با 12-5 بكه‌ینه كه‌ڕنه‌ڤاڵی سه‌وز
فەیسبووک 05:05 PM - 2018-05-03.
رێبواری ئیعلام
ئێستا له عیراق و له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مووان سه‌رقاڵ و باسخوازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌ڕله‌مانی عیراقن, كه ده‌یان لیست و قه‌واره‌ی سیاسی هه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی له په‌ڕله‌مانی عیراقدا و له هه‌رێمی كوردستانیشدا ڕۆژ به‌ڕۆژ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕوو له گه‌رم و گوڕی زیاتر ده‌كات,هه‌ر لایه‌ن و حزب و قه‌واره‌یه‌ك هه‌ریه‌كه‌و به جۆرێك بانگه‌شه بۆ لیست و كاندیده‌كانی خۆی ده‌كات به شێوه‌یه‌كی جیاجیا,هه‌ریه‌كه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی خۆی له ڕێگه‌ی میدیا‌و كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌كات تا بتوانێت زۆرترین كورسی مسۆگه‌ر بكات, ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه تا كورد بتوانێت پێگه‌ی خۆی له به‌غدا به‌هێزتر بكات و بتوانێت پارێزگاری له‌و ده‌سكه‌وته مێژوویانه بكات كه له مێژووی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌ماندا یه‌كه‌مین جاره كورد بتوانێت پێگه‌یه‌كی به‌هێز ده‌سته‌به‌ر بكات له عێراقدا كه ئه‌ویش به هه‌وڵ و خه‌باتی بێ وچان و تێكۆشانی ماندوو نه‌ناسانه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه بۆ گه‌له‌كه‌مان به ده‌ستهاتوون.
ئێستاش بۆ پارێزگاری له‌و دهسكهوتانهو بۆ به‌دیهێنانی ته‌واوی ئه‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی كه ماون و به‌ده‌ست نه‌هاتوون له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز‌و ڕێچكه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وامین,یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌كێكه له‌و حزبه گه‌وره‌و به‌هێزانه‌ی كه به لیستی (162) كه به لیسته‌كه‌ی مام و لیستی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران ناسراوه به‌شداری له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا ده‌كات,چونكه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان مێژوویه‌كی پڕ خه‌بات و تێكۆشان و قوربانیدانی هه‌یه له بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌له‌كه‌مانداو ده‌ریایه‌ك خوێنی به‌خشیوه كه ده‌یان سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ی ئازا‌و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كردۆته قوربانی خاكی پیرۆزی كوردستان له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان.
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خاوه‌نی ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 گهلهكهمانهو له پڕۆسه‌ی ئازادی عێراقیشدا درێغی نه‌كردووه‌و توانیویه‌تی ڕۆڵێكی گه‌وره‌و كاریگهرو به‌هێزی هه‌بێت, له پڕۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی عیراقی نوێشدا كه سه‌رۆك مام جه‌لال به‌شی شێری ڕابه‌رایه‌تی كردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی به‌رده‌كه‌وێت و بۆته شانازیه‌كی گه‌وره بۆ یه‌كێتی و گه‌لی كورد ئه‌و ڕابه‌رایه‌تی كردنه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال بووه هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو چین و توێژه‌كانی عێراقی دوای ڕژێمه‌كه‌ی سه‌دام, ئه‌وه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه عێراقی و كوردستانیه‌كاندا,ئێستاش كه له گه‌رمه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانداین هه‌ر حزب و لایه‌نه بانگه‌شه بۆ لیست و كاندیده‌كانی ده‌كات هه‌ریه‌كه‌و به‌و شێوازه‌ی كه مێژووه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی بۆ داناوه,ئه‌وه‌ی كه جێگای دڵخۆشی و ئومێدی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌و په‌سه‌نده به لایانه‌وه شێوازی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه كه به شێوازێكی شارستانیانه‌و دوور له هه‌موو توندوتیژیه‌ك و به هێمنانه له ڕێگای میدیاكانی خۆی و كۆبوونه‌وه به‌رفراوان و جه‌ماوه‌ریه گه‌وره‌كانی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بانگه‌شه بۆ لیستی 162 و كاندیده‌كانی ده‌كات,كه بۆته جێگای متمانه‌ی خه‌ڵك و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیش به ئومێدێكی زۆره‌وه له سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی ئه‌ڕوانن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تا بتوانن درێژه‌پێده‌ری ڕێبازه‌كه‌ی مام بن و له به‌غداش له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ئه‌و به‌رده‌وام بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بۆیه بۆ سه‌رخستنی لیستی 162 ی لیسته‌كه‌ی مام با هه‌موومان به جۆش و خرۆش و په‌رۆشیه‌وه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن كه ڕۆژی( 12/5) ه بگوێزینهوهو ڕووبكه‌ینه سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ویژدانی خۆمان ئاسوده بكه‌ین و به ده‌نگی هه‌موومان مژده‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستی یه‌كێتی بگه‌یه‌نینه مامی گه‌وره‌مان و ڕۆحی شه‌هیده‌كانمان ئاسووده بكه‌ین,با سه‌ركه‌وتنی لیستی یه‌كێتی بكه‌ینه دیاری بۆ كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ده‌نگ بده‌ین به لیستی 162 و لیسته‌كه‌ی مام ,با ڕۆژی 12/5 بكه‌ینه كه‌ڕنه‌ڤاڵی سه‌وز له هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و كوردستان وه‌ك سه‌وزایی به‌هار سه‌وزپۆش بكه‌ین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17 -
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17