riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هه‌موومان كار بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتی ده‌كه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 05:23 PM - 2018-05-05
.

.

ئه‌مڕۆ 5-5-2018، له‌ شاری هه‌ولێر، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێكری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سنووری مه‌ڵبه‌ندی 3 ی رێكخستنی هه‌ولێرو به‌شی هه‌ڵبژاردن كۆبووه‌وه‌.

له‌ ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وتی:"یه‌كێتی هی هه‌موومانه‌و ده‌بێ به‌ هه‌موومان كار بۆ سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكه‌ین".

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا، جێگری سكرتێری گشتی وتی:"هه‌ولێرییه‌كان خاوه‌نی سه‌روه‌ری زۆر گه‌وره‌ن له‌مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، داستان و قاره‌مانێتییه‌كانی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێرو به‌ڕانه‌تی و قه‌ره‌چوغ و خۆشناوه‌تی و باڵه‌كایه‌تی شاهێدی ئه‌و قاره‌مانێتییه‌ن".

كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وتیشی:"له‌م هه‌ولێره‌ی پایته‌خت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی دامه‌زراندووه‌و یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی له‌ كوردستان ده‌ركردووه‌، بۆیه‌ ده‌بێ ئه‌مجاره‌ش هه‌ولێرییه‌كان پێشه‌نگ بن له‌ سه‌رخستنی لیستی 162ی شه‌هیدان".

له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگری سكرتێری گشتی باسی له‌ گرنگی هه‌ولێری پایته‌خت كردو رایگه‌یاند: كه‌ پێویسته‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ست پێ بكاو بۆ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی تری كوردستان په‌ل بهاوێژێ.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بووان به‌وردی باسیان له‌ كارو چالاكییه‌كانیان و چۆنیه‌تی كاركردنیان له‌ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردو دڵنیاییان دایه‌ جێگری سكرتێری گشتی كه‌ به‌وپه‌ڕی تواناوه‌ كارده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

لای خۆیه‌وه‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی ته‌واوی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ده‌ربڕی و وتی:"تا یه‌كێتی خاوه‌نی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ دڵسۆزو قاره‌مان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان بێ هه‌رگیز ناكه‌وێ و هه‌ر ده‌بێ سه‌ركه‌وێ.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket