لاهوری شێخ جه‌نگی: یه‌كێتی نه‌یهێشت دوو ئیداره‌یی دروست ببێته‌وه
ی.ن.ک 11:29 AM - 2018-05-04.
لاهور شێخ جه‌نگی ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێم بكشابایته‌وه دوو ئیداره‌یی دروست ده‌بوو، بۆیه یه‌كێتی باجی دا هه‌تا دوو ئیداره‌ی له‌هه‌رێم دروست نه‌بێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 4-5-2018 لاهور شێخ جه‌نگی و حاكم قادر حه‌مه‌جان هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كانی لیستی 162 ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گروون-یان به‌سه‌ر كرده‌وه.
حاكم قادر حه‌مه جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رپه‌رشتی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك- ی ڕێكخستنی سلێمانی ڕایگه‌یاند: نابێت كه‌س فریوی دروشمی بریقه‌داری هه‌ندێك لایه‌ن بخۆن كه هیچیان له‌ده‌ست نایه و ته‌نها یه‌كێتی ده‌توانێت هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن بنێت و یه‌كێتی له‌شاخ و شار خه‌باتی كردووه و ئه‌مجاره‌ش یه‌كێتی خه‌باتی مه‌ده‌نی و خه‌باتی په‌رله‌مانی ده‌كات.
وتیشی: یه‌كێتی حزبێكی مه‌ده‌نی و شارستانییه هه‌روه‌ك چۆن له‌شار و شاخ له‌هیچ هه‌وڵێك درێغی نه‌كردووه ئاواش له خه‌باتی په‌رله‌مانی و خه‌باتی مه‌ده‌نیدا درێعی ناكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وتیشی: یه‌كێتی 20 هه‌زار شه‌هیدی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه به ئازادی و سه‌ربه‌ستی بژین و شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و شه‌ڕی نیشتمانی ته‌نها به یه‌كێتی كراوه و ده‌كرێت.
حاكم قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه لیستی 162 لیستی كه‌سوكاری ئه‌نفاله، ئه‌و ئه‌نفاله‌ی كه نه‌یتوانی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان و ئیراده‌ی یه‌كێتی بكشێنێت.
یه‌كێتی حزبی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه و ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی 162 لیستی سه‌رۆك مام جه‌لال و لیستی شه‌هیدان بده‌ن.
دواتر لاهۆری شێخ جه‌نگی وتارێكی كورتی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: ئه‌وه یه‌كێتی بوو كه هه‌ولێری له داعش پاراست، ئه‌وه یه‌كێتی بوو كه خه‌ونی نه‌یارانی له كۆبانێ له گۆڕنا، ئه‌وه پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی بوون كه گورزیان له داعش وه‌شاند.
وتیشی: پیلانێك له‌دژی كوردستان و یه‌كێتی به‌ڕێوه‌یه كه ده‌بێت یه‌كێتییه‌كان وشیار بن.
لاهوری شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاواز و چاره‌نووسسازه و هه‌موو كێشه‌كان له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عیراق چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ئه‌مجاره له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دوو سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵدا نییه ئه‌ویش سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان مسته‌فایه، دوو سه‌ركرده كه ڕۆڵیان هه‌بووه له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له به‌غدا، دوو سه‌ركرده كه ده‌یانتوانی له به‌غدا یه‌كلایی كه‌ره‌وه بن و كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان بن.
وتیشی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكشابایه‌ته‌وه دوو ئیداره‌ی دروست ده‌بوو و یه‌كێتی باجی ئه‌وه‌ی دا كه ئه‌م دوو ئیداره‌ییه دروست نه‌بێت و له ئێستادا كاتی یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزییه و ڕۆژی ده‌نگدان ده‌نگ به لیستی 162 لیستی سه‌رۆك مام جه‌لال و لیستی شه‌هیدان بده‌ن.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24