆن لە رابردوودا یەكێتی سەرقافڵەی شۆرشەكان بووە، ئێستاش سەرقافڵەی یەكێتییەكان دەبێت تا تیمێكی بەهێز بنێرێتە بەغدا و شەری مافە رەواكانیان بكات.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

فۆتۆ.. عه‌دنان كه‌مال

 

111.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket