یه‌كێتی.. تێكشكێنه‌ری به‌عس و داعش
ی.ن.ک 05:03 PM - 2018-05-05.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و حزبه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه تائێستا به‌رده‌وامه له خوێن به‌خشین، خاوه‌نی ده‌ریایه‌كه له خوێندنی شه‌هید له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی و به‌هۆی زۆری شه‌هیده‌كانی ئه‌م حزبه تێكۆشهوه به حزبی شه‌هیدان ناسراوه.
تۆماری سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی
مێژووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ره‌تای دروستبونیه‌وه هه‌تاكو ئێستا به‌چه‌ند قۆناغی سه‌خت و دژوار‌دا تێپه‌ڕیوه‌و هه‌موو رۆژێك مێژوویه‌كی نوێی بۆخۆی تۆماركردوه. مێژووه‌كه‌ی پڕیه‌تی له‌سه‌روه‌ری گه‌وره كه‌له‌سه‌رده‌می شاخ و پێشمه‌رگایه‌تی چه‌ندین داستان و قاره‌مانێتی تیا تۆماركردوهوهو هه‌میشه‌ش لهبوارهجیاجیاكاندا سه‌رقافڵه‌ی خه‌بات وتێكۆشان بوه‌و گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری كه‌تۆماری كردبێت له‌پێناوی خاك و نیشتماندا گیانبازی وفیداكاری ڕۆڵه تێكۆشه‌ره‌كانی بوهكهسنگی خۆیان كردۆته قه‌ڵغانی به‌رگریكردن له‌دژی داگیركاری و زوڵم و زۆر‌و له‌پێناو به‌دیهێنانی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی كه ژماره‌یه‌كی هێجگار زۆری له‌سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و پاڵه‌وانه‌كانی زیندانه‌كانی تیابهخشیوهو خوێنی گه‌شی خۆیان پێشكه‌ش كردووه.
له‌وپێناوه‌دا كهبهدهیان سه‌ركرده‌ی ژیر‌و سه‌دان فه‌رمانده‌ی ئازا‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كه‌هه‌ریه‌كه‌یان مێژویه‌كی پڕسهروهریان بۆخۆیان و خانه‌واده‌و یه‌كێتیه‌كه‌یان گه‌له‌كه‌یان تۆماركردوه‌و بونه جێگه‌ی شانازی بۆكه‌س و كاره سه‌ربه‌رزه‌كانیان و یه‌كێتیه‌كه‌یان.
یه‌كێتی له شۆڕشی نوێ‌دا زیاتر بووه له‌وه‌ی ته‌نها وه‌ك هێزێكی سیاسی وێنابكرێت ، ئه‌م هێزه قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆڵنه‌دان و بیری كوردایه‌تی هاوچهرخبوه،له‌م قوتابخانه‌یه‌دا وانه‌كانی كوردایه‌تی و دژایه‌تی كردی دوژمنانی كوردستان له ئاستێكی به‌رزدا ئه‌وترایه‌وه هه‌ر بۆیه تێكۆشه‌ری نمونه‌ی له هۆشیاری و نمونه‌ی له دڵسۆزی و گیان بازیدا په‌روه‌رده‌كردوه،یه‌كێتی سه‌دان فه‌رمانده‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی بهورئاسای خۆی له پێناو ئامانجه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان كردوه‌ته قوربانی، ڕه‌نگه كه‌م هێز هه‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا به ئه‌ندازه‌ی یه‌كێتی خوێنی بۆ ئازادی و سه‌رفرازی گه‌له‌كه‌ی ڕشتبێت، داستانه‌كان ،سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری و هێرش بردن ،چیرۆكی ئێجگار مه‌زنی ههڵۆكانی یه‌كێتی ئه‌گێڕنه‌وه.
