riklam

هونه‌رمه‌ندێكی كورد له‌ قاهیره‌ خه‌ڵاتكرا

ئەدەب وهونەر 11:09 AM - 2018-05-03
.

.

هه‌ندرێن خۆشناو یه‌كێكه‌ له‌ هونه‌رمه‌نده‌ پێشه‌نگ و دیاره‌كانی بواری هونه‌ری كاریكاتێر و كارتۆن له‌ كوردستاندا، به‌ڵكو له‌ جیهانیشدا، ساڵانێكه‌ به‌بێ وچان له‌م بواره‌دا كارده‌كات و چه‌ندین پێشانگای تایبه‌تی و چه‌ندین پێشانگای هاوبه‌شی كاریكاتێریی له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌شداریكردووه‌، كاره‌كانیشی له‌ زۆربه‌ی رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كانی كوردستان بڵاوكردۆته‌وه‌.

له‌ دوایین چالاكی خۆی كه‌ بەشداریکردن بوو لە پێنجەمین دیداری کارتۆنی قاهیرە، کە لە رۆژانی 15 _ 25 ی مانگی ئه‌پریل لە کۆشکی هونەر لە خانەی ئۆپێرا سازکرا، ئەم هونەرمەندە کوردە خەڵاتێکی ئەم دیدارە نێودەوڵەتیەی پێبەخشرا.

هەندرێن خۆشناو سەبارەت بەم خەڵاتە نێودەوڵەتیە گوتی: ئەمە سێیەم جاره‌ له‌م فێستیڤاڵە كاریكاتێرییه‌ی قاهیرە بەشداری بکەم، ئەم دیدارە بریتیە لە پڕبایەخترین و گەورەترین فێستیڤاڵی کاریکاتێریی کە لە میسردا ساڵانە سازبکرێت، کارەکانیش دابەشکرابوون بەسەر دوو تەوەردا وەرزش و تەوەری ئازاد.

جێی دڵخۆشی و شانازییە کە لە نێو (650) تابلۆی کاریکاتێریی و کارتۆنی (350) هونەرمەند لە (68) وڵاتەوە، خەڵاتێکی رێزلێنان بە هونەرمەندێکی کورد ببەخشرێت، من بە سێ کارتۆنی وەرزشی و دوو کارتۆنی ئازاد بەشداریم کردبوو، خەڵاتی رێزلێنانەکەش لە بواری وەرزشیەکە پێمبەخشرا، هەرچەندە کە جێی دڵخۆشیه‌ كاتێك كه‌ کارەکانم بە لێژنە هونەرییەکاندا سەرکەوتووانە تێپەڕده‌بن و رەتناکرێنەوە و لە پێشانگای نێودەوڵەتیەکاندا نمایش ده‌کرێن لەتەک کاری هونەرمەندە جیهانیەکاندا، کە خەڵاتیش بکرێین هەڵبەتە ئه‌و دڵخۆشکەرترە، و هەست دەکەم کەوا ئەو جۆرە خەڵاتانە تەنیا بۆ من نیە، بەڵکو بۆ هەموو هونەرمەندانی کوردستانە.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket