حاكم قادر: ئێستا یه‌كێتی له‌هه‌موو كات به‌هێزتره
ی.ن.ک 04:25 PM - 2018-05-05.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 5-5-2018، به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی، كه‌رنه‌ڤاڵی پشتیوانی له لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌ش له لایه‌ن شێخ فه‌تاح نوێنه‌ری زیندانیانی سیاسی یه‌كێتی، وتاری زیندانی سیاسی و كه‌سوكاری سه‌ربه‌زی شه‌هیدانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێنرایه‌وه‌و تێیدا ته‌ئكید له‌وه‌كرایه‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك چۆن هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه، قوربانی گه‌وره‌ی داوه‌و خاوه‌نی هه‌زاران شه‌هیده له پێناو گه‌له‌كه‌مان، بۆیه ده‌بێت مێژووی ئه‌م حزبه له‌بیر نه‌كه‌ین و رۆژی ده‌نگدان بكه‌ینه كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رختنی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، تا بتوانین تیمێكی به‌هێز ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری و داكۆكی له مافه ده‌ستوریی و یاساییه‌كانمان بكه‌ن له به‌غدا.
پاشان حاكم قادر حه‌مه جان سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كێتی له سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ وتارێکی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: كه‌سوكاری شه‌هیدان ئه‌و كه‌سه سه‌ربه‌رزانه‌ی یه‌كێتین كه كه‌سانی ئازیزیان پێشكه‌ش به یه‌كێتییه‌كه‌یان و كوردستانه كه‌یان كرد‌و ئه‌م ئازادییه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می خوێنی ئه‌و شه‌هیدانی یه‌كێتیه بۆیه ده‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تا حزبی كوردستان كه خاوه‌نی زۆرترین شه‌هیده بۆ گه‌له‌كه‌ی و به حزبی شه‌هیدان ناسراوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: زیندانیانی سیاسی ئه‌و كه‌سه ئازا‌و دلێرو سه‌ربه‌رزانه‌ی یه‌كێتی و گه‌له‌كه‌مانن كه له‌به‌رده‌م زیندان و لێدان و كه‌له‌پچه‌و په‌تی سێداره‌دا خۆراگرانه دروشمی كه‌م ژیان و كه‌ڵژیانیان بۆ میلـله‌ته‌كه‌یان و یه‌كێتییه‌كه‌یان هه‌ڵبژارد، بۆیه پێویسته ره‌نج و ماندوبوون و قوربانیدانی ئه‌وانمان له‌بیر نه‌چێت و یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان سه‌ربخه‌ین و له له رۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی 162 ی یه‌كێتی بده‌ین، تا تیمێكی به‌هێز ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ین بۆ به‌رگری له مافه ده‌ستوریی و یاساییه‌كانمان له به‌غدا.
هه‌روه‌ها وتی: یه‌كێتی چاره‌نووسی ئه‌م میلـله‌ته‌یه بۆیه ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین، ته‌ئكیدی له‌وه‌شكرده‌وه كه یه‌كێتی له ئێستادا له هه‌موو كات به‌هێزتره‌و سه‌ركه‌وتووش ده‌بێت، چونكه پێشتر هه‌موو قۆ ناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتی بڕیوه‌و قوربانی گه‌وره‌ی له پێناوی گه‌لی كوردستاندا داوه حزبێكی سه‌ركه‌وتووه‌و له‌سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه باوڕی به ئازادی و یه‌كسانی و فره حزبی هه‌بووه‌و ئه‌وه یه‌كێتیی بوو له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه دروشمی مافی چاره‌ی خۆنوسینی داهێنا، كه سه‌رۆك مام جه‌لال هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ ته‌رخانكردو هه‌وڵی هێنانه دی ده‌دا.
وتیشی: ئه‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت له شاخ و شاریش یه‌كێتی رووبه‌ڕووی چه‌ندین پیلانگێڕی بووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز پیلانگێڕیی و هێرشی ناڕه‌وا یه‌كێتیی نیشتمانیی لاواز ناكات، به‌ڵكو به‌هێزتری ده‌كات، چونكه یه‌كێتی تا حزبی كوردستان كه پشتی به ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌ی و خوێنی شه‌هیدان و كه‌سه خۆراگره‌كانی به‌ستووه‌و هه‌میشه قوربانی بۆ میلـله‌ته‌كه‌ی داوه، به‌وه‌ش هه‌موو حزبه‌كانی تر قه‌رزاری خوێنی شه‌هیدانی یه‌كێتین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تا حزبی كوردستان كه توانیوێتی و ئه‌توانێت له ئێستا‌و ئاینده‌دا به‌رگری له مافه ره‌واكانی میلـله‌ته‌كه‌ی بكات، بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ك دكه‌م بۆ رێزگرتن له خوێنی شه‌هیدان و قوربانیدانی گه‌روه‌ی زیندانیانی سیاسی یه‌كێتی ده‌نگ له لیستی 162 ی یه‌كێتی بده‌ن، چونكه یه‌كێتی ته‌نها یه‌ك لیستی هه‌یه كه ئه‌ویش لیستی 162 ه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25