كه یه‌كێتی به‌ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له ساڵی 1975دا دروستبوو، كۆتایی هات به‌و سه‌رده‌مه‌ی داگیركه‌ران چۆن یان بویت ته‌راتێن به‌خاكی كوردستاندا بكه‌ن ،زیندانه‌كان شاهیدن قاره‌مانه‌كانی یه‌كێتی به‌ده‌م سرودی ڕێخهباتمانهوه چۆن ڕوبه‌ڕوی په‌تی سێدارهئهبوونهوه،هیچ سه‌رده‌م و هیچ به‌شێكی كوردستان نیه یه‌كێتی پێشمه‌رگه‌ی ئازا‌و قاره‌مانی خۆی تێدا شه‌هید نه‌بووبێت.
كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دروستبوو، بووه هۆكارێك كه‌شۆڕشی چه‌كداری په‌ره‌بسه‌نێت ئه‌گه‌رچی ڕێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا هانی گه‌نجان و لاوانی ده‌دا بۆ شۆڕشی چه‌كداری دژی زوڵم و زۆری و چه‌وساندنه‌وه ئه‌مه ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1976 یه‌كه‌مین شه‌ڕی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و ڕژێم ڕوویداو له‌وه‌وه كڵپه‌ی شۆڕش په‌ره‌ی سه‌ند كه‌له‌و شه‌ڕه‌دا خوێنی پیرۆزی شه‌هید فاتیحی شێخ حه‌یده‌ر بوو له‌هه‌ڵه‌بجه ،كه بووه سه‌رچاوه‌ی ڕووباری خوێنی شه‌هیدان كه‌پێشتریش لهزیندانهكاندا كهڵهسهركردهكانی (یه‌كێتی له‌زینداندا) به‌دروشمی (كه‌م بژی و كه‌ڵ بژی) له‌زینداندا به‌ره‌نگاری ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕژێم ده‌بونه‌وه‌و ببونه وره‌و پۆڵا بۆ زیندانیان و وره‌یه‌كی به‌رزو گه‌وره‌بوون تادواجار به‌بڕیارێك له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه له‌سێداره‌دران گه‌یشتنه كاروانی نه‌مران كهخاڵه شه‌هاب و جعفرو ئه‌نوه‌ر بوون،ئه‌مه وایكرد كه‌خوێن گه‌رمه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كان په‌یوه‌ندییان ده‌كرد به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به‌ڕابه‌رایه‌تی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كه ڕۆڵ و پێگه‌ی كاریگه‌رییه‌كی هێجگار گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتنی شۆڕش و به‌هێزبوونی یه‌كێتی و هێزی پێشمه‌رگه كه‌ده‌یان ساڵ له‌خه‌باتی شاخ به‌رده‌وام بوون به‌پشتیوانی ڕێكخستنه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌درێژایی ئه‌م خه‌باتی چه‌كدارییه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ی شۆڕشی پێشمه‌رگانه‌و تۆماركردنی ده‌یان داستان و قاره‌مانێتی بۆكوردو كوردستان تۆماركردووه كه‌له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و پاراستنی مافی مرۆڤ و به‌دیهێنانی مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆگه‌له‌كه‌مان كه‌ده‌یان سه‌ركرده‌و سه‌دان فه‌رمانده‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی به‌خشیوه‌ته خاكی پیرۆزی كوردستان كه‌به‌خوێنی گه‌شیان ئه‌م ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆدروست كردوین.
شه‌هیدان ناسنامه‌ی یه‌كێتین
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رووبارێك خوێنی به‌خشیووه هه‌رده‌م فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كان لهگرهودابوون كامیان زووتر شه‌هید بێت و به‌خوێنی گه‌شی داستانێك بۆیه‌كێتی تۆماربكات.
شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌نده زۆرن كه ڕۆژانه یادی ئه‌م قاره‌مانانه بكرێته‌وه ساڵه‌كه‌ش فریاناكهوێت، چونكه ڕۆژانه پێشمه‌رگه گیان بازی كردووه له‌به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان و ڕۆڵه ئازا‌و چاونهترسهكانی زیندانیش هه‌میشه به‌دووره له‌به‌رامبه‌ر جه‌لاده‌كانی ناوزیناندا وه‌ستاون ئه‌وه‌تا ئه‌وكاته‌ی له‌سێداره دراون بۆیه بۆبهرزڕاگرتنی یادی شه‌هیده نه‌مرو ئازا‌و جوامێره‌كان وای به‌باشزانی كه‌ڕۆژێك بكات به‌ڕۆژی شه‌هیدانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان،كه‌ده‌كاته رۆژی له‌سێداره‌درانی كه‌ڵه سه‌ركرده‌كانی (خاڵه شه‌هاب و جعفر و ئه‌نوه‌ر) تاههمووكهسوكارو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌كانی شههیدهنهمرهكان ئه‌وڕۆژه به‌رز بنرخێنن و له‌و رۆژه‌دا به‌لێن بۆشههێدانی ڕێبازه‌كه‌ی مام جه‌لال دووپات بكه‌نه‌وه كه‌هه‌میشه له‌خه‌بات داین بۆپاراستنی ده‌سكه‌وته‌كان كه‌به‌خوێنی گه‌شیان به‌ده‌ستیان هێناوه، لهههرشارو شارۆچكه‌و شوێنێك ئه‌م ڕۆژهپیرۆزه به‌رز ڕابگیرێت و یادی شه‌هیده‌كانمان بكه‌ینه‌وه.
ئێستاش یه‌كێتی ئهوحزبهی زیاد له 22هه‌زار شه‌هیدی به‌خشیووه به كوردستانی ئه‌زیزی ،ئهوحزبهی له‌كوێ كوردستان پێویستی پێی بوبێیت له‌وی فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌و پێشمهرگهئازاكانی ژیانیان به‌خشیوه به‌رده‌وامه له‌خه‌بات
هیچ هێزێك هێنده‌ی یه‌كێتی سه‌ركرده شه‌هید نه‌بووه، یه‌كێتی سه‌ركرده‌كانی وڕۆڵه‌كانی لهزیندانهكان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ دهبوونهوهوسهربهرزانه په‌تی سێداره‌یان به‌ده‌م وتنی سرودی كوردایه‌تی وه ده‌كرده ملیان وه‌ك شه‌هید مه‌لاعلی شاعیر ده‌ڵێت سه‌ربه‌رزیه كه پێڵاوم ده‌بیم به‌سه‌ر دوژمنه‌وه وا له‌به‌رزی.
شه‌ڕی داعش و هه‌ڵتۆقینی ئه‌م گروپه تیرۆریسته ، ئه‌و ڕاستییه به‌ته‌واوی سه‌لماند كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان چۆن له‌سه‌ره‌تاوه دركی به‌مه‌ترسی ئه‌م. گروپه تیرۆرسته و مه‌ترسیه‌كانی كرد له سه‌ر عیراق و كوردستان و ناوچه‌كه بۆیه هه‌رزوو پلانی تۆكمه و به‌هێزی بۆ دانا‌و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان وله‌ماوه‌ی سێ ساڵی شه‌ڕی داعش دا قاره‌مانانه به‌هاوكاری سه‌رجه‌م هێزه‌كانی تری پێشمه‌رگه ڕێگری ته‌واویان لێكراو زه‌بری كوشنده‌یان. لێدرا و ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستانیان لێ پاكرایهو، به‌ڵام ئه‌م شه‌ڕانه‌ش به‌خوێنی شه‌هیدان سه‌ركه‌وتنی تێدا وه‌ده‌ست هات كه تێیدا یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زیاتر له‌هه‌زار ڕۆڵه‌ی پێشمه‌رگه وفه‌رمانده‌ی ئازای به‌خشیه پاراستن وهێمنی وئاسایشی كوردستان كه ده‌توانین بڵێن كۆی شه‌هیدان وبرینداران وبێسهروشوێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌م جۆره‌یه
دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ژماره‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه له‌شه‌ڕی داعش 1846 شه‌هیده و یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان به ته‌نها زیاتر له‌هه‌زار شه‌هیدی هه‌یه، له‌فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها بریندارانی پێشمه‌رگه‌ش 13000سیانزه هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه كه‌به‌شی هه‌ره‌زۆری برینداران، پێشمه‌رگه‌ی یهكێتیب نیشتیمانیب كوردستانن.
به‌هه‌موو هێزی پێشمه‌رگه‌ش 62 بێسه‌روشوێن هه‌یه و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ناو پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنانه دا به‌شی زۆری به‌رده‌كه‌وێت.
هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی شه‌هیدو بریندار و بێسه‌روشوێن بوون له‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ،خه‌ڵكی ناوچه جۆراو جۆره‌كانی كوردستانه ،ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات كه‌یه‌كێتی هی یه‌ك ناوچه‌و شوێن نییه، به‌ڵكو یه‌كێتی هی هه‌مووانه و بۆ هه‌مووانه.
ده‌نگ بده‌ن به تیمه به‌هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی
ئێستاش یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ژماره 162 به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراقی كردوه‌و كۆمه‌ڵێك كاندیدی به‌توانای ئاماده‌كردوه تاوه‌كو تۆ هاووڵاتی ده‌نگی پێبده‌یت و تیمێكی به‌هێز بچێته به‌غدا.
ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت یه‌كێتی باش بناسیت و بزانی ڕابردووی چه‌ند شه‌هیدی قاره‌مانی تێدا یه باشترین نموونه ده‌توانم بڵێم ئه‌م پارچه شیعره‌ی ئیسماعل محمدی شاعیره كه ده‌ڵێت.
من یه‌كێتیم به‌رده‌وامم
من مهشخهڵانهكهی مامم
چه‌خماخه‌كه‌ی دڵی شامم
ڕێبازه‌كه‌ی كاك ئارامم
گه‌ردنی به‌رزی شهھابم
كه‌ركوكی ئه‌نوه‌ر زۆرابم
من جه‌عفه‌ر عبدولواحیدم
لیستی ھه‌زاران شه‌ھیدم
كه‌م ژیاوم كه‌ڵ ژیاوم
شكست كۆڵی پێ نه‌داوم
سه‌دان داویان بۆ داناوم
وه‌ك خۆم ماوم نه‌فه‌وتاوم
من داستانه‌كه‌ی ڕزگاریم
مامه ڕیشه‌كه‌ی جه‌باریم
قاره‌مانانی زیندانیم
من یه‌كێتی نیشتیمانیم
داستانه‌كه‌ی سه‌ری ڕه‌شم
من ئایندهی ڕون و گه‌شم
ھیوای گه‌لێكی به‌ش به‌شم
كاروانه‌كه‌ی حه‌مه ڕه‌شم
منم خاوه‌نی سه‌ید كه‌ریم
من ڕانیهكهی عه‌لی نه‌بیم
من ھهڵهبجهكهی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌م
من مه‌حمودی مامه عه‌زه‌م
من دیرۆكی پڕ سه‌روه‌ریم
قافڵه‌كه‌ی عه‌لی عه‌سكه‌ریم
شهماڵهكهی گوندی باخم
من یه‌كێتی شار‌و شاخم
ئازاده‌كه‌ی ھهورهمانم
ڕێی خه‌باتی شهھیدانم
تیپه‌كه‌ی شه‌ھید كارزانم
نامه‌ی ڕێكخستنهكانم
قه‌ڵادزێی سنه‌وبه‌رم
پێشڕه‌وی خۆپیشانده‌رم
بۆخه‌بات ڕێنیشانده‌رم
من یه‌كێتیم به‌رزه سه‌رم
من سه‌یدا ئیبراھیم عهزۆم
بۆ بادینان ببوم به مۆم
من ئه‌و حسێن بابه شێخه‌م
ویسگم كورد ئازادبێ و بێ خه‌م
من یه‌كێتیم به‌رزه باڵام
ھه‌رده‌م شه‌كاوه‌یه ئاڵام
عه‌شقه جوانه‌كه‌ی ئاتێلام
سۆزی ده‌نگی عه‌به‌ی مه‌لام
من ملازم جوامێرم
من سه‌رداره‌كه‌ی ھه‌ولێرم
شهھیدانم وه‌ك ئه‌ستێره‌ن
ناتوانم بیان ژمێرم
نوێنه‌ری ھه‌موو ئه‌نفالم
من لیسته‌كه‌ی مام جه‌لالم
ناسره‌وین تا سه‌رده‌كه‌وین
دڵنیابن قه‌ت ناكه‌وین
PUKmedia ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه‌ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19