riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: یه‌كێتی هه‌ولێری له‌ داعش پاراست

ی.ن.ک‌‌ 06:10 PM - 2018-05-04
.

.

لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند: پیلانێك له‌دژی كوردستان و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت یه‌كێتییه‌كان وشیار بن، وتیشی: ئه‌وه‌ یه‌كێتی بوو كه‌ هه‌ولێری له‌ داعش پاراست،

لاهور شێخ جه‌نگی، له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كانی لیستی 162ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون وتی: ئه‌وه‌ یه‌كێتی بوو كه‌ هه‌ولێری له‌ داعش پاراست، ئه‌وه‌ یه‌كێتی بوو كه‌ خه‌ونی نه‌یارانی له‌ كۆبانێ له‌ گۆڕنا، ئه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بوون كه‌ گورزیان له‌ داعش وه‌شاند.

وتیشی: پیلانێك له‌دژی كوردستان و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت یه‌كێتییه‌كان وشیار بن.

لاهوری شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ جیاواز و چاره‌نووسسازه‌ و هه‌موو كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ئه‌مجاره‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵدا نییه‌ ئه‌ویش سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان مسته‌فایه‌، دوو سه‌ركرده‌ كه‌ ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ به‌غدا، دوو سه‌ركرده‌ كه‌ ده‌یانتوانی له‌ به‌غدا یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ بن و كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان بن.

راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكشابایه‌ته‌وه‌ دوو ئیداره‌ی دروست ده‌بوو و یه‌كێتی باجی ئه‌وه‌ی دا كه‌ ئه‌م دوو ئیداره‌ییه‌ دروست نه‌بێت و له‌ ئێستادا كاتی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزییه‌ و ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به‌ لیستی 162 لیستی سه‌رۆك مام جه‌لال و لیستی شه‌هیدان بده‌ن.

PUKmedia 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket