riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هه‌ولێك هه‌یه‌ بۆ بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێم

ی.ن.ک‌‌ 11:36 AM - 2018-05-03
.

.

قوباد تاڵه‌بانی: یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان سوود له‌ په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گرێت بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و ئه‌وانه‌ی كه‌ دروشمی بریقه‌دار ده‌ده‌ن ناتوانن هیچ شتێك بكه‌ن.

به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3-5-2018 قوباد تاڵه‌بانی له‌درێژه‌ی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بانگه‌شه‌كردنی لیستی 162 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی قه‌زای كۆیه‌ی كرد.

له‌ وتارێكدا قوباد تاڵه‌بانی وتی: هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ بچووككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ بچووككردنه‌وه‌ی یه‌كێتی، نوێنه‌رانمان له‌ به‌غدا به‌رهه‌ڵستی بچووككردنه‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.

وتیشی: كێشه‌كانی كورد له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بن و كێشه‌ی مووچه‌ و بوودجه‌ و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و ماده‌ی 140 له‌ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت و به‌غدا ده‌توانین سه‌رجه‌م مافه‌كانمان به‌ده‌ستبهێنین و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش سوود له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌رده‌گرێت بۆ خزمه‌ت كردنی هاووڵاتیان، یه‌كێتی به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ی كردووه‌و ڕاینه‌كردوه‌ له‌ به‌رپرسیارێتی و كه‌ی پێویست بووه‌ له‌ ھه‌موو لایه‌ك شه‌ڕی كردووه‌و له‌ ئێستادا شه‌ری سیاسی ھه‌یه‌و ته‌نھا له‌ به‌غداده‌وه‌ ده‌توانین چاره‌سه‌ری كیشه‌كان بكه‌ین و سنور دیاری بكه‌ین ئه‌م شه‌ڕه‌ش ته‌نھا به‌ یه‌كێتی ده‌كرێت.

قوباد تاڵه‌بانی وتیشی: یه‌كێتی وه‌ك هه‌ندێك هه‌ڵپه‌ی پله‌ و پایه‌ی نییه‌ و خه‌می یه‌كێتی خه‌می خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و ئه‌وانه‌ی كه‌ دروشمی بریقه‌دار ده‌ده‌ن و زۆر قسه‌ ده‌كه‌ن ناتوانن هیچ بكه‌ن و هیچیان پێناكرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ یه‌كێتی له‌به‌غدا له‌سه‌رڕێباز و رۆئیای سه‌رۆك مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش یه‌كێتی هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و كۆنگره‌ و نوێبوونه‌وه‌.

قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له‌ یه‌كێتییه‌كان كرد كه‌ ده‌نگبده‌ن به‌ لیستی 162 كه‌ لیستی سه‌رۆك مام جه‌لال و شه‌هیدانه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket