riklam

قایم بپژمی

بابەتی گۆڕاو 01:34 PM - 2018-05-02
.

.

قایم بپژمی

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× چاك تووش بووین بەدەست ئەم قوماربازانەوە بەگم. بەڕاستی ئەمە ژیان نییە.
ـ ئەی چییە؟ پەخشە ئەزموونیەكەیەتی؟
× مەیكە بە گاڵتە. ئەها سەیری ئەم نووسراوە رەسمییە بكە.
ـ عەینەكەكەم پێ‌ نییە ئەڵێ‌ چی؟
× ئەڵێ‌ پێش 27/3 ناوی سێ‌ كەسی شیاویان بۆ بنێرین ئیفادن بۆ یابان.
ـ پێش 27/3؟
× بەڵێ‌. كەچی پێرێ‌ نووسراوەكەیان ناردووە بۆ ئێمە. 29ی چوار.
ـ ئەی خۆیان كەی صادیرەیان كردووە؟
× یانزەی چوار بەگم.
ـ ئەو یارییە كۆنە كوڕم. مەعنای وایە خۆیان دەمێكە موڕەشەحیان داناوەو ئەم كیتابەش هەر بۆ پرسەگورگانەیە.
× باشە توخوا حكومەت وا ئەڕوا بەڕێوە؟
ـ جا كوا رۆیشتووە بەڕێوە! فەقیرە هەر لەجێی خۆیدا پەنتەڕناش دەكات.
× لە داخی ئائەمانە دەردی گۆرانییەكە ئەڵێ‌ (خوێناو دێ‌ لە جگەرم).
ـ ئەرێ‌ بەڕاست تۆ گروپەكەت چییە؟
× گروپی خوێنەكەم ئەفەرمووی؟
ـ ئەی تەبعەن.. قابیلە گروپی ئەقڵت بڵێم؟!
× ها ها ها..خۆزگە ئەقڵیش گروپی هەبوایە.
ـ جا ئەو وەختە گروپی ئەقڵەكەی جەنابت (تی ناقیس) ئەبوو.
× یەعنی چی تی ناقیس؟
ـ یەعنی لەهیچ باڵ و تەكەتولێكدا جێت نابێتەوە.
× ئەوە مایەی فەخر و شانازییە.
ـ راست ئەكەی سەیارەكەت جوانە، بەقەد پاكەتە جگەرەیەك ئەبێ‌.
× وا باشە ئوستاز… سەیارە هەتا بچووك بێ‌ موشكیلەی كەمترە.
ـ باشی چی نەگبەت. قایم تیایدا بپژمی وەرئەگەڕێ‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket