riklam

چه‌ند كاندیدێكی یه‌كێتی به‌ڵێننامه‌ی به‌خشینی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاری پڕده‌كه‌نه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:14 PM - 2018-05-05
.

.

به‌شێك له‌ كاندیدانی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڵێننامه‌ی ره‌سمی دادنووسیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو مووچه‌كانیان ببه‌خشنه‌ كه‌سوكاری شه‌هیدو خوێندكاران به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له‌ كاندیدی لیست و قه‌واره‌كانی تر كه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێن له‌پێناو پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌چنه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.

له‌وباره‌یه‌وه‌ پارێزه‌ر ئاواره‌ شه‌مسه‌دین چه‌له‌بی كه‌ كاندیدی ژماره‌ 11ی لیستی 162ی یه‌كێتییه‌ له‌ هه‌ولێر، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: لای دادنووس به‌ڵێننامه‌م پڕكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌واوی مووچه‌ی په‌رله‌مانتاری ده‌به‌خشێته‌ خانه‌ی به‌ساڵاچووان و نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان (ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به‌ده‌ستبهێنم بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق)، هه‌روه‌ها پارێزه‌ری خۆبه‌خشی خێزانی شه‌هیدان و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانیش بووم له‌ رابردووداو به‌رده‌وامیش ده‌بم.

هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر، سه‌رهه‌نگ ئیبراهیم عوسمان كاندیدى ژماره‌ 19ی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ له‌ هه‌ولێر، به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ڵێننامه‌ی لای دادنووس پڕكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ده‌نگی ده‌نگده‌ران بچێته‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، 70%ی مووچه‌ی په‌رله‌مانتارییه‌كه‌ی ده‌به‌خشێته‌ خوێندكاران و كه‌سوكاری شه‌هیدان و هه‌ژاران.

PUKmedia  لانه كاشان

88.jpg

8888.jpg

99.jpg

999.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket