riklam

شەلال عەبدول: داكۆكیكاری مافی خورماتووییەكان دەبم

ی.ن.ک‌‌ 07:07 PM - 2018-05-02
.

.

شەلال عەبدول تاكە كاندیدی كورد لەپارێزگای سەڵاحەدین كە لەلایەن یەكێتی نیشتمانیی كوردستانەوە كاندیدكراوە رایگەیاند بۆ درێژەدان بە رێبازەكەی مام جەلال  لەبەغدا داكۆكیكارێكی سەرسەحتی مافی هاووڵاتیانی خورماتوو دەبێت.

ئەمڕۆ 2ی ئایاری 2018، بەئامادەبونی خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كورسستان و مەلا كەریم لێپرسراوی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەكێتی و مەلا حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین و جەماوەرێكی زۆر لەكەركوك مەراسیمێكی بانگەشەی جەماوەری بۆ شەلال عەبدول تاكە كاندیدی یەكێتی لەپارێزگای سەڵاحەدین بەڕێوەچوو.

لەمەراسیمەكەدا شەلال عەبدول كارو بەرنامەی خۆی بەئامادەبوان راگەیاندو وتی: ئەگەر لەهەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاردا متمانەی هاووڵاتیانی خورماتوو بەدەستبێنێت،  ئەوا لەبەغدا درێژە پێدەری رێبازەكەی مام جەلال دەبێت و دەبێتە داكۆكیكارێكی سەرسەخت بۆ بەرگریكردن لەمافی هاووڵاتی قەزای خورماتوو.

PUKmedia عەدالەت میعاد 

 

1 (1).jpeg

1 (2).jpeg

1 (6).jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket