riklam

پێشانگایەكی وێنەیی بۆ 120 دەرهێنەری سینەمای ئێران دەكرێتەوە

ئەدەب وهونەر 06:17 PM - 2018-05-03
.

.

لەیادی 120 ساڵەبونی سینەمای ئێران، پێشانگای 120 پارچە وێنەی فۆتۆگرافی لە بەرهەمەكانی 120 دەرهێنەری مێژووی سینەمای ئێران لە كۆشكی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر كرایەوە. 

بەپێی راپۆڕتی لیژنەی راگەیاندنی سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، پێشانگای 120 پارچە وێنەی فۆتۆگرافی لە بەرهەمەكانی 120 دەرهێنەری مێژووی سینەمای ئێران بەئامادەبوونی رەزا میر كەریمی دەبیری سی و شەشەمین خولی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر، عەلی رەزا شوجاع نوری بەڕێوەبەری ئاڵوگۆڕی ئەزموونە سینەماییەكان، سەیفوڵڵا سەمەدیان بەڕێوەبەری روداوە تایبەتەكانی فێستیڤاڵ و كۆمەڵێك لە هونەرمەندانی ئێرانی و بیانی لەوانە دێبۆرا یانگ رەخنەگری ناوداری ماڵپەڕی هاڵیود ریپۆرتەرو وێرایتی، میشێل فرۆدۆن سەرنوسەری پێشووی كایە دۆ سینەماو رەخنەگری ماڵپەڕی هاڵیوود ریپۆرتەر، فڕانكۆ نێرۆ ئەكتەری ناوداری ئیتاڵیایی و چەندین ئەكتەری سینەما لە نهۆمی حەوتەمی پەردیسی سینەمایی چارسوو كرایەوە. 

سەیفوڵڵا سەمەدیان بەڕێوەبەری رووداوە تایبەتەكانی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر لەم رێوڕەسمەدا وتی: ئەمساڵ بەبۆنەی ئەوەی كە لە بەرەبەری 120 ساڵەبونی سینەمای ئێرانداین، گەڕانەوەیەكی فۆتۆگرافەرانەمان بۆ مێژووی سینەمای ئێران لێدا و كەسی یەكەمیش كە چوین بۆ لای، جەمال ئومێد مێژوونوس و رەخنەگری سینەمای ئێران بوو، لەبەر ئەوەی كە زانستێكی سینەمایی باشی هەیە و لێكۆڵینەوەیەكی زۆری لەم بوارەدا ئەنجام داوە. وێنەگرانی فۆتۆگرافەری سینەمای ئێران یارمەتییان داین بۆ ئەوەی كە بەخێراییەكی باش كۆمەڵەی ئەم وێنانە ئامادە بكرێت و كۆ بكرێتەوە. 

سەمەدیان وتیشی: هەڵبژاردنی وێنەكانی پێشانگای "12 پارچە وێنەی فۆتۆگرافی لە بەرهەمەكانی 120 دەرهێنەری مێژووی سینەمای ئێران بە لەبەر چاوگرتنی دەوری كاریگەریدانەری یەك فیلم لەژیانی هونەری دەرهێنەرەكەیداو لەهەمووی گرنگتر دەوری یەك فیلم لە قۆناغە گرینگ و مێژووییەكانی سینەمای ئێراندا ئەنجام دراوە. لەم رووەوە تەنیا وێنەیەك‌ لە فیلمێك لە 120 دەرهێنەری هەڵبژاردە لە نێو دەرهێنەرەكانی سینەمای ئێران دەستنیشان كراوە. لەو پێشانگایەدا پێداچوونەوەمان هەیە بۆ مێژووی سینەمای ئێران كە بۆ هەمیشە لە ئەرشیڤی مێژووی سینەمای ئێراندا وەكوو سەرچاوەیەك هەرمان دەبێت. 

سەیفوڵڵا سەمەدیان دەشڵێت: هەڵبژاردنی كۆمەڵەی 120 كەس لە دەرهێنەرەكانی مێژووی سینەمای ئێران و دیاری كردنی یەك فیلمی تایبەت بۆ هەر یەك لەوانە و كۆكردنەوەی یەك وێنەی فۆتۆگرافیی تایبەت لەهەر فیلمێك كە تایبەتمەندیی دیمەن و روانگەی دیاریكراو و فۆتۆگرافەرانەی هەبێت، كارێكی یەكجار چەتوون و هەستیار بوو كە ئێمە هەوڵماندا بەهاوڕێیەتی و یارمەتی كۆمەڵێك لە هاوكارانی ئاگادار، بەرهەمەكانی سینەمای ئێران لە ماوەی 120 ساڵدا بە وردبینی و هەستیارییەوە لێكدانەوەیان بۆ بكەین. 

لەو پێشانگایەدا وێنەگەلی فۆتۆگرافی لە فیلمی (لەیلی و مەجنوون) بەرهەمی عەبدولحوسێن سپەنتا تا بەرهەمەكانی دەیەی 90ی سینەمای ئێران نمایش كراوە. لە بەشی پێشانگای (رووداوە تایبەتەكان)دا لەم خولەی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر پێشانگایەك لە وێنەكانی فۆتۆگرافی نەكراوی فیلمەكانی(مانگا، بای سەبا) و لە خولی سی و پێنجەمی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجردا پێشانگای وێنەكانی فۆتۆگرافی نەكراوی فیلمی (ناخودا خورشید) و هەروەها پێشانگای وێنەی فۆتۆگرافی و پۆستەری رێزلێنانی سینەماكاری كۆچكردوو (عەباس كیارۆستەمی) هاوكات لەگەڵ فێستیڤاڵ بەڕێوەدەچێت. 

ئەمساڵ پێشانگای 120 پارچە وێنەی فۆتۆگرافی لە بەرهەمەكانی 120 دەرهێنەری مێژووی سینەمای ئێران هاوڕێ لەگەڵ پۆستەرەكانی سێ خولی بەشەكانی سەرەكی و لاوەكیی فیستیڤاڵی جیهانیی فیلمی فەجر ئاراستە دەكرێت. 

ئەم پۆستەرانە بە گشتی بە بەڕێوەبەرایەتی هونەریی ئیرەج تەقی پوور و دیزاینی حەمیدڕەزا بەیدەقی و دوو پارچە لە دیزاینەكانی عەلی خورشیدپوور لەم پێشانگایەدا نمایشكراون.

PUKmedia راگەیاندنی فێستیڤاڵ

 

90.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket