riklam

ئێ‌

بابەتی گۆڕاو 01:59 PM - 2018-05-03
.

.

ئێ‌

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ئەم شێوازە زارەی زمانەكەمان بەوەدا مایەی فەخرو شانازیمانە كە فەرقی ژن و پیاوی لە لا قسەی قۆڕەو نەهاتووە بۆ هەر یەكەیان راناوێكی جیاواز قوت بكاتەوەو ئەمەش ژنان و ئینسانی پێشكەوتوخواز شاگەشكە ئەكات. لەلایەكی ترەوە وەلەو زمانی كوردی ئەوەندە خەمخۆری بە مشووری نییە، بەڵام لە سایەی سەری خۆیەوە خاوەنی كۆمەڵە خەسڵەتێكە كە ئینسان لە كۆڕو كۆبوونەوەكاندا رووی دێ‌ بەرگری لێ‌ بكات، بە تایبەت كە ژمارەیەك وشەو ئامراز و زاراوەی وای تیایە، یەكی چەندین مەعنای جۆراوجۆریان هەیە. مەسەلەن بۆ نموونە (ئێ‌):
ئێ‌: بەڵێ‌ باشە بەسەرچاو.
ئێ‌: بە قوربانت ئەبم.
ئێ‌!!: بەجددیتە؟!
ئێ‌: مەیكە بە هەرا واهاتم.
ئێ‌: تێگەیشتم.
ئێ‌؟: دوای ئەوە چی؟
ئێ‌؟: تێگەیشتی؟
ئێ‌: با قسەی تۆ بێ‌.
ئێ‌؟: كورە وا نەڵێی.
ئێ‌ ئێ‌: بەسە ئیتر.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket