یه‌كێتی و كه‌ركوك دوانه‌یه‌كی لێك دانه‌براون
ی.ن.ک 10:56 AM - 2018-05-03.
حه‌سه‌ن مه‌لا
بێ گومان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی ره‌گ و ریشه‌یی له‌گه‌ڵ شاری كه‌ركوك هه‌یه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆژگاری نسكۆ و نا ئومێدی گه‌لی كورد و كه‌ركوكیان به‌تایبه‌تی، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش یه‌كێتی دامه‌زرا و ڕێكخستنی دروستكرد و بڕیاری به‌ستنه‌وه‌ی خه‌باتی شار و شاخی دا له شاری كه‌ركوك كه‌ركوكیه‌كان شه‌ره‌فی ئه‌ویان پێی به‌خشرا به‌شدار بن و له ریزی پێشه‌وه هه‌ر یه‌كه‌مه‌كان بن، چانسێكی تری خه‌ڵكی ئه‌م شاره سكرتێری گشتی یه‌كێتی خۆی به كه‌ركوكی ده‌زانی ئه‌مه لاپه‌ره‌یه‌كی خه‌ڵكی كه‌ركوك و یه‌كێتیه.
ئه‌گه‌ر ئاورێك له‌مێژوو بده‌ینه‌وه سكرتێری یه‌كێتی له پێش دروست بوونی یه‌كێتیش جێ په‌نجه‌ی دیار بوو له خزمه‌تكردنی سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئه‌و شاره مێژوویه‌ش گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستهیهیه .
مێژووی كه‌ركوكیه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی دوور و درێژه لێره‌دا ره‌نگه نه‌توانرێت ئاماژه به‌مێژوو و خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆ یه‌كێتی و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان له خه‌بات و ڕۆژگار هه‌ره سه‌خت و بێ ئومێدهیهكان و ههرهسهكان هه‌ڵ به‌ینه‌وه.
به‌ڵام خۆ دیاره دانیشتوانی كه‌ركوك له مێژووی حكومرانی عێراق و حكومه‌ته یه‌ك له دوایه‌كه‌كان زۆرترین تاڵاوی بینیوه هه‌ر له سه‌ره‌تای بڕیاری جینۆسایدی ساڵانی 1961 و 1963 تا به درێژایی مێژووی 1974 و تا جینۆسایدی ئه‌نفالی 1988 ز و دواتر ساڵی 1991 به دواوه به ئاشكرا سیاسه‌تی راگواستنه‌وه ودهركردن و گۆرینی دیمۆگرافی پارێزگای كه‌ركوك و سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌ب كردن به‌رۆكی ئه‌م دانیشتوانه ڕه‌سه‌نه‌ی ئه‌م شاره‌ی به‌ر نه‌دا ، تا پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و ئازادكردنی شاری كه‌ركوك دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی شاره‌كه توانییان زۆر سه‌ربه‌رزانه به‌ره‌نگاری هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته دژ به نه‌ته‌وایه‌تی و نامرۆڤانه ببنه‌وه و به‌رگری له شوناسی بوون و نه‌ته‌وه‌یی خۆیان بكه‌ن .
دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق و گه‌رانه‌وه‌ی كورد بۆ كه‌ركوك و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری كه‌ركوك كه‌ركوكیه‌كان به جۆش و خرۆشی كوردانه‌وه چوونه‌وه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی شاره‌كه‌یان ، هه‌ر ئه‌و كات یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كان توانییان به ئازدانه له كه‌ركوك زۆرترین كورسی په‌رله‌مان بۆ كه‌ركوك و كورد مسۆگه‌ر بكه‌ن.
له‌دوا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هۆی هه‌وڵی دڵسۆزانی یه‌كێتی له شاری كه‌ركوك یه‌كێتی زۆرینه‌ی كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی مسۆگه‌ر كرد به جۆرێك هه‌موانی له‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه توشی شۆك كرد كه شه‌ش كورسی به ده‌ستهێنا.
ئێستاش كاتێك باسی رووداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كرێت به‌بێ بوونی لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تی گه‌وره ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ده‌كرێت به چۆڵ كردنی سه‌نگه‌ره‌كان و جێ هێشتنی شاره‌كه، له‌كاتێكدا هه‌موان باش ده‌زانن ڕووداوه‌كانی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر پلانێكی ناوچه‌ی و نێوده‌وڵه‌تی بوو بۆ سه‌ر كه‌ركوك و گه‌لی كورد
بوون و مانه‌وه‌ی ڕێكخستنی یه‌كێتی له ناو كه‌ركوك بوونی هاوسه‌نگی و ته‌حه‌دای گه‌وره‌ی پیشانی نه‌یارانی كورد دا.
كاتێكیش قسه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاری كه‌ركوك ده‌كرێت تۆمه‌ت و فاڵی گه‌وره دژ به گه‌لی كورد و یه‌كێتی له‌و شاره ده‌كرێت له‌لایه‌ن هه‌لپه‌رستانی ناوخۆیی و شۆڤێنیه‌كانی كورد و یه‌كێتی وێنه‌ی مهرهگی كۆتایی پیشانی جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك و دڵسۆزانی یه‌كێتی پیشانده‌درێت، به‌ڵام هه‌موان یان بێ ئاگان یان چه‌واشه‌كارن ئه‌گینا باش ده‌زانن كه‌ركوك و یه‌كێتی دوانییهكی لێك دانهبراوهن.
بۆ مێژوو دواتر بۆ نه‌یارانی یه‌كێتی كورد له كه‌ركوك به‌دڵنیایه‌وه ده‌نگی پێویست و دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێته‌وه، كه به‌پێی هه‌ندێك ڕاپرسی ئه‌نجامدراون چوار بۆ شه‌ش كورسی مسۆگه‌ر ده‌كات یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌تاقی ته‌نیا.
بێ گومان ئه‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌وكات وه‌ڵامێكی دیكه ده‌بێت بۆ هه‌موان به‌تایبه‌ت شۆڤێنێهكان كه كورد و یه‌كێتی و كه‌ركوك دوانیهكی لێك دانه‌براون هیچ باردوخێكی نه‌خوازراویش ناتوانێت لێكیان دابرێنن، چونكه له‌ڕابردوودا زۆر تاقیكرایه‌وه به‌ڵام سوودی نه‌بوو، بۆیه پێویسته هه‌موان به هه‌ستێكی كوردانه‌ی كه‌ركوكیان بچنه سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و وه‌ڵامیان هه‌بێت بۆ دۆست و نه‌یاران.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17