riklam

مه‌لا به‌ختیار: چاره‌نوسی پێنجوێن به‌نده‌ به‌چاره‌نوسی یه‌كێتییه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:47 PM - 2018-05-02
.

.

ئه‌مڕۆ 2/5/2018 له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی، مه‌لا به‌ختیار له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ گه‌نجانی پێنجوێن كۆبوه‌وه‌. سوپاسی په‌رۆشی و دڵسۆزیانی كرد بۆ سه‌رخستنی لیستی ژماره‌ (162)ی یه‌كێتی.

مه‌لا به‌ختیار له‌ وته‌یه‌كدا، به‌وردی باسی مێژووی پڕ له‌ سه‌روه‌ری پێنجوێنییه‌كانی كرد، له‌ كوردایه‌تی به‌گشتی و شۆڕشی نوێ به‌ رابه‌رایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌تایبه‌تی. له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی "له‌ پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری، به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه‌، دێی نیه‌ یه‌كێتی شه‌هیدمان تێدا نه‌به‌خشیبێت، بستێك خاك نیه‌، یه‌كێتی به‌رگری تێدا نه‌كردبێت، شاخ و كێوێك نیه‌ یه‌كێتی شه‌هیدی تێدا نه‌دابێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ دروستكردنی یه‌كه‌مین مه‌فره‌زه‌ی سه‌ره‌تایی شۆڕشی نوێ و مه‌فره‌زه‌كانی تریش، پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌ره‌كانی پێنجوێن، جوامێرانه‌ هاتنه‌ ناو كاروانی خه‌بات، خه‌ڵكه‌كه‌شی هه‌میشه‌ بۆ یه‌كێتی دڵسۆزبوون و یه‌كێتیش شانازی به‌ خه‌ڵكه‌ خۆڕاگره‌كه‌ی و فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی شه‌هیدبوون و ئه‌وانه‌شی ئێستا سه‌ربه‌رزانه‌ له‌ ژیاندا ماون.

له‌ به‌شێكی تری وته‌كانیدا مه‌لا به‌ختیار وتی "یه‌كێتی هه‌میشه‌ له‌ناو ژان و ئازاری خه‌ڵكی كوردستاندا بووه‌، مێژوومان روونء دره‌وشاوه‌یه‌، له‌ ئێستاشدا ئه‌ركمان قورسه‌، یه‌كێتی هێزی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ قورس و چاره‌نووسسازه‌كانه‌".

وتیشی "به‌ موزایده‌ی سیاسی و دروشم به‌رزكردنه‌وه‌ میللـه‌ته‌كه‌مان ناپارێزرێت و مافه‌كانی به‌دیناهێنرێت".

روونیشیكرده‌وه‌ "یه‌كێتی هێزێكه‌ هه‌موو جۆره‌ ململانێ و شه‌ڕه‌كانی بینیوه‌، هێزێكی قاڵ و قوڵه‌و هه‌ر به‌ یه‌كێتیش ئه‌ركه‌ سه‌خت و چاره‌نوسوسازه‌كان راده‌په‌ڕێنرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شمان كردووه‌ داوای لێبوردن له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین".

جه‌خیشكرده‌وه‌ سه‌ركه‌وتنی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردن، واتا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كێشه‌كاندا، هه‌روه‌ها زه‌مینه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و پاكسازی و چاكسازی و نوێبوونه‌وه‌ش باشتر ده‌رخسێنی له‌ناو یه‌كێتیدا.

مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌ گرنگی رۆڵی گه‌نجان كرد له‌ ژیانی حزبایه‌تیدا و روونیكرده‌وه‌ "ئه‌م نه‌وه‌یه‌ نابێت له‌ یه‌كێتی دووربكه‌ونه‌وه‌، به‌ڵكو ده‌بێت له‌ناو یه‌كێتیدا درێژه‌ به‌ خه‌بات بده‌ن و به‌شداربن له‌ هه‌وڵه‌كان بۆ چاكسازی و نوێبوونه‌وه‌".

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